KDC

ئەحمد هەردی سۆزێک بۆ ئەوین


عەلی جمال


یەکێکە لە شاعیر و نووسەری بەناوبانگی کورد لە باشوری کوردستان  کە زۆربەی تەمەنی لە بواری ئەدەب و شیعر دا کاری کردووە، ئەویش ئەحمد هەردی ناوی تەواوی ئەحمد حسن بەگ عزیز بەگ لە ساڵی ١٩٢٢ لە سلێمانی لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٣٨ نازناوی «ھەردی» بۆ شیعری ھەڵبژاردووە و لە دواییشدا ھەر بەم ناوە ناسراوە. ساڵی ١٩٤١ کراوە بە مامۆستای قوتابخانە لە ئاواییەکانی ناوچەی ھەورامان، دواتر گواستراوەتەوە سلێمانی. ساڵی ١٩٤٤ دەستی بەشیعر وتن کردووە. لە ساڵی ١٩٤٩دا بەھۆی جموجۆڵی سیاسی و کاری نھێنی حیزبایەتییەوە لە ڕێزی کۆمۆنیستانی عێراق لە مووچەخۆری لابراوە. بەڵام لە ساڵی ١٩٥٢ گەڕاوەتەوە سەر کاری جارانی. ماوەیەکی زۆر مامۆستایەتی قوتابخانە سەرەتاییەکانی کردووە.
لە ساڵی ١٩٧٣ بۆ ١٩٧٤ لە زانکۆی سلێمانی وانەی ڕەخنەی پێ سپێرداوە. لە دوای چەند مانگێک لە بەھاری ١٩٧٤ بەھۆی سیاسەتی دوژمنانەی دەسەڵاتی عێراق بەرامبەر بەکورد و داخستنی زانکۆی سلێمانی ئەم کارەی لەدەست چوو.
شاعیر تا ساڵی ١٩٨١ وەک مامۆستایەکی قوتابخانەی سەرەتایی مایەوە، لەو ساڵەدا خانەنشین کرا. کچەکەی چۆمان هەردی  نووسەرێکی بەناوبانگی کوردە و کوڕەکی ئاسۆس هەردی  ڕۆژنامەوانێکی بەناوبانگە لە باشووری کوردستان کە بناغەدانەری ڕۆژنامە سەربەخۆسەربەخۆکانی هاوڵاتی  و ئاوێنەیە. ڕێبینی کوڕیشی بەھەمان شێوە ڕۆژنامەنووسە.
زانیارییەکی زۆری لە بواری شێعری کلاسیکلاسیکی کوردی ، فارسی  و  عەرەبی دا ھەبوو و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر  شیعری نوێی کوردیدا ھەبووە. ھەروەھا ئەو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد دا بەشدار بووە. پاش بەسترانی پەیمانامەی جەزائیر  ئەو چوو بۆ ئێران  و دواتر لە ١٩٩٣ کۆچی کرد بۆ وڵاتی  بەڕیتانیا.
لە زانکۆی سلێمانی  و دواتریش لە زانکۆی سەڵاحەدین  وەکوو مامۆستا وانەی دەوتەوە. یەکەمین کۆمەڵە شێعری ئەحمەد ھەردی لە ساڵی ١٩٥٧ بڵاو بووەوە و لەو کاتەوە چەندین جار دووبارە لە چاپ دراوە.
هەردی لەساڵی خوێندنی 1973-1974 لە زانکۆی سلێمانی وانەی ڕەخنەی ئەدەبی پێ سپێرراوە. لەدوای چەند مانگێک لە بەهاری 1974 بەهۆی سیاسەتی دوژمنانەی دەسەڵاتی ئێراق بەرامبەر بە کورد و داخستنی زانکۆی سلێمانی ئەم کارەی لەدەست چوو.

