KDC

ڕۆژێك بۆ ڕۆشنبیری و هونەرو زانست

ئاشتی گەرمیانی
زەیڤن بێرخن .. هۆڵەندا


کۆمەڵەی کوردی موردایك ڕۆژی یەکشەمە ٣ / ٩ / ٢٠٢٣ کاتژمێر (٢ ) دووی پاشنیوەڕۆ دیدارێکی هونەری و ڕۆشنبیری و زانستی ڕێکخست بە ئاڵای کوردستان و ئاڵای هۆڵەنداوە لە چوارچێوەی چالاکیەکانی وەرزی پایزە بە ئامادە بوونی کۆمەڵێك لە ڕێکخراو دەزگاو کەسایەتی و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران بەتایبەتی نوێنەرانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ـ هۆڵەندا و ڕێکخراوی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردو نێدەرلاند وبەرپرسی ئەنجوومەنی ئەوروپای یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و بەشێکی تر لە ڕەوەندی کوردستانی ئامادەی ئەو چالاکییە ڕۆشنبیری یە بوون لە هۆڵی ئۆنتیموتن لە شارۆچکەی زەیڤن بێرخن کە لە سەرەتاوە لەلایەن خاتوو خۆشی بانەیی بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکانی کرد لەم ڕۆژە پڕ لە هونەری و زانستی و ڕۆشنبیری دا دواتر لەلایەن نوسەرو شاعیر لەتیف عومەر وە ووتاری کۆمەڵەی کوردی موردایك خوێندرایەوەو تیشکی خستە سەر چالاکیەکانی کۆمەڵەی کوردی و کۆبونەوەی ڕەوەندی کوردستانی و نوسەران و شاعیران و ڕۆشنبیران و کەسایەتییە ناسراوەکانی کوردستان پاشان نمایشی پێشانگای ئاشتی شێخانی کرایەوە بە چەند تابلۆیەکی نوێی ی کە دەربڕین لە کارەساتەکانی کوردستان و نەهامەتیەکان و جینوسایدی کوردستانی دەکرد ، پاشان هونەرمەند ڕوون کردنەوەیەکی سەبارەت بە کارە هونەریەکانی کرد و سەرچاوەی ئەو ئازارانەی کە تووشی میللەتی کورد هاتووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە ، پاشان بە پێ ی بەرنامەی دیدارەکە :


١. سۆران باساکی لێکۆڵەر لەبواری فەلسەفە ( بۆ پێش ناکەوین ) لە کۆمەڵە خاڵێکدا ڕوون کردنەوەیەکی چڕو پڕی سەبارەت بە بابەتەکەی خستە ڕوو وە لەلایەن ئامادەبوانەوە بەشداریەکی هەمەلایەنە کرا .
٢. خاتوو بەهرە کوردە و ئاسۆ کەمال توێژینەوە و باسێکی چەند خاڵیان سەبارەت بە سەبارەت بە یەکتر ناسینی ژن و پیاو لە ڕووی زانستی و دەروونییەوە بۆ بنیات نانی خێزانێکی بەختەوەر و سەردەمیانە پێشکەش کرد .
٣. لەتیف عومەر نوسەرو شاعیر لەباسێکی شیعرو خوێندنەوەی چەند دەقێك لە شیعرەکانی وە ڕابردووی شاری سلێمانی و کورتە شیعرەکانی بۆ ئامادەبوان شی کردەوە وە چەند پارچە شیعرێکی پێشکەش ئامادەبووان کرد .
لە کۆتایی دیدارە ڕۆشنبیریەکەدا گفتوگۆ لە سەر هەموو چەمکەکان لەلایەن ئامادەبوانەوە کرا و کۆمەڵەی کوردی موردایك ئێوارە خوانێکی بۆ بەشدار بووان و ئامادە بووان رێکخستبوو کە دیدارێکی ڕۆشنبیری و کەلتووری و هونەری و زانستی و کۆمەڵایەتی بوو بۆ هەمووان .

___

ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک و نیمچە ئاورێک لە ئێران

nusar1

سەركردەیەكی كورد: جارێ ئەمریكا لە سووریا ناكشێتەوە

KDC

عیزەت ئۆزجانتش: لەوانەیە ئەردۆگان پەنا بۆ ڕاگەیاندنی باری نائاسایی ببات

nusar1
KDC

FREE
VIEW