KDC

بەکتریای گەدە چییە؟


( بەکتریای گەدە H.Pylori )

‌ئەم حاڵەتە زۆر بەر بڵاوە و ڕێژەیەکی زۆری خەڵک هەیانە و زۆر جار بە خۆیان نازانن چونکە هێشتا کاریگەری دروست نەکردووە.. ئە گەر بۆ چەند ساڵێک ئەو بەکتریایەت هەبێت و چارەسەر وەرنەگریت وردە وردە ئەیکات بە قرحەی گەدە ئەم بەکتریایە پێی ئەوترێت
( ‌Helicobacter Pylori )
ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست ئەبێت و ئەچێتە ناو توێژاڵی لینجایی گەدەوە … وا لە گەدە ئەکات وردە وردە ئەو لینجاییە لەدەستبدات و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ سوتانەوەو سوربوونی بەشێک لەچینی ناوەوەی گەدە و ئینجا دوای ماوەیەک وای لێ دێت ئەیکات بە برین ئیتر دوای ماوەیەك بە شێوەیەک بەرەو خراپی ئەچێت کە کەسەکە لەگەڵ ڕشانەوە خوێن هەڵئەهێنێت….

رێگەکانی توشبوون:
نەخۆشییەکە لەڕێگەی پیسایی، دەم و دەستەوە دەگوازرێتەوە، ئەمەش کاتێك کەسێك دەستی بەم بەکتریایە پیسبووبێت، یان کەسەکە خۆراکێکی پیسبوو بەم بەکتریایە بخوات، ئەوا مەترسی تووشبوونی هەیە.
.
نیشانەکانی بوونی بەکتریایی گەدە :
① زیادبوونی غازات و سک ئاوسان .
② هێڵنج و ڕشانەوە .
③ زیادبوونی قرقێنە.
④ نەمانی ئیشتها و زوو تێر بوون .
⑤ دابەزینی کێش.
⑥ ناخۆش بوونی بۆنی هەناسە.
⑧ ئازاری سەر گەدە.
⑨ هەستکردن بە ئازار لە قۆڵنج.

مەترسدییەکانی بوونی بەکتریای H. pylori لە گەدە:
بڵاوترین ئەو نەخۆشییانەی کە بەکتریای گەدە دروستییان دەکات بریتین لە برینی گەدە، ھەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت و چارەسەر نەکرێت.

خۆپاراستن لە بەکتریای گەدە:
باشترین رێگەی خۆپاراستن بریتییە لە گرنگیدان بە پاکوخاوێنی ئاو و خۆراک. دووربوون لە خۆراکی کۆن، دەستگێڕ و زۆرخواردنی خۆراکەخێرا سەرکراوەکان.

ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی بەکتریاکە لە گەدە .
گرنگترین ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی بەکتریایی H. pylpri بریتین لە:
① پشکنینی پیسایی .stool antigen.
② پشکنینی لەڕێگەی ھەناسەوە Urea breath test.
③ پشکنینی خوێن serology.

چارەسەری بەکتریای گەدە بە بەرهەمی سرووشتی:
باشترین چارەسەر بۆ نەهێشتنی ئەو بەکتریایە
شەربەتی مۆرێنزی یان مۆرێنزایم ه دوای تەواوکردنی، پێویستە پشکنینی دڵنیابوون لە لەناوچوونی بەکتریاکە ئەنجامبدرێت .

___

عەرەبانەیەکی شەل

KDC

زیدان بەمەرج دەبێتە ڕاهینەری مانجستەر یۆناتید

KDC

ترسی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لەئەوروپا ،روسیا ڕێژەی پێوانەی لە توشبوان تۆمارکرد و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداری دەدەت

KDC
KDC

FREE
VIEW