شاعیر تا ساڵی 1981 وەک مامۆستایێکی قوتابخانەی سەرەتایی مایەوە. لەو ساڵەدا خانەنشین کرا. لەوە بەدواوە ژیانی خێزانی ئاسای نەبوو، لە شوێنێکی دیاریکراو ئۆقرەی نەدەگرت، دەمێ لە ئێران و دەمێ لە وڵاتانی ئەوروپا تا لە دواییدا لە ساڵی 1992 لەندەن نیشتەجێ بوو. ماوەیەکی زۆر وەک پەنابەری سیاسی لەوێ مایەوە، پاش ڕووخانی رژێمی بەعس گەڕاوەتەوە کوردستان، بەهۆی ژیانی پڕ لە ئاوارەیی و دەربەدەرییەوە، گەلێک لێکۆڵینەوە و دەقی ئەدەبی و هونەریی شاعیر رووناکییان نەدیوە. هەردی لێکۆڵینەوەیەکی نووسیوە بە ناونیشانی( كێشی عرووز لەشیعری كوردی)، ڕۆژی 29/10/2006 ماڵەکەی خۆی لەشاری‌ سلێمانی کۆچی دوایی کرد و لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.
پەیوەندی شاعیر بە سیاسەتەوە لە ساڵی 1949 بەهۆی جموجۆڵی سیاسی و کاری نهێنی حیزبایەتی لە کارەکەی لابراوە، بەڵام لە ساڵی 1952 گەڕاوەتەوە سەرکارەی جارانی کە مامۆستابووە.
ساڵی 1959 لەگەڵ‌ کۆمەڵێک هاوڕێی تریدا (کۆمەڵەی ئازادی ژیانەوەی یەکێتیی کورد) (کاژیک)یان دامەزراندووەو هەر خۆیشی بووەتە بەرپرسی یەکەمی.
لە ساڵی 1963 پەیوەندیی کردووە بە شۆڕشی کوردستانەوە. لە ساڵی 1966 لەسەردەشت لەلایەن دەزگای موخابەراتی ئێران (ساواک)ەوە دەستگیرکراوە، لەگەڵ‌ ئازادبوونیدا گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی ئێراق.
لەگەڵ‌ هەڵگیرسانەوەی شەڕدا، ساڵی 1974 دیسانەوە پەیوەندیی کردووە بەشۆڕشەوە. پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلوول، لە ئێران ئاوارە بووە تا ساڵی 1979، هەر لەو ساڵەدا شەڕی ناوخۆی‌ حیزبەکان نائومێدی دەکات، بەو هۆیەشەوە بڕیاردەدات بۆ پاراستنی هەڵوێستی سەربەخۆی خۆی، بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی.
پاشان لە ساڵی 1988 پەیوەندی دەکاتەوە بە شۆرشی کوردستانەوە بۆ ماوەیەک بووە بە سکرتێری گشتی پارتی سۆشیالستی کورد (پاسۆک) و لە ساڵی 1989وازی لە پاسۆک هێناوە
هەروەها لەبواری شیعردا “شیعری” هەردی لەتەمەنی لاویدا لە ساڵی 1944دەستی بە شیعر وتن کردووە، بەڵام وەکو خۆی دەڵێ نەیکردووە بە پیشە، بەهرەی خۆڕسک و توانای هونەری و ڕۆشنبیری هەبووە، بە بەڵگەی ئەو بڕە شیعرە کەمەی هەیەتی خۆی بکا بە کەسێک وەک شاعیر ناو دەربکا، ماوەی دانانی شیعری کەم بووە لەسنووری نیوەی دووەمی چلەکان و پەنجاکانی سەدەی بیستەم نەچوو بووە دەرەوە. بۆیە هەردی لە شاعیرانی ئەو سەردەمە کورتەی ناوەڕاستی سەدەی بیستەم دەژمێررێ.
بەرهەمی شاعیر لەڕووی ڕوخسارەوە لە چوارچێوەی مەرجەکانی شیعری کلاسیکی لاسای نەچۆتە دەرەوە.
• شیعری هەردی دەوڵەمەندە، لە بە پەتیکردنی زمان دەوری باڵای هەیە. وشەی بێگانە کەم بەکاردێنێ، زاراوەی شیعری ڕێبازی ڕۆمانتیکی و سیمبولی ئەدەبی نەتەوەکانی ڕۆژئاوا لە بەرهەمیدا دیارە. بەم جۆرە شیعری هەردی بەشێکە لەو شیعرە نوێیەی کوردی کە لە ڕووی زمانەوە لە وشەی فەرهەنگی شیعری عەرزووی ئیسلامی دوور کەوتۆتەوە.

• لە ڕەوانبێژیدا دەستێکی درێژی هەیە. ئەو شیعرەی هەردی کە بەنوێ ژمێرراون لە ڕووی ناوەڕۆکەوە ئەو جۆرە وێنە ڕەوانبێژییانەیان تێدایە هەندێکی لە ڕەوانبێژی شیعری کلاسیکی کوردی و زیاتریش لە شیعری ڕۆمانتیکی ڕۆژئاوایی وەرگیراون و شاعیر وەستایانە گیانی کوردی پێ بەخشیوون.

بڵاونەکردەوە. هەرچۆنێ بێ لەڕووی جوانکارییەوە هەرچەندە شیعری قۆناغی یەکەمی هەردی لە پلە و پایەی شیعری قۆناغی دووەمی نین، بەڵام بەزیادەوە لە مێژووی ئەدەبدا بەنموونەی شیعری سەرکەوتووی کوردی دەژمێررێن. ماوەی شاعیرییەتی هەردی دیاریکراوە. لە نیوەی دووەمی چلەکان و پەنجاکانی سەدەی بیستەم بووە. دوا شیعری “پەیامی یار” لە ساڵی 1958 هۆنراوەتەوە. ئەو شیعرە کەمەی هەردی کە لە چوارچێوەی ناوەڕۆکی دڵداری بەئومێد نەگەیشتووی ڕەشبینی دایە. لووتکەی داهێنانی هونەرییە و دەلاقەیێکی دیکەی لە مێژووی ئەدەبی کوردی پڕ کردۆتەوە. ئەو دەلاقەیە بەتاڵ بوو هەردی فریای کەوت.

هەروەها گۆرانی شاعیر لە بارەی “ئەحمەد هەردی”ە،وە وتویەتی (هەردی قوتابخانەیەکی تایبەتی هەیە لە شیعری کوردیدا و شوێن دەستی دیارە).
ئەحمەد هەردی جێگەیێکی دیاری هەیە لە ئەدەبی کوردیدا، دوو هۆی سەرەکی سنووری ئەو جێگەیە دیاری دەکەن

1- شاعیر لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی بیستەمەوە گەیشتۆتە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەم. کەچی کەسایەتی شیعری لە نیوەی دووەمی چلەکان و پەنجاکانی سەدەی بیستەم بووە 1945-1958. لەو ماوەیەدا بڕێک شیعری نووسیوە.

2- ئەو بڕە شیعرە داهێنانێکی ڕەسەنە لە ئەدەبی کوردیدا، لە ڕووخساردا بێ کەموکوڕییە. لە ناوەڕۆکدا بەشداری لە داهێنانی “شیعری نوێ”ی کوردی کردووە. بەوەی جەوهەری شیعری ڕۆمانتیکی و سیمبۆلی ئامێزی ئەوروپایی تێکەڵ بە داهێنانی خۆی کردووە. لە دوو مەبەستی پێچەوانەی یەکتری شیعری شۆڕشگێڕی و دڵداری ڕەشبینی سەرکەوتووانەی هێناوەتە ناو ئەدەبی کوردییەوە. هەردی لە شاعیرە ناودارەکانی کوردی ناوەڕاستی سەدەی بیستەم دەژمێررێ
تەلاری دڵ کە دیواری وەها مەستی ئەوینی بوو
لە باوەشگرتنی باڵای هەموو ئاواتی ژینی بوو

گەلێکم پشکنی دنیا لەدووی ئەو جووتە لێوەی ئەو
هەزار ئەفسووس نە ئەو ڕۆژەم بەدی کرد و نە شێوەی ئەو

نە پڕشنگی لە خونچەی دا نە پەنجەی دا لە تاری دڵ

نە بەژنی شۆخوشەنگی بوو بە میوانی تەلاری دڵ

ئەم شیعرە بۆ شێخ ئەحمەدی شێخ ڕەزای بەرزنجی وتراوە کە لە نەخۆشخانەی سلێمانی کۆچی دواییی کرد.

هەتا مابووم دەسی تاسەم نەگەییە چاکی دڵخوازێ
نە هۆشم مەستی بۆنی بوو نە گوێچکەم کەیلی ئاوازێ

کە مردیشم لە ژوورێکی نەخۆشخانەی سلێمانی
نە دڵسۆزم لە دەورم بوو نە کەس بەو مردنەی زانی


شیعر: پێنج خشتەکیی ئەحمەد هەردی لەسەر غەزەلێکی شێخ نووری

قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو
خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی ئەشکی بێپایانی شەو
ئەی کچی خواوەندی جوانی و ئەی چرای دیوانی شەو
«خۆت بپارێزە لە ئاهی دڵبریندارانی شەو
نەک خواناکەردە گیرا بێ دۆعای ناڵانی شەو»

وێڵم و تاریکە دەورم، فەرشی ڕێگەم مەینەتە
بێکەسم، تەنیا ئەناڵم، مەرگی خۆمم عەزرەتە
سازی ئاهەنگی شەوانم، سۆزی جەرگی لەتلەتە
«یاوەر و یاری ئەنیسم ئاھ و ئەشکی حەسرەتە

ئافەرین ئەی بارەکەڵڵا، دیدەیی گریانی شەو»

درەختی ڕەنجی چەند ساڵەم، کەمی مابوو چرۆ دەر کا
کەمی مابوو بەری باخم، ژیانم پڕ لە سێبەر کا
بە ئەو ئاواتە من ئەژیام، لە کونجی دووروڵاتێکا
لەپڕ مردن، تەلاری ژینمی ڕووخان، لە ساتێکا
بۆ «نەژادی ڕەمزی ئەفەندی» وتراوە کە قوتابیی کۆلیجی پزیشکی بووە لە ئەستەمموڵ و لە هەڕەتی لاویدا مردووە.

یەكێک لە نمونەی شیعرەکانی دەڵێ
بە سەرسامی لەسەر لووتکەی بڵندی گەنجی وەستاوم
شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خەو دێتە بەرچاوم
شریتی چی؟ سەراپا سەرگورشتەی نائومێدیمە
فلیمی پڕ لە ناسۆری هەرەس هێنانی لاویمە
تروسکەی تیا بەدی ناکەم، سەرنجم چەندە لێ داوە
لە تاپۆی نامرادیم و تەمی ناسۆری بەولاوە
ئەوی ئەوساکە ڕووناکیی ئەدا بەم ژینە شێواوە
دڵێکی پڕ لە ئاهەنگ بوو، کە ئێستا پاکی ڕووخاوە

سەرچاوەکان
/ دیوانی ئەحمەد هەردی، ڕازی تەنیایی، کتێبخانەی سلێمانی چاپ وبڵاوی کردۆتەوە، چاپی دووەم، ساڵی1984.

2/ دکتۆر مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی حەوتەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، دەزگای ئاراس، چاپی یەکەم، هەولێر، ساڵی2006

___

لە یادی ئەنفالی بارزانیەکاندا با هەموومان کوردبین و کوردایەتی بکەین

KDC

سێگۆشەی ستراتیجی پیشخابوورسێکوچکەی ویستی زلهێزەکان

nusar1

جینۆسایدا شنگالێ بورینا”9″سالان هەتا ئەڤرۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW