KDC

چی دەگوزەرێت لەناو گەنجانی تیک تۆک لە کوردستان

عەلی جمال


تیک تۆک ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتییەیی کە بۆ ووڵاتان خێر و بەرەکەت و پیشاندانی داهێنان و پێشکەوتنی ووڵاتەکەیان دەدەن بەڵام لە کۆمەڵگەی کوردی بۆتە مۆتەکە و بۆ زیاد کردنی فۆڵۆوەر ئەوەی ناشرینە و دژ بە کلتوری کوردیە گەنجان درێخی ناکەن لەلایەک کۆمەڵێک بە خۆ ڕووتکردنەوە و لەلایەکی تر بە سوکایەتی بەیەکترکردن و کاری ناشرین هێندەی تر گۆمەکەی شڵەقاندوە .

جا ئەوەی سەیرە دەمی هەرکامەیان دەکەیتەوە بەناوی ئازادی و ڕادەربڕین و ماف خۆی بە فەیلەسوف دەزانێت وەک ئەوەی هەستابن بە داهێنانێک کە تاکو ئێستا شتی وا لە کۆمەلگادا بەخۆوەی نەدیبێت .

ئێمەی کورد هەر خۆمان ئەوانە گەورە دەکەین و دەیانکەین بەشت ئەگەر هەر کەسە و لەلایەن خۆیە سەیریان نەکات و حسابیان بۆ نەکات ئەوا ئەوانیش بەردەوام نابن ئاخر مەعقولە کەسێک لایفێک بکاتەوە تاکو دەخەوێت زیاتر لە دوو هەزار کەس جاوەرێ بکەن تا کارێکی ناشرین دەکات یاخود خۆی زیاتر ڕووت بکاتەوە و جەستەی پیشان بدات زیاتر بینەری دەبێت وەک لەوەی کەسێک باسی کارێک یاخود داهێنانێک و کتێبێک دەکات ، هەربۆیە ئێمەیەن ئەوان ئاوها گەورە دەکەین دوایش قسە لەسەریان دەکەین و بەتێکدەری کۆمەڵگەی دەزانین .

لەم کۆمەڵگایە شتی وەها سەیر دەبینین سەرت لەکاری ئەم میلەتە دەسوڕێ دەبێت هۆکار چی بێت کۆمەڵگا وای لێهاتبیت ؟
وەڵامەکەی قورس نیە ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەوەی لەبەردەستمانە نازانین بەکاری بهێنین چونکە ئێمە تەنها دیوە ناشرینەکەی دەزانین و خۆمان بەدوور گرتوە لە باشیەکانی ساڵی ٢٠٠٠ کە تازە سیمکارت لە ناو کۆمەڵگادا پەیدا بوو هەموو ڕێگە دوورەکانی نزیک دەکردەوە و هەر کەسێک بیویستایە بەئاسان ترین شێوە قسەی لەگەڵ کەسی بەرامبەر دەکرد بەڵام ئێمە ئەو باشیەمان وەلا ناو هەستاین بە گاڵتەپێکردن و شێواندنی کۆمەڵگا بە ڕەفتاری زۆر ناشرین هەموو لایەکیان بێزار دەکرد هەروەها چەندین خێزان و ماڵی خەڵکیان وێران کرد .

دواتر تەشەنەکردنی سۆشیال میدیا لەکۆمەلگا ئەمیش بەهەمان شێوە دیوە باشەکەی وەلا نرا و سود لە دیوە خراپەکەی وەرگیرا ڕەنگە قورس بێت ئەم ووشە یە بەڵام دەبێت بڵێین کۆمەڵگای سەرلێشیواو ئێمەین ئێستا جگە لەگەنجەکان وردە وردە وا پیرەکانیشمان لەدەست دەردەچن ڕێجکەی گەنجەکان دەگرنەوە پەندە پێشینە کوردیەکەمان عەکس بۆتەوە کە دەڵێت گەورە ئاو دەڕێژێت بچووک پێی تێدەکات ئێستا لە کۆمەڵگای ئێمە بچووک ئاوەکە دەڕێژێت و گەورەکان مەلەی تیا دەکەن بەڕاستی بیر ناکەینەوە لەوەی کەدەیکەین و عەقڵمان فڕێ داوە و بەچاو کارەکان دەکەین کە ئەمە کارەساتە بەرۆکی گرتووین عاقیبەتێکی خراپ چاوەڕێمانە .

کەمی ماوە هەموو ئەو خراپیانە دوو ساڵی تر بە دیدی چاو دەیبین کە چ کارەساتێک بەرۆکی کۆمەڵگا دەگرێت بە دەساڵی تریش چاک نابێتەوە و ناکەوێتەوە سەر ڕێچکەی خۆی ، ئەوەی لەکاتی ئێستا ڕوودەدات بەراستی چێگەی داخە ئەمەش هەمووی خۆمان وا لەخۆمان دەکەین بوینەتە وێران کردنی کۆمەڵگە تۆ سەیرکە هەتاکو پرۆسەیەکی هاوسەرگیری ڕوودەدات دە هاوژین لەیەکدی جیادەبنەوە جا سەیرەکە لەوەدایە بە هۆکار ی وەها سەیر لەیەکتر جیادەبنەوە کە بۆکەسێکی باس بکەیت سەری سوڕدەمێنێت یەکێک لەهۆکارە سەیرەکان ئەویش ئەوەیە كچ یاخو د کوڕ سەیری سۆشیال میدیا دەکات کە ئەم هەموو قسە باق و بریقەی تیایە و چۆن لە دراماکان کە دۆبلاژ کراوە تورکیەکان کەسێک حەز لە دەکەس دەکات هەر بەئاسانی لەیەک تر جیادەبنەوە ئەمیش چاو لەوان دەکات بەهەمان ڕێگەی ئەوان دەڕوات کە نازانێت ئەوە هەمووی سیناریۆیە دورە لەڕاستی .

جا لە هەمووی ترسناکتر ئەوەیە ئێستا دایک و باوکان ئەوەندە خەریکی بەکارهێنانی سۆشیال میدیان پەروەردەکردنی مناڵەکانیان وەلا ناوە هیج خەمێکیان لێ ناخوا کە موبایلێکی داوە بەمنالەکەی و هیچ لێپرسینەوەیەک لەم مناڵە ناکا کە ئاخۆ منداڵەکەی جۆن ئەم ئامێرە ترسناکە بەکاردەهێنێت ٠

قسەکان زۆر زۆرن بەڵام تەنها چارەسەر بۆ ئەم دۆخە بڵاو کردنەوەی زانیاری و ڕێگای ڕاست پیشانی گەنجان بدرێت کە ئەو کارەی کەدەیکەن هەڵەیە ژیان زۆر جیاوازە لە گەڵ ژیانی ناو فلیمەکان و ناو تیک تۆک هەروەها ئەنجام دانی هەر هەڵەیەک ئەگەری هەیە ببێتە هۆی شێواندنی ماڵێک یاخود خێزانێک .

___

چۆن کەسایەتی کاریگەری لەسەر بیرکردنەوە و ڕەفتارەکانمان هەیە

nusar1

کۆنفیدراڵیەتی وزەی هەرێم بۆ رۆژئاواو جیوگرافیای سوونە

KDC

پەکەکە و لەشکرکێشی تورکیا

KDC
KDC

FREE
VIEW