KDC

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن بەبۆنەی ساڵیادی ڕیفراندۆم وێبینارێکی لەسەر فیلم و سەربەخۆیی سازکرد

سۆران حەسەن

بەشی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، وێبینارێکیان بۆ مامۆستا کەی بەهار بە ناونیشانی فیلم و سەربەخۆیی سازکرد و تێیدا چەندین کەسایەتی بەشداری بوون.

ئێوارەی شەممە، ڕێککەوتی ٢٣ی٩ی٢٠٢٣ بەشی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، وێبینارێکیان لە ڕێی پرۆگرامی ZOOM بۆ مامۆستا کەی بەهار، بە ناونیشانی فیلم و سەربەخۆی سازکرد، کە خاتوو شوعلە رەسول ئامادە و پێشکەشکاری بوو.

مامۆستا کەی بەهار، سوپاسی بەشی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد بۆ ئەو دەرەفەتە و، دواتر بە پێناسەی سەردەمیانە بۆ فیلم دەستیپێکرد و لەو ڕێگایەوە بابەتەکەی بەسەر چەند تەوەرێک دابەش کرد.

تەوەری یەکەمی وێبینارەکە، ئامانجێکی سەرەکی بەهەمهێنانی فیلمی دیارکرد کە پەیامەکەی چی دەگەیەنێت، لەو ڕوانگەیەوە نموونەی چەند فیلمێکی ناودار و پێشەنگی هێنایەوە، کە پەیامی ڕزگاری و سەربەخۆیی گەلانیان گەیاندووە. هاوکات وەک ڕێگایەکی گەیاندن و ناساندنی کوردستان بە دەرەوە، بە پێویستییەکی سەردەمیانەی زانی بۆ داواکردنی سەربەخۆیی و، لەو پەیامەدا جیهانیش چۆن مامەڵە لەگەڵ گەلانی سەربەخۆخواز دەکەن ڕوونکردەوە.

لەمبارەوە کەی بەهار پەیامی فیلمە جیهانییەکانی دیاریکرد کە پەیامی سەربەخۆیی و لە دایکبوونی نیشتمانە و لەو ڕوانگەیەوە گرنگی و بایەخی سینەمایی ڕوونکردەوە، جەختیشی لەوە کردەوە ئامرازێکی پێویستە بۆ لۆبی کردن. ئەو وتەیەکی ناوداری فیلمێکی هێنایەوە کە دەڵێت: “ئاسانە بزانی دوژمنت کێیە، بەڵام سەختە بزانی بۆچی خەبات دەکەیت”. لەگەڵ ئەوەشدا چەند فیلمێکی وەک پەیامی سەربەخۆیی گەلان باسکرد، لەوانە (لە دایکبوونی نیشتمانێک، برەیڤهارت، ماندێلا ڕێگای دوور و درێژ بەرەو ئازادی، شێری بیابان، زە پاتریەت و گەندی …هتد).

تەوەری دووەمی، باسی پەیامی فیلمی دژ بە فلیم باسکرد، لەو گۆشەیەشەوە ئەو پەیامەی گەیاند کە وڵاتان لە ڕێی فیلم و بەڵگەکان وەڵامی پەیامی فیلمی دژ بە فیلمێکی تر دەدەنەوە، یەکێ لەو دوو فیلمەی باسکرد بە ناوی (لیو تەنەتی عوسمانی دژ بە فیلمی زەپرۆمیس) کە ئەرمەنەکان لە پێناو جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لە جەنگی یەکەمی جیهانی بەرهەمیان هێناوە و، لەو ڕێگایەشەوە کەسایەتی وەبەرهێنان و خەرجی فلیمەکەیان دابین کردووە، کە وەک بەهایەکی بازرگانیش دەستکەوتێکی گەورە و پەیامە نیشتمانییەکەشیان گەیاندووە.

تەوەری سێیەمی وێبینارەکە، جیاوازی نێوان فیلمە جیهانییەکان و فیلمی کوردی بوو سەبارەت بە سەربەخۆیی لە گۆشەنیگای سوودەمەند و زەرەر، لەم ڕێگایەشەوە پەیامی فیلمەکان یەکگرتوون و بەڵام پاڵەوانی فیلمەکان و کەسایەتییەکان ئەو پەیامە گرنگە دەگەیەنن و، پەیامی سەربەخۆییش دەستنیشان دەکەن، لە ڕوانگەی کەی بەهار، فیلمی کوردی پەیامی پێچەوانە دەدەن کە وێنای زوڵملێکراو بە دەستی وڵاتانی ناوچەکەن، نموونەی ئەنفال، کۆمەڵکوژی، قوربانیدان و ستەمی نێودەوڵەتی و پەیامی ژن کوشتنە، نەک پەیامی سەربەخۆیی، کە لەم بوارەدا دەگمەنە پەیامێکی لەو شێوەیە بدات.

دوا بەشی بابەتەکەی مامۆستا کەی بەهار بریتی بوو لە بەرهەم و کارەکانی لە بواری فیلم و سینەما، کە باسیکرد و دواپڕۆژەشی وەک فیلمێکی جیهانی پەیامی سەربەخۆیی دەدات بە ناوی (ڕۆمیۆ جۆلێت کورستان)، وەکخۆی باسیکرد، بەرهەمی کار لە سەرکردنی بۆ (2023-2025 ) دەگەڕێتەوە و، پڕۆپۆزەلی کارەکانی بۆ حکومەتی هەرێم ئامادەساز کردووە و، بەهیوایە کە ئەو پەیامەبێت فیلمی کوردی لە چوارچێوە باوەکانی ئەمڕۆ دەرکێشێت و پەیامە گرنگەکە بدا، کە ویستی سەربەخۆییە بێتەدی. هەر لەو نێوەندەدا ڕۆڵی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەرزنرخاند کە لۆبیکردن وەک هەنگاوێکی ستراتیژ و بە یەکەوە کارکردنیان، کارەکان بەرەو پێش دەبات، هیواشی خواست دیوارەکانی ڤستیڤاڵەکان بڕوخێنرێن و بگەنە ئاستی سینەمای جیهانی و ئەرکی سەربەخۆییخوازانە کاری لەسەر بکەن. مافی هەموانیشی لەو بوارەدا دەستنیشانکرد کە بە یەکەوە لە ئاستی کەمترین داخوازی دەتوانرێت خزمەتێکی باش بگەیەنرێت. ناوبراو ئەرکی گرنگی هاوڵاتی بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی ورووژاند کە دەتوانن بە یەکەوە ئەو گەشتە سەربەخۆییە تەواو بکەن.

لە کۆتایی وێبینارەکە، بیر و بۆچوون و پرسیاری ئامادەبووان بابەتەکەی دەوڵەمەندتر کرد و چەندین زانیاری و تێبینی پێویست لەسەر کۆی باسەکە ڕوونکرانەوە، دواتر یەک بە یەکی پرسیارەکان و تێبینییەکان لەلایەن مامۆستا کەی بەهار وەڵامدرانەوە.

جێی باسە، مامۆستا کەی بەهار، خاوەنی بڕوانامەکانی بەکالریۆسی تەلارسازی ئیتالیا و، بەکالریۆس لە فیلم میدیای لەندەن و، ماستەری لە فیلمکاری بەریتانیای هەیە.

___

پەنابەرێکی نابینا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ ئیسپانیا هەڵوەشێندرایەوە

nusar1

ئۆکرانیا دوو سەربازی ڕووسیایی دەگرێت 

KDC

ئەنجوومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی لەبارەی پێشهاتەکانی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW