KDC

کۆنفدراسیۆن ڕەوەندی کوردستانی دەرئەنجامی کۆتایی دیداری لۆزان بڵاو دەکاتەوە

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، دەرئەنجام و راسپاردەکانی دیداری (سەدەیەک دوای پەیمانی لۆزان بۆچوون و دیدگاکان)، بڵاوکردەوە، تێیدا چەندین کەسایەتی سیاسی و بیرمەندی کورد و جیهان بەشداری بوون و، دید و بۆچوونی خۆیان لەسەر لێکەوتە و کاریگەییەکانی ئەو پەیماننامەیە خستەڕوو، کە لە رۆژانی 27 و 28ی5ی2023 بەڕێوەچوو.

دەقی راگەیاندراوەکە:

دەرئەنجامی کۆتایی یەكەمین دیداری کۆنفدراسيۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەربارەی (100) ساڵەی رێککەوتنامەی لۆزان، کە لە رێککەوتی 27 و28ی5ی2023 لە شاری لۆزانی سویسرا بەڕێوەچوو.

بەڕێزانی ئامادەبوو! پانێڵێست و بەڕێوەبەرانی پانێڵەكان، كوردستانیانی ئازیز لە ناوخۆی كوردستان و لە دیاسپۆرا، خۆبەخشان و هاوكارانمان، بۆ ڕێكخستنی ئەم دیدارە ماندوو نەبن، بەوپەڕی سوپاسگوزاری و پێزانینەوە لە ئامادەبوون و بەشداریكردنتان دەڕوانین و زۆر بەرزی دەنرخێنین.

لە كۆتایی ئەم دیدارەدا، بە پێویستی دەزانین بە کورتی و پوختی چەند دەرئەنجامێك و سەرنجێك و راسپاردەیەك ڕابگەیەنین:

  1. یەكەمین دیداری کۆنفدراسيۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە قەبارەیەکی مەزن و لە دەرەوەی خاکی کوردستان، بە بەشداری و ئامادەبوونی سەدان کوردستانیان لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان و، دەیان دۆستی کوردستان لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا، لەو شوێنەی کە

کوردستانی تێدا دابەشكرا، بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.

لە دیدارەكەدا 4 پانێڵ و بە بەشداری 20 توێژەر، پسپۆڕ و شارەزا و سیاسەتمەدار، بە زمانەكانی كوردی و فەڕەنسی و ئینگلیزی، لە ڕەهەند و گۆشەنیگای جیاوازەوە هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەیان بۆ ئاسەوارە فرەلایەنەكانی ئەم ڕێككەوتننامە شوومە، لە ماوەی 100 ساڵی

ڕابردوودا كرد.

  1. لەم دیدارەدا، بە شانازییەوە گوتاری جەنابی سەرۆک بارزانی، هەروەها گوتاری سەرۆکی شارەوانی لۆزان و سەرۆکی کۆنفدراسيۆن ا خوێنرانەوە، بە خۆشحاڵییەوە، بەشی هەرە زۆری پارت و لایەنە سياسییەکانی گشت پارچەکانی کوردستانیش بەشداربوون و بۆچوونی خۆیان بەوپەڕی ئازادی و گیانی نیشتمانپەروەرییەوە پێشکەشکرد، هەروەك ڕۆڵ و پێگە و جێدەستی بابەتیانەی سەركردە كوردستانییەكان لە 100 ساڵی ڕابردوودا، بەبێ جیاوازی، بە هەند و قەدر و قیمەتەوە، بەرز ڕاگیران و خەبات و ماندووبوون و قوربانیدانی ئەوان، دۆزی گەلی كوردستانی بە زیندوویی تا ئەمڕۆ هێشتووەتەوە.
  2. سڕينەوەی گەلی کوردستان لە دەقەکانی رێککەوتنامەکە و بە بەشداری زلهێزەکانی ئەوكاتی جیهان، نەبووە هۆی تواندنەوەی گەلی کوردستان، کەواتە رێککەوتنامەی لۆزان لەم ڕووەوە شکستی هێنا. مێژوو شاهیدە، هەرچەندە کوردستان زیاتر پارچە پارچە کرا، سەرەڕای گۆڕینی ديمۆگرافی و سیاسەتی نکوڵیکردن و سەرکوتکردن، بەڵام هەوڵ و خەبات و تێکۆشانی نەپساوەی کوردستانیان هەر بەردەوام بووە و، بۆ گشت گەلانی جیهان سەلمێنرا، کە کورد (زيندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان). لە بەرامبەریشدا گرتنەبەری شێوازە جیاوازەكانی خەباتیش دژی ستەمكاری و چەوساندنەوە و بێبەش كردن، وێڕای پاراستنی هەبوون و ناسنامەی گەلی كوردستان، نەبووەتە هۆی خستنی ئەو دەوڵەتانەی كە كوردستانیان بەسەردا دابەشكراوە.
  3. بۆیە ئەزموونی 100 ساڵی ڕابردوو، پێویستە ببێتە مایەی وانە و جۆراوجۆر بۆ هەموو لایەك. كە تەنیا ئاشتەوایی و دیالۆگ و ڕێزگرتنی دوولایەنە ڕێگە دروستەكەیە.
  4. سەبارەت بە راسپاردەکانی ئەم دیدارەش، كوردستانیانی ئازیز، بەڕێزانی ئامادەبوو، پوختەی ڕاسپاردەكانی ئەم دیدارە مێژووییە، لەم چەند خاڵەدا كورت و پوخت كراونەتەوە:
  5. دوای سەد ساڵ لە رێککەوتنامەی لۆزان، کە واقعی سنوورە نێودەوڵەتییەکان سەپاندوویەتی بە سەرماندا، مەخابن دابەشبوونی كوردستان واقیعێكە و هەیە و كوردستان چوار بەشە. پرسی هەر پارچەیەكیش لەوی دیكەیان جیاوازە و تایبەتمەندی خۆیی هەیە و، هەر خەباتێكیش لە هەر پارچەیەك، دەبێت لە سنوور و چوارچێوەی ئەو پارچەیەدا بێت. بۆیە هەر جوڵە و هەوڵێك لە هەر پارچەیەكی كوردستان، پێویستە بە دیدێكی ژیرانە و واقیعیانەوە بێت. بە جۆرێك كە كاریگەریی و لێكەوتەی خراپی لەسەر هیچ پارچەیەكی دیكەی كوردستان نەبێت. وێڕای ئەوەی كە پێشکەوتنی دۆزی کوردستان لە هەر پارچەیەک، پێشکەوتنی پرسی کوردستانە بە شێوەیەکی گشتی.
  6. هەر لەو میانەیەدا، ئەزموونی هەرێمی كوردستانی عێراق، ئەزموونێكە كە خاوەنی پێگە و قەوارەی یاسایی و دەستووریی خۆیەتی. پێویستە هەموان لە خەم و مشووریی پاراستنی قەوارەكەیی و بەهێزتركردنی پێگەكەیدا بن. بە تایبەت كە ئەم قەوارەیە سەلماندوویەتی نەك مایەی هەڕەشە نییە بۆ وڵاتانی دراوسێ، بەڵكو فاكتەرێكی سەقامگیریی و ئاشتەواییە و
  7. نموونەیەكی بەرچاوی پێكەوەژیان و قبوڵكردنی یەكترە.
  8. یەكنەبوون و پەرتەوازەیی لە 100 ساڵی ڕابردوودا، لە پەنای سیاسەتی نێودەوڵەتی دژ بە بەرژەوەندی گەلی كوردستان، هەمیشە فاكتەرێكی سلبی و لە زۆر وێستگەشدا كەمەرشكێن،
  9. بووە. پاش یەك سەدە، هەر هەوڵ و بزاوتێك بۆ بەرپەرچدانەوەی ستەمی مێژوو، پێویستی بە یەكدەستی و یەكگرتوویی كوردستانیانە هەیە. مێژووش پێمان دەڵێت كە لە هەر وێستگەیەك
  10. مێژووییدا كە دەستكەوتێك بە دەست هاتبێت، بە یەكگرتوویی و یەكدەستی بە دەست هێنراوە. 4.هاوكات ئەزموونی یەك سەدەی ڕابردوو، لە لۆزانەوە تا ئێستا، پێمان دەڵێت كە خەباتی ڕزگاریخوازانەی كوردستان، دەبێت سوود لە پشتیوانی نێودەوڵەتی و ڕای گشتی وڵاتانی
  11. دیموكراسی، وەربگرن.
  12. رەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی نیشتمان، ئێستا ڕەوەندێكی زەوەند و بەهێزە، چ لە ڕووی كەمایەتی، چ لە ڕووی چۆنایەتییەوە، پێویستە كوردستانیانی دیاسپۆرا هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ناساندنی دۆزی گەلی کوردستان، هەموو هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ سەرخستنی دۆزی ڕەوای کوردستان و لۆبیكردن بۆ دروستكردنی دۆست و پاڵپشتی نێودەوڵەتی زیاتر، لەمەشدا پێویستە كوردستانیانە بیر بكرێتەوە و ئەو سنوورە دەستكردانەی كە بەسەرماندا سەپێنراون، نابێت كوردستانیان خۆیان تۆختری بكەنەوە.
  13. ئافرەتانی كوردستان لە هەموو وێستگەكانی خەباتدا ڕۆڵی گەورە و گرینگ و كاریگەریان
  14. بینیووە و دەبینن، لەم دیدارەشدا بەشێكی زۆری هەوڵ و ماندووبوون و ئامادەسازیی و ڕێكخستنەكانی لە ئەستۆی خانمانی كوردستانی دیاسپۆرادا بووە، بۆیە پێویستە لە دیدارەكانی داهاتوودا، ئافرەتان لە کۆنفدراسيۆن زیاتر بەشدار بن، بە شێوەیەك بگونجێت لەگەڵ ئەو پێگە گەورەیەی ئافرەتان لە خێزان و کۆمەڵگای کوردەواریدا هەیە.
  15. لە کۆتاییدا پێویستە سوپاسی شارەوانی لۆزان، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سويسرا، قسەکەران و ئامادەبووان لە پانێڵەکان بکەین، زەحمەتیان کێشا لە دوورەوە هاتن، گرێدانی ئەم دیدار بەبێ هاریکاری ئەم بەڕێزانە مەحاڵ دەبوو، دەرگای کۆنفدراسيیۆنی رەوەندی کوردستانی، وەك پلاتفۆڕم و چەتری كۆكەرەوەی كوردستانیانی دیاسپۆرا بە جیاوازی بیروڕایانەوە، ئاوەڵایە بۆ هەر پێشنیار و تێبینییەک و سەرنجێك، بۆ ئەوەی لە دیدار و كار و چالاكییەكانی داهاتوویدا لەبەرچاویان بگرێت.
  16. زۆر سوپاس و كوردستان هەر ئاوا بێت و بە هیوای سەفەر و گەڕانەوەی سەلامەت بۆ هەمووتان.

___

ئولیانۆڤ: من سەرسامم بە گومانە ڕۆژئاواییەکان لە “جدییەتی” ی ئێران بۆ دانوستان

KDC

ئەکتەرێکی کۆمێدی لیبیا خۆی بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندید دەکات

KDC

وڵاتانی ڕۆژئاوا دیبلۆماتکارانی ڕوسیا دەردەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW