KDC

دیدارو پێشبینی یەکانی محمد حاجی محموود .. لە ئایندەی کوردستان دا

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند

هەر کاتێك گرژی و کێشەو قەیرانەکان ڕوو لە کوردستان بکەن .. کەم لە سیاسەتمەدارو سەرۆکی حزبەکان دەتوانن ڕاو بۆچوونی ڕاشکاوانە بخە بەر چاوی بینەران و خەڵکی کوردستان و ڕاگەیاندنەکان ، هەرکات کۆبونەوەیەکی نهێنیش ئەنجام بدرