KDC

نەرویج : شفا بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی ڕەوەندی کوردستانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە

شفا بارزانی لە گەل ژنان، گەنجان، هونەرمەندان و وەرزشوانانی کوردی دانیشتووی نەرویج کۆبووە


سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، لەگەڵ گەنجان و ژنانی دانیشتووی نەرویج کۆبووە
رۆژی یەکشەممە، رێککەوتی 3ی9ی2023، شفا بارزانی سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، دکتۆر نورەدین خۆشناو بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، لەگەڵ چەندین گەنج و لاو و ژنی کوردی دانیشتووی نەرویج کۆبووە و، باسی لە ئامانج و پڕۆژەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد.


ئەو گەنج و ئافرەتە کوردانەی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون، مامۆستا و رۆژنامەنووس و پزیشک و نووسەر و هونەرمەند و دەرهێنەری سینەمایی و، یاساناس و وەرزشوان و کاندیدی پارتە نەرویجییەکانی تێدابوون و کەسانی بەتوانا بوون، کە خەڵکی پارچەجیاوازەکانی کوردستان بوون، داوایان کرد لەژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیدا کار بکەن، هاوکات داواشیان کرد، کە شوێنێکیان بۆ دابین بکرێت تا لەوێدا کۆببنەوە و شان بە شانی پیاوەکان بەشداری کار و چالاکییەکان بکەن و بەشی ئافرەتان چالاک بکەن.


شفا بارزانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و پێیڕاگەیاندن، کە وەک کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، فدراسیۆنی ژنانیان دامەزراندووە و بە هیوابوو ئەوانیش لەگەڵیان بەشدار بن و خۆیان رێک بخەن و پڕۆژەکانیان پێشکەش بکەن.
هەروەها باسی لە بەستنی کۆنگرەی دووەمی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد، کە لە ساڵی دابێت لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، داوای لێکردن بە چالاکانە بەشداری بن و بتوانن لەوێدا شوێنی خۆیان بکەنەوە، تا بەرنامەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە شێوەیەکی مۆدێرنانەتر دابڕێژنەوە و بیکەنە موئەسەسات.

لە بڕگەی دیکەدا ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، باسی ئامانجەکانی کۆنفدراسیۆنی کرد، و توانایی و ڕۆڵی گەنج و قوتابیان و ژنانی بو خزمەتکردنی زیاتر بە دۆزی ڕەوای کوردستانیانی دیاسپۆرای لە ڕیزەکانی کۆنفدراسیۆنەوە بەرز نرخاند.

___

ئەمەریکا و تاڵیبان کۆدەبنەوە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی کۆمەڵەی خۆبوونی کرد

KDC

ئەمەریکا پەیامێک لەسەر کوشتنی شیرین ئەبو عەقلە پایەمنێری ئەلجەزیرە بڵاودەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW