KDC

راپرسی کۆنفدراسیۆن لەسەر دیاردەی کۆچ و پەنابەری

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی راپرسییەک لەسەر دیاردەی کۆچ و پەنابەری، بۆ ئەو مەبەستەش فۆرمێکی ئامادە کردووە و داوا دەکات هەر یەک لە ئاست خۆی بەشدار بێت و هیچ فاکتەرێکی تر کار لەسەر وەڵامەکانیان نەکات.

هەڵسەنگاندنی دیاردەی پەنابەری و کۆچی گەنجان

فۆرمی ڕاپرسی

سنووردارکردن و هەڵسەنگاندنی پەنابەری و کۆچی گەنجان

هاوڵاتی بەڕێز: ئەو فۆڕمەی کە لە بەر دەستتدایە، توێژینەوەیەکی زانستییە سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی را و بۆچوونتان بەرامبەر بە سنووردارکردن و هەڵسەنگاندنی پەنابەری و کۆچی گەنجان. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە دێتە ئەنجامدان، ئەوەش لە سۆنگەی هەستی نیشتمان و بەرپرسیارانە دێت و کۆشش دەکات بۆ بەرچاوڕوونی لەسەر ئەو فێنۆمێنانەی کە بوونەتە جێگای سەرنج، هەم لە دەرەوە و هەم لە ناوخۆی وڵات، مەبەستی پشت ئەم پڕۆژەیەش، وەرگرتنی داتای دروست و پڕباوەڕە لەمەڕ ئەو دیاردانەی کە بوونەتە باس و خواستی ئێستای جیهانی ڕۆژئاوا و میدیاکان. بۆیە وەڵام دانەوەت بە شێوەیەکی ڕاست و دروست، خزمەت بە توێژینەوەی زانستی و نەتەوەکەمان دەکات. بەر لە هەمووشتێک، تکات لی دەکەین بە سەربەستی و ڕاشکاوی وەڵام بدەیتەوە، بێ ئەوەی فاکتەری تر کاربکاتە سەر وەڵامدانەوەکە بێجگە لە ڕاوبۆچوونی خودی خۆت، چونکە سەربەستی و ڕاشکاوی لە وەڵامەکەت دا، خزمەتی ئامانجی زانستی ئەم لێکۆڵینەوەیە دەکات، هەربۆیەش پێویست بە ناو نووسین، یا خۆناساندنی تاکەکەس ناکات.
بۆ زانیاری بەڕێزتان: ئەم ڕاپرسیە کە ڕەوەندی کوردستانی بە ئەرکی ئەنجام گەیاندنی هەڵستاوە، توێژینەوەیەکی مەیدانییە بۆ زیاتر زانین، یا وەرگرتنی ئەو وەڵامانەیە کە لە هزری تاکە کەسەکاندان لەمەڕ هەڵسەنگاندنی دیاردەی کۆچی نایاسایی و سنووردارکردنی.

لەگەڵ ڕێزو سوپاس بۆ هاوکاریتان

لینکی ڕاپرسی

___

دوو هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵات دوای گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە دەستگیردەکرێن

nusar1

سەرۆکی حکومەت:هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت

nusar1

ئیتڵاعات کوردێکی دیکە دەستگیر دەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW