KDC

ڕاگەیاندراوێک لە دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە راگەیاندراوێکیاندا کەسوکاری ئەو هاووڵاتیانەی نێو یەختە نقومبووەکەی رۆژی پێنج شەممە ئاگاداردەکاتەوە، کە بۆ ئاگاداربوون لە تەندرووستی کۆچبەرە کوردەکان پەیوەندییان پێوە بکەن.

دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممە بەلەمێک بە 45 کۆچبەرەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستان بوون و، لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوت، بەڵام لە نزیک دورگەی کریتی سەر بە یۆنان و بە ھۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەکە ژێر ئاو کەوت، وەک دواتر راگەیاندرا، لەو 45 کۆچبەرە 9 کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و 36 کەسیشیان رزگارکراون، ژمارەیەک لە رزگارکراوەکانیش کوردی شارەکانی ھەرێمن، بەڵام نەزاندرا کە لە نێو بێسەروشوێنەکان کورد ھەیە یاخود نا.

هەربۆیە دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیاندراوێکدا، ئاگاداری كەسوكاری كۆچبەرانی نێو یەختە نوقمبووەكە دەکاتەوە و دەڵێ، بۆ هەموو ئەو هاووڵاتییانەی كەسوكاریان لەنێو ئەو یەختەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوو بووە، تكایە لە نزیكترین كاتدا پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی دەزگای لوتكەوە (٠٧٧١٩٦٧١٥٥١) بکەن، بۆ زانینی چارەنووسی كەسوكاریان.

ئاماژەشیان بەوەداوە کە لە ئێستادا نوێنەری دەزگای لوتكە، بە شێوەیەكی فەرمیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی وڵاتی یۆنان لەسەر هێڵە بۆ دەستنیشانكردنی چارەنووسی هاووڵاتیانی كوردی هەرێمی كوردستان.

___

‎ ناوەندی بێرمینگهام بەشداریی سیمینارێکیان کرد

nusar1

کۆبوونەوەی ئەمەریکا و ڕووسیا لە بارەی ئۆکرانیا بێ ئەنجام بوو

nusar1

رۆژئاوا: ئێران خەریکی هاندانی تائیفی و کۆنترۆڵکردنی ناوچەی زیاترە لە سووریا

KDC
KDC

FREE
VIEW