KDC

ناوەندی بەریتانیا لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێراق لە لەندەن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن ،خۆپیشاندانێکی هێمنانەیان سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی دەرهەق بە گەلی کورد لەلایەن میلیشیاکانەوە بەرامبەر بە کەرکووک و کورد دەکرێت ئەنجامدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، رێککەوتی 5ی9ی2023 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا، بە ئامادەبوونی چەندان کوردی دانیشتووی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، خۆپیشاندانیان دژی ئەو پێشلکارییە مرۆڤایەتییانەی دژ بە کەرکووک و کوردانی ئەو شارە کوردستانییە سازدا.

ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری لەندەن، دژ بەو پێشیلکارییانەی میلیشیاکانی عێراق بوو دەرهەق بە کەرکووک و کورد، کە ڕۆڵەی کورد لەو شارە شەهید و بریندار دەکرێن، تێیدا چەندین درووشمی نەتەوەیی و دژ بە زوڵم و زۆری میلیشیاکانی عێراق وترانەوە و دەیان کورد بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد.

___

گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانەی ھەولێر ‌ به‌ گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراو به‌رده‌وامی ھەیە

KDC

سەدر لیژنەی دانوستانی دیاریکرد

KDC

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە مینەسۆتا-مۆورهەد دامەزرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW