KDC

ئەرکی حزب و لایەنەکان لە هەرێم و لە بەغدا


سوورە مەرگەیی …
ئەرکی حزب و لایەنە کوردستانیەکان لە هەرێم زۆر جیاوازە لە ئەرکیان لە بەغدا، لێرەدا دەپرسین: ئەرکیان لە هەرێم چییە و ئەرکیان لە بەغدا چییە؟
ئەرکیان لە هەرێم حزبایەتی کردن و ململانێی یەکترییە، بە مەرجێک لەو ململانێیەدا رەچاوی زیاتر خزمەتکردنی گەل و وڵات بکەن، نەک دژایەتی یەکتری و چاڵ بۆ یەکتری هەڵبکەنن، چونکە تەنها بە خزمەتکردنی گەل و وڵات دەتوانن پێگەی جەماوەری بۆ خۆیان درووست بکەن.
پێچەوانەی کوردستان لە بەغدا ئەرکیان کوردایەتی کردن و ململانێیە لەگەڵ عەرەب، ئەوەش پێویستی بە بەهێزی پێگەی کوردەوە هەیە، تا بتوانێ ململانێی پێ لەگەڵ عەرەب بکات، ئەو پێگەیەش تەنها بە کوردایەتی کردن و دوور کەوتنەوە لە حزبایەتی درووست دەبێ، ئایا حزب و لایەنە سیاسییەکانی لە کوردستان و بەغدا بە ئەرکی خۆیان هەستاون؟
زۆرێک لە حزب و لایەنەکان لە کوردستان ئەوەندەی خەریکی چەواشکارین، ئەوەندە خەریکی راستی گوتن و شاندانە بەر ئەرک و بەرپرسیارێتی نین، ئەوەندەی خەریکی پیلانگێڕی و چاڵ هەڵکەندن بۆ یەکتری، ئەوەندە خەریکی رووبەڕوو بوونەوەی پیلانگێڕیەکانی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان نین، ئەوەندەی خەریکی موزایەدەن، ئەوەندە خەریکی پێشبڕکێی خزمەتکردنی گەل و وڵات نین.
هەر ئەو لایەنانە لە بەغدا نەک هەر کوردایەتی ناکەن، بەڵکو دژی حکومەتی هەرێم و هاوپەیمانی حەشدی شەعبیشن، بەوەشەوە نەوەستن جاسووسی بەسەر حکومەتی هەرێمیشەوە دەکەن، مووچەی فەرمانبەران و بودجەی حکومەتی هەرێمیان بە بڕین داو ئەگەر بەغدا بە هەر ناوێک بڕێک پارە بۆ کوردستان بنێرێ، چاویان دەچێتە پشتی سەریان و سوور هەڵدەگەڕێن، هەر ئەو گرووپانە داوای هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەڕێم و، چوونەوە سەر بەغدا و ژێر فەرمانڕەوایی حەشدی شەعبی دەکەن، تەنانەت ئەوەندە تامەزرۆی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبین، ئەگەر نەتوانن هەموو کوردستانیش بەرنەوە سەر بەغدا، خوازیان سلیێمانی بەرنەوە سەر بەغدا و، تەنانەت بە گێڕانەوەی قەزا و ناحیەیەکیش، دڵیان دادەسەکنێ و ئیسراحەت دەکەن.

___

چۆن کەسایەتی کاریگەری لەسەر بیرکردنەوە و ڕەفتارەکانمان هەیە

nusar1

توندڕەوی و پەڕگیریی لە ئەڵمانیا…

nusar1

ڕیفراندۆم ڕۆژە مێژووییەکەی گەلی کورد

nusar1
KDC

FREE
VIEW