KDC

ئەمڕۆ بەڕێز کاک شفا بارزانی سەردانی قوتابخانەی کوردی لە نەرویژ کرد

بەڕێز شفا بارزانی لە سەردانەکەیدا کێکی دەستپێکی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ی بڕی و گوێی لە داواکاری و پێشنیاری مامۆستایانی قوتابخانە گرت.
لەگەڵ مامۆستایان باس لە کاروباری قوتابخانە و کێشە و کەم و کورتییەکانی قوتابخانە کرا، و لە وتارێکدا بەڕێز مامۆستا بورهان گەردی بەڕێوەبەری سێ قوتابخانەی وڵاتی نەرویژ کورتەیەکی لەسەر قوتابخانەکەی پێشکەشکرد. دواتر مامۆستاکان کورتەیەکیان لەبارەی وانەکانیان پێشکەشکرد.

قوتابخانەکان وانەی زمانی کوردی بە هەر دوو زاراوە و هەر دوو پیتی لاتینی و ئارامی وانە بە قوتابیان دەڵێنەوە.
بەڕێز کاک شفا بارزانی سوپاسی کردن و جەختی لەسەر گرنگی و پیرۆزی کارەکەیان کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێک لە بەرنامە و ئامانجە سەرەکییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی گرنگیدانە بە فێرکردنی زمانی کوردی و گەیاندنی بە هەموو ماڵێکی کوردستانی لە دیاسپۆرا، و ئامادەیی خۆی و کۆنفدراسیۆنی نیشاندا بۆ هەر پاڵپشتیێک.
لە کۆتاییدا بەڕێز بەڕێوەبەری قوتابخانە ئامادەگی خۆی ڕاگەیاند بۆ هاتنە پاڵ کۆنفدراسیۆنی ڕوەوەندی کوردستانی.

___

ئۆکرانیا ،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵە دپلۆماسییەکان بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان بەردەوامە

nusar1

ئەڵمانیا: بانگەواز بۆ ڕێپێوانی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران

nusar1

فەرەنسا: دووکەس بە تۆمەتی گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ بەریتانیا دەستگیرکران

nusar1
KDC

FREE
VIEW