KDC

کەنەدا: ناوەندی ئۆتاوا بەشداری ئاهەنگی ساڵیادی رێکخراوێکیان کرد

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا بەشدارییان لە ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی ماڵی کوردی لە کەنەدا کرد و، هیوای تەبایی و برایەتییان بۆ خواستن.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوای کەنەدا بەشداری ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی ماڵی کوردی کرد، کە تێیدا جەماوەرێکی زۆر بە شایی و هەڵپەرکێی کوردی و جلوبەرگی کوردەواری لە کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان بەشداری بوون و ئاهەنگەکەیان ڕازاندبووەوە.

جێی باسە، دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوای کەنەدا، هیوای سەرکەوتن و برایەتی و تەبایی و بەردەوام بوونیان لە خزمەتکردنی کوردان و داکۆکی کردنیان لە مافە رەواکانی گەلی کوردیان بۆ خواستن.

___

ڕوسیا ئاگربەستی کاتی لە شارەکانی ڤۆڵنۆڤاخا و ماریۆپۆل ڕادەگەیەنێت

nusar1

نەمسا: ناوەندی ڤێنا بەشداری مەراسیمی یەکی ئایاریان کرد

nusar1

سوید: دەیان ئوتۆمبێل دەسووتێن

KDC
KDC

FREE
VIEW