KDC

بەناساندنی کۆمەڵکوژی کورد لە یەکێتی نێودەوڵەتی زانایانی جیهانی بۆ جینوساید

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا

لە سەر ئاستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە مرۆییەکان وچالاکوانان و چینە جیاجیاکان و تاکە کەسییەکان کار لە سەر ئەوە کراوە بە کۆکردنەوەو ڕێکخستن و بە چاپ گەیاندن و کۆڕو کۆبونەوەو توێژینەوە و لۆبی کردن بۆ بردنە پێشەوەی کەیسەکانی جینوسایدو کۆمەڵکوژی میللەتی کورد لە سەر هەموو ئاستەکان ، بەتایبەتی لە پانتایە نێودەوڵەتییەکان ، لە زۆر ووڵاتدا لە سەر ئاستی حکومەت و پەرلەمان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەو کەیسانەیان ناساندوە ,و کاری زۆریان لەسەر کراوە , حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگای وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەنەوە پلان و ڕێگەی تایبەتی بۆ گرتۆبەر تاوەکو هەنگاو بەهەنگاو ئەو پرسە جێگەو ڕێگەی خۆی بگرێت .
ڕێکخراوی کەی جی لۆبی سەنتەر بە سەرپەرشتی ئاورنگ شاوەیس ساڵانێکە وەکو ڕێکخراوێکی هۆڵەندی لەگەڵ ستافێکی بیانی لە زانایان و پارێزەران و ڕاوێژکاران و ئەندامەکانی لە وڵاتانی جیاواز ئەو کارو ئەرکەیان لە خۆ گرتوە بۆ دانانی ڕێکە نەخشە ڕیگایەك بە ناساندنی کەیسەکانی جینوسایدی و کۆمەڵکوژی گەلی کورد ، کاری لەسەر ئەوە کردوە کە زانیاری و وردە کاری و بەڵگەکان و دیدارو گەڕان وبەدواچوون و چوون بۆ مینومێنتەکانی کوردستان و دیداری کە شایەتحاڵەکان و گفتوگۆ لەگەڵیان لەگەڵ تیمی شارەزاو پسپۆڕانی بیانی و هەڵدانەوەی ئە بەڵگەنامانەی کە دانیان پێدا نراوە وە ئەوانەی کە ماون وە ئەو بەڵگەو خاڵانەی کە گرنگن بۆ لێکدانەوە و لێکۆڵینەو ەلەسەری ، ئەمەو چەندین دیدارو کۆبونەوە لەگەڵ عەبداللە حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ڕاوێژکارەکان وبەرێوبەرە گشتییەکان بۆ دانانی پلان و پرۆژە رێگایە بۆ ئەو مەبەستە .
جێی باسە لە مانگی تەمووزی 2023 لە شاری بەرشلۆنا لە کۆنفرانسی شانزەهەمینی زانایانی جینۆساید ،بە ئامادەبوونی ئەندامانی (IAGS) و ئەندامانی Kg Lobby center و شاندی باڵای وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەسەرۆکایەتی عەبدوڵلای حاجی مەحمود وتیمی کەجی لۆبی سەنتەر لەسەرۆکایەتی ئاورنگ شاویس ، پڕۆژە بڕیارەکە خرایە کارنامەی زانایانی نێودەوڵەتی جینۆساید ، دوای ڕێکارە یاساییەکان ،پڕۆژە بڕیارەکە لەمانگی تشرینی یەکەمی 2023 خرایە دەنگدان و ئەنجامی پڕۆسەی دەنگدانەکە ڕاگەیەنراو خۆشبەختانە لەکۆی 294 دەنگدەر 286 دەنگی بەڵێی زانایانی نێودوڵەتی جینۆسایدی و ئەندامانی کۆمەڵەکە کە بەشێکی بەرچاویش کورد بوون دەنگی مسۆگەری بەدەستهێنا و بەزۆرینەی دەنگ بڕیارنامەکە پەسندکرا ،کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانایانی جینۆساید، رێکخراوێکی نێودەوڵەتیی بێلایەنە لە ساڵی 1994 دامەزراوە و هەوڵدەدات لێکۆڵینەوە و فێرکاری زیاتر لەسەر هۆکار و دەرئەنجامەکانی جینۆساید ئەنجام بدات. هاوکات لێکۆڵینەوەش لە سیاسەتەکانی پەیوەست بە رێگریکردن لە جینۆساید دەکات، ئامانجی سەرەکی کۆمەڵەکە بریتییە لە ڕاکێشانی ئەکادیمیستەکان، چالاکوانان، هونەرمەندان، ڕزگاربووانی جینۆساید، رۆژنامەنووسان، یاساناسان و داڕێژەرانی سیاسەتی گشتی بۆ لێکۆڵینەوە لە جینۆساید .


ڕۆژی پێنج شەممە (2ـی تشرینی دووەمی 2023) کۆمەڵەی یەکێتیی نێودەوڵەتی زانایانی جینۆساید IAGS پڕۆژە بڕیاری داننان بە جینۆسایدی گەلی کوردی پەسند کردو لەهەموو ئەو تاوانانەی ڕژیمی پێشووی ڕووخاوی عێراق بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامی دابوو بە جینۆساید ناساند . ئەمەش لە دوای دووساڵ کارکردنی بەردەوامی ڕێکخراوی کەی جی لۆبی سەنتەر (KG LOBBY CENTER) بەسەرپەرشتی ئاورنگ نەورۆز شاوەیس بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ،بۆ یەکەمجارە رێکخراوێکی نێودەوڵەتی دان بە جینۆسایدی کوردی دابنێت، ئەمەش وامان لێدەکات لە رێگەی ئەم بڕیارە گوشاری زیاتر و هەوڵەکانمان لە بواری باشتر ناساندی جینۆساید و دەرخستنی مەزڵومییەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان نیشان بدەین و، بەدوای قەرەبووی قوربانیاندا بگەڕێن، هاوکات وابکەین جارێکی دیکە ئەو تاوانە کۆمەڵکوژیە لەو ناوچانە دووبارە نەبێتەوە .
ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە هۆڵەندا کە دەزگای جێبەجێکاری ڕێککەوتننامەی چەکی کیمیاییە کە لە ٢٩ی نیسانی ١٩٩٧ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە ، ساڵانە کەسایەتی شارەزاو پسپۆڕ لە ووڵاتانی جیاواز داوەت دەکات بۆ بەشداری کردن لە کۆڕو کۆبونەوە و تاوتوێکردنی بابەتە جیاوازەکان و هەنوکەییەکان ، لە کوردستان وە بەتایبەتی لە مینومێنتەکان و دەرەوەی مینومێنتەکان وەکو شایەتحاڵ ئەو کەسایەتیانە بانگێشت دەکات وە سوود وەرگرتن لە گفتوگۆکان ، لەسەر ئاستی ڕێکخراوەکانی تریش لە ووڵاتانی جیهان وە لە زانکۆکان ئەو توێژینەوانە وە وورد بینیانە ئەنجام دەدرێت بۆ ناساندنی ئازراو مەینەتیەکانی گەلی کورد وە ناساندنی دۆسیەکانی کۆمەڵکوژی بە شێوە جیاجیاکان .
ئاورنگ نەورۆز شاویس سەرۆکی رێکخراوی کەی جی لۆبی سەنتەر گوتی : بۆ ئێمە وەک ڕێکخراوەکەمان وهابەشمان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕۆژێکی زۆر گرنگە، چونکە ئەودەسکەوتەی کارمان بۆ کردووە بەئەنجامێکی سەرکەوتوو تەواوبوو، ماوەی دووساڵە کاری بەردەوامی لەسەر دەکەین وئەنجامەکەی زۆرینەی بەڵێ بۆ دووبارە نەبوونەوەی کۆمەڵکوژی کورد و ئەوەشی لە ڕابردوودا دەرهەق بەکورد کراوە کۆمەڵکوژی بووە ، لەمەولا هیچ دەوڵەت وڕێکخراوێک ناتوانێ گومانی هەبێت لەسەر کۆمەڵکوژیمان ، وەچۆنیش گەیشتین بەم ئامانجە سوودمان لە بەڵگەکان و بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق وەربگرین وبەراوردیان بکەین بەیاساکانی نێودەوڵەتی بێگومان زانایانی جینۆساید بۆیان ڕوونبووە ئەوە جینۆسایدە و دەبێت لە داهاتوودا کاری جددیتربکەین لەسەر ئەم بڕیارننامەیە دەنا تەنها وەک بەڵگەننامەیەک دەمێنێتەوە ، بۆیە دەبێت کاری تری پێ بکەین لە وڵاتانی جیاواز و نەتەوەیەکگرتوەکان .

تێبینی : دەقی ووتەکان و سوود وەرگرتم لە ڕاپۆرتی نوسەر و ڕۆژنامەنووس ساسان دەروێش لە رۆژنامەی خەبات ژمارە ( ٦٦٢١ ) تشرینی دوەمی ٢٠٢٣ وەرگرتووە .

___

ئەرکی بەخێوکاران لە ئینتیمای نیشتیماندا….!

KDC

رۆلێ نێچیرڤان بارزانی ڤەگەراندنا سەقامگێریێ یە بۆ هەرێم و ئێراقێ

nusar1

رۆژی ١٠ی ١٠ حەشری سیاسییە

KDC
KDC

FREE
VIEW