KDC

هەڵبژاردنەکانی سویسرا ئەنجامێکی خراپی بۆ باڵی ڕاستڕەو هەبوو و سەوزەکانیش پێی بەهێزتر بوون

ئامادەکردنی:
ئەمیر جەرگیس

بەرپرسی دێسکی ئەورووپای پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک)

هەڵبژاردنی فیدراڵی لە سویسرا لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو
-چاڵاکوانێکی سیاسی کورد لە کانتۆنی زۆریخ کاندیدی پارتی سۆسیاڵدیمۆکراتەکان و دوو چاڵاکوانی تری سیاسی کوردی تریش لە کانتۆنی باسل کاندیدی پارتی سەوزی سویسڕا بوون.لە کانتۆنی باسل کاندبدێکی کورد سەرکەوت بۆ ئەندامیەتی پەرلەمانی ئەم وڵاتە.
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی و فیدراڵی پێشبڕکێی سیاسی لە نێوان پارتە سیاسییەکانی سویسڕی ئەنجام درا، سوبسرا وەک وڵاتێکی فرە نەتەوە و خاوەنی سیستەمێکی دیمۆکراسی سەرکەوتووە کە لە ساڵێک دا هاوڵاتیانی دەنگدەری سویسڕی چوار جار دەبێ دەنگ بدەن بۆ یەکڵایکردنەوەی یاساکان و پرسە سیاسییەکان و نیشتیمانییەکان لەسەر ئاستی شارەوانییەکان -کانتۆنەکان ،هەر بۆیە پارتی زۆرینە و حوکمڕانیش ئەو هێز و کاریگەرییەی نابێت بەسەر هەڵبژاردنەکان.

جڤاتی نیشتمانی لە ٢٠٠ کورسی پێکهاتووە لە بۆ جڤاتی نیشتیمانی
101 کورسی پێویستە بۆ ئەوەی لایەنێکی سیاسی یان هاوپەیمان بتوانن ببن بە زۆرینەی پەرلەمانی.

ئەنجومەنی کانتۆنەکان لە 46 کورسی پرکهاتووە لەم ئەنجوومەنەش دا
24 کورسی پێویستە بۆ ئەوەی زۆرینەی پەرلەمانی دروویت ببێت.
پارتی گەلی سویسرا لە هەڵبژاردنەکانی 22ی ئۆکتۆبەر دا بۆ پەرلەمانی سویسرا سەرکەوتنی بەدەستهێنا کە بەردەوام سیاسەت و بانگەشەی دژ بە کۆچبەرانی پەیڕەو کردووە. هەروا دوو پارتی سەوز زیادبوونی پشتیوانییان لەم هەڵبژاردنە دا تۆمارکرد.
لە هەڵبژاردنی سویسرا دا پێکهاتەی ئەنجومەنی فیدراڵی و ئەنجومەنی نەتەوە (ئەنجومەنی خوارەوەی 200 کەسی) و ئەنجومەنی کانتۆنەکان (ئەنجومەنی سەرەوەی 46 کەسی) هەڵبژارد بەپێی پێشبینییەکانی کە بۆ هەڵبژاردنەکانی سویسڕا کرابوو و دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن بۆ ئەنجامەکان خراونەتەڕوو، پارتی ڕاستڕەوی گەلی سویسرا (SVP) 25.6%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. دەنگەکان، بە 38 خاڵ، لە سەدا کەمترە لە چوار ساڵ لەمەوبەر،کە 54 کورسی لە ئەنجومەنی نیشتیمانی بەدەست هێناوە و 11 کورسی ئەم پارتە کەمترە بە بەراووردکردن بە هەڵبژاردنەکانی پێشووتر.. سەرەڕای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2019 تووشی شکەستی گەورە ببوو بەلام پێگەی خۆی لە پەرلەمان پاراستبوو و هەوڵێکی زۆری دا تاکوو دووبارە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٢ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ وەک پارتێکی سەرکەوتوو قەرەبووی شکەستەکانی ڕابردووی بکاتەوە. شەڕی ئۆکراین و هاتنی بە لێشاوی پەنابەرانی ئۆکراینی و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەفریقا بەرەو وڵاتانی ئەورووپی و پرسی کۆچبەران و ،بابەتی ژینگە و کەشوهەوا و سیاسەتی ئاسایشی وزە و باشترکردنی سیایەتی ئابووری و تەندرووستی وڵات و چەندین پرسی تر و گۆڕانکاری لە هەموارکردنەوەی یاساکان و بۆ باشترکردتی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان ، بابەتی مشتومڕ و پێشبڕکێ بوون لە بانگەشەی پارتە سیاسییەکان لە هەڵبژاردنەکە دا.
لەم هەڵبژاردنە دا پارتی سۆسیال دیموکراتی سویسرا (SP)ی چەپی ناوەڕاست وەک هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو دابەزیتێکی بەرچاوی لە پشتیوانی دەنگی دەنگدەرانی خۆی تۆمارکردووە کە بە ڕێژەی 2.3% خاڵ لەسەدا یە، کە ئەنجامی بەدەستاهاتوو 16.5% بووە و 39 کورسی لە ئەنجومەنی خوارووی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، کە 4 کورسی کەمترە لە هەڵبژاردنی ڕابردوو.لەم هەڵبژاردنە دا هەروا بە پله ی سێیه م پارتی دیموکراتی ڕادیکاڵی سویسری سه ڕ به ڕاستی ناوه ڕاست (FDP-L) دێت که به ڕێژه ی 0.9 خاڵ له چاو چوار ساڵ له مه وبه ڕ خراپتر بووە ،کە 15.5% پشتگیری بەدەست هێناوە وبووەتە خاوەنی 39 کورسی کە لەم هەڵبژاڵدنە دا 4 کورسی لەدەست داوە ،بەڵام پارتی دیموکراتی کریستیانی گەلی سویسرا 11.8%ی دەنگەکانی مسۆگەر کردووە کە بە ڕێژەی 0.2% ی دەنگەکایان زیاتر بووە بە بەراوورد بە هەڵبژاردنی پێشوو و لە ئەنجام دا بوون بە خاوەنی 26 نوێنەر لە ئەنجومەنی نەتەوە کە تەنیا یەک نوێتەریان کەمی کردووە.
بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2019 لە هەڵبژاردنەکانی 22ی ئۆکتۆبەر دا هەردوو پارتی سەوز زیادبوونی پشتیوانییان تۆمارکردووە. پارتی سەوزەکان (GPS) لەسەدا 13% ی بەدەستهێناوە ، کە دەنگەکانیان، بە ڕێژەی لەسەدا 5.9% زیاتر لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو بووە، کە 27 کورسییان پێدەبەخشێت و (16 کورسیان زیاتر بووە). بەڵام پارتی لیبراڵی سەوز لەسەدا 7.6% ی دەنگیان بەدەستهێناوە. کە دەنگەکانیان 3% زیادبوونی بە خۆیەوە بینیوە و دەبنە خاوەتن 15 کورسی کە ( 8 کورسی زیاتریان بەدەستهێناوە) . بە گشتی سەوزەکان لەم هەڵبـژاردنە دا 42 کورسییان دەبێت.
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەرانی سویسڕی لەم هەڵبژاردنەکانی ٢٢ی ئێکتۆبەر دا لە 50% زیاتر نەبووە.
ڕەنگە ئەنجامی بەدەستهاتوو بۆ سەوزەکان بۆ یەکەمجار یەک کورسیان لە حکومەتی سویسرایان پێ بدات . ئەنجومەنی فیدراڵی کە لە ئێستا دا حەوت ئەندامن . لە ئێستادا پارتی ڕاستڕەوی گەلی سویسڕا SVP و سۆسیال دیموکرات و لیبراڵەکان هەریەکەیان دوو نوێنەریان هەیە و CVP – یەک نوێنەر.یان دەبێت.

___

مرۆڤ لەنێوان گەشەسەندن و چاکسازی لە خودی خۆیدا

nusar1

سەرۆککومارێ تورکیا هەڤسەنگیەك بۆ هەولێر و بەغدا و ئەنقەرە

nusar1

دڤێت نڤیسەر ژی یان ئەو کەسێن پەرتووکا دنڤیسین و ڕۆلێ قوتابخانا بنەرەت دگەشەپێدانا ئەدەبێ زارۆکاندا…

nusar1
KDC

FREE
VIEW