KDC

کۆنفدراسیۆن پێشوازی و پشتیوانی لە بڕیارەکەی بەریتانیا دەکات

بە خۆشحاڵییەوە رۆژی سێشەممە، رێکەوتی 1/8/2023 وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، بە فەرمی دانی بەوەدا نا کە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە تاوانی کۆمەڵکوژی دژی کوردانی ئێزدی جێبەجێ کراوە.

کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، پێشوازی لەو بڕیارەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەکات و بە هەنگاوێکی بەرپرسانە و دادپەروەرانەی دەزانێ. لە هەمانکاتدا هیواخوازین وڵاتانی دیکەش بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی جنۆساید و رێگری کردن لە دووبارە بوونەوەی تاوانی لەو چەشنە، کردەوەکانی داعش دژی خەڵکی کوردستان وەکو جنۆساید بناسێنن.

شیاوی بە بیرهێنانەوەیە، لە مانگی دووی ئەمساڵدا، مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، لەگەڵ هەر یەک لە خاتوو “فیۆنا بروس”، پەرلەمانتاری پێشووی بەریتانیا و نێردەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ ئازادی باوەڕ و ئایین و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ، هەروەها لەگەڵ “جان فیگەڵ”، نوێنەری پێشووی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئازادی باوەڕ و ئایین و ئەندامی کۆمیساری یەکێتیی ئەوروپا بۆ پەروەردە، ڕاهێنان، ڕۆشنبیری و لاوان، وە چەند رێکخراو و کەسایەتی و دیپلۆماتی بەریتانیا کۆبوویەوە و، بە ناوی کۆنفدراسیۆنەوە داوای لێکردن کە کۆمەڵکوژییەکانی داعش بە فەرمیی وەک تاوان دژی مرۆڤایەتی بناسێنن.

گرێدراو بەم باسەوە، رۆژانی ٦و ٧ی مانگی ٦ ئەمساڵ، شاندێکی باڵای کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە سەرۆکایەتی رەحیم رەشیدی، بەشداری کۆڕبەندی مەراکشیان بۆ ئازادی ئایین کرد و لەوێ شاندەکەی کۆنفدراسیۆن، بە فەرمیی داوایان لە کۆمەڵی جیهانی کرد کە تاوانەکانی داعش دژی کوردانی ئێزدی بە جینۆساید بناسێنن، هەر لەم پەیوەندییەشدا، لەگەڵ چەند کەسایەتی و رێکخراوی مەدەنی بەریتانیا کۆبوونەوە و ئەو داوایانەیان بە چروپڕی هێنایە گۆڕێ.

کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە ئەرکی خۆی دەزانێ کە لە هەوڵەکانی بۆ لە قاودانی تاوانەکان دژی خەڵکی کوردستان بەردەوام بێ.

هیواخوازین بەریتانیا و کۆمەڵی جیهانی هاوکار بن لە بونیادنانەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان و کۆتاییهێنان بە رۆڵی میلیشیاکان. لە دیدی ئێمەوە بۆ دەستەبەر بوونی ئەم ئامانجە، جێبەجێ کردنی رێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە سەبارەت بە شنگال، کە بابەتێکی پێویست و گرینگە.

___

ڕێژەی هەژاری لەعێراق

KDC

هەوار بەرزنجی: سەرەتا خێزان رۆڵیان لە دروستکردنی ئینتیمای نیشتیمانی هەیە

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕێزی لە کارامەیەکی گۆگڵ گرت

nusar1
KDC

FREE
VIEW