ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت ژورناڵى ئەمریکى لەگەڵ چەند بەرپرسێکى ئەمریکى و عێراقى لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا قسەى کردووە:
بەم نزیکانە بەیاننامەیەکى هاوبەشى ئەمریکى ـ عێراقى بڵاو دەکرێتەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە کشاندنەوەى هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکرێت.
واتە تا کۆتایى ئەمساڵ هێزە سەربازییەکان تەنیا هاوکارى هێزە عێراقییەکان (دەوڵەتییەکان) دەکەن.
پێشبینى دەکرێت بەیاننامەکە لە نێو کۆبوونەوەى جۆ بایدن و بەرهەم ساڵ بنووسرێت کە بڕیارە هەفتەى ئایندە لە واشنتن کۆ ببنەوە.
هەرچەندە جۆ بایدن دەیەوێت هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە، چونکە عێراق داواى مانەوە و بەردەوامى لە ئەمریکا کردووە.
ئەرکى هێزە ئەمریکییەکان لە پاڵپشتى هێزەکانى عێراق بۆ شەڕکردن دژى داعش دەگۆڕدرێت.
بڕیار وایە ئەمریکا لەمەولا بە شێوەى لۆجستی بەتایبەت لە ڕووى هەواڵگرى و ئەمنییەوە هاوکارى عێراق بکات.
@avatodaykurdi