KDC

ناوەندی سویسرا بەشدارییان لە شازدەیەمین کۆڕبەندی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا بەشدارییان لە شازدەیەمین کۆڕبەندی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر پرسی کەمینەکان کرد و، تێیدا بەرپرسی ناوەندەکە وتارێکی لەسەر پرس و ریفراندۆمی سەربەخۆیی و مافی کورد ئامادەکردبوو

ڕۆژانی ٣٠ی ١١ و ١ ی ١٢، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا کە پێکهاتبوون لە سەیران کاکەوڵا کەریم بەرپرسی ناوەند و، دکتۆر بابان ئەلیاسی جێگری بەرپرسی ناوەند، لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری جنێفی سویسرا، بەشدارییان لە ١٦ەمین کۆڕبەندی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرسی کەمینەکان کرد، هاوکات چەندین دیداریان لەگەڵ کەسایەتی سیاسی و ڕێکخراوەکانی NGO دا کرد.

لەمیانەی کۆڕبەندەکەدا، سەیران کاک اوڵا کەریم بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا وتارێکی لەسەر کێشەی کورد و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان پێشکەشکرد ، کە تێیدا تیشکی خستبووە سەر مافی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بۆی دروست کراون، جەختیشی لەوە کردەوە، بە چارەکردن و پێدانی مافەکانی کورد، رۆڵی خۆی لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەدا دەبینێت.

جێی ئاماژەیە، نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری جنێفی سویسرا کۆڕبەندێکیان بۆ پرسی کەمینەکانی وەک نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان و کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، هاوکات توندوتیژییەکانی لە جیهاندا بەڕێوەبرد. ئەم کۆڕبەندە بە بەشداری نوێنەری وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە جۆربەجۆرەکانی NGO بەڕێوەچوو و گفتوگۆی کراوەی تێدا لەسەر پرسی کەمینەکان لە جیهاندا تاوتوێدەکرێت

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئۆتاوای کەنەدا دادەمەزرێت

nusar1

باڵندە گولەکانی کوردستان ،تاکەی ئاشق بەداری ژەقنەبووتی داگیرکەرانن،عێراق بە نموونە

KDC

دادگای سوید :سزای بەندکردنی ژنە تیرۆریستێک دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW