KDC

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتی کۆنسێرتێک دەکرێت

باڵیۆزی یۆنان لە وڵاتی سویسرا، بە فەرمیی بانگهێشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا بۆ بەشداریکردنیان لە کۆنسێرتێک دەکەن، کە بڕیارە سبەی ١٤ی مانگ بەڕێوەبچێت.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، لەلایەن باڵیۆزی یۆنان لەو وڵاتە بانگهێشتی فەرمی ئێوارە کۆنسێرتێکی میوزیک کراوە، ئەوەش بەشێکە لە پڕۆگرامەکانی یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان، کە لەلایەن شارەوانی لۆزانەوە بۆ نەتەوە جیاجیاکانی ناو ئەو پەیماننامەیە مۆڵەتدراوە، کۆنسێرتەکەی گرووپی ئێن چۆردایس کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتی یۆنان ڕێکدەخرێت، میوزیکژەنانی یۆنانی و تورکەکان کۆدەکاتەوە و لە ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی ١٤ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٨:٠٠ ی ئێوارە لە هۆڵی پادێرێڤسکی گازینۆی مۆنتبینۆن بەڕێوەدەچێت.

هەروەها لە کۆتایی کۆنسێرتەکەدا خواردن و خواردنەوە (ئاپێریتیڤێک) پێشکەش دەکرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕکردنی بیر و بۆچوونەکان بە شێوەیەکی دۆستانە بەردەوام بێت.

جێی باسە، نوێنەرانی کۆمەڵ و ڕێکخراوە جیاوازەکانی نێو پەیماننامەی لۆزان لە پێناو دیالۆگ و کۆکردنەوەی دیدە جیاوازەکان، هەریەک لە ئاستی خۆی بۆ سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان کۆنفرانس و مەراسیمی کراوەیان ڕێکخست، لەو نێوەندا کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ڕۆژانی ٢٧و ٢٨ی مانگی پێنج، دیداری کۆکردنەوەی دیدە جیاوازەکانی ڕێکخست، ئەمەش هەنگاوێک بوو بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فراوان بتوانرێت لەیەکگەیشتن و دیالۆگی کراوە هەبێت.

___

ئۆکرانیا هێرشی پێچەوانەی دەستپێکردووە،ڕووسیاش گەمارۆی زیاتری شاری کیێڤ دەدات

nusar1

کتێبی نووسەرێکی کورد لە نێو یەک ملیۆن ناونیشاندا بە یەکێک لە باشترین کتێب هەڵبژێردرا

nusar1

كۆمیتەی ناوەندی رەوەندی كورد لە شاری گەڤل ی سوید دامەزرا

KDC
KDC

FREE
VIEW