KDC

لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێك دەردەكات


لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی شەش بڕیاری نوێی بۆ بەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەركرد، لەیەكێك لەبڕیارەكاندا بەپێویستی دەزانێت، هەموو چالاكییە سیاسی و ئەدەبیی و هونەریی و ڕێكخراوەیی و كۆمەڵایەتییەكان رابگیرێن.

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی پارێزگاكە بەرامبەر كۆرۆنا كۆبوەوە، تیایدا شەش بڕیار لەو بارەیەوە دران.

دەقی بڕیارەكان:

بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابەت/ گشتاندن
ئەمڕۆ، لە دیوانی پارێزگای سلێمانیدا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتیی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کۆبۆوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانیدا هەڵسەنگێنراو لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی پارێزگای سلێمانییەوە، ڕوونکردنەوەی پێویست خرانە ڕوو، کە لە هەموویاندا ئاماژە بۆ مەترسیی بڵاوبوونەوەی زۆرو خێرای پەتای کۆرۆنا دەکەن، لە کۆتاییدا بڕیاردرا بە:
١- پێویستە هاووڵاتیان پابەندی تەواوی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن، بەتایبەتی بەکارهێنانی ماسک و پاراستنی دووریی نێوانیان و دوورکەوتنەوە لە هەر بەریەککەوتن و کۆڕو کۆبوونەوەو قەرەباڵغییەک.
٢- پێویستە هاووڵاتیان ڤاکسینی پێویست وەربگرن وەک ڕێگایەکی پەسەندکراوی نێودەوڵەتیی بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی پەتاکەو دوورخستنەوەی مەترسیی مردن لە تووشبووانی کۆرۆنا.
٣- پێویستە هەموو کارمەندانی فەرمانگە دەوڵەتیەکان و کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت پابەندی تەواوی ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن و ڕێگا بە هیچ هاووڵاتییەک نادرێت بەبێ پابەندبوون بەم ڕێکارانەوە سەردانی ئەم دامودەزگایانە بکات.
٤- پێویستە هەموو چالاکییە سیاسیی و ئەدەبیی و هونەریی و ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتیی و ئاینییەکان و هەر گردبونەوەیەکی تر، کە دەبنە مایەی تێکەڵاوبوون و بەریەککەوتن تا تێپەڕاندنی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا، ڕابگیرێن.
٥- پێویستە دەزگاکان و دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن وەک هەمیشە هاوکارو هەماهەنگ بن لە هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان بۆ پابەندبوون بە خۆپارێزیی و بەکارهێنانی ڤاکسینی دژ بە پەتای کۆرۆنا.
٦- پارێزگای سلێمانی هاوکارو هەماهەنگیی تەواوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی پارێزگای سلێمانی دەبێت بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەوکەسانەی لە ڕۆژێکدا ڤاکسین وەردەگرن بۆ ڕێژەیەکی گونجاو.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
٢٤/ ٧/ ٢٠٢١

___

مانگی دابێ ڤاکسینی جۆری حەب دەکەوێتە بواری تاقیکردنەوەوە

KDC

بەلجیکا: حاکمی شاری لۆڤین پەیوەندی خۆیان و سەرۆک وەزیرانی کوردستان بە گرنگ وێناکرد

nusar1

ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆک کۆماری ئێران پلانەکانی داهاتووی ئاشکرا کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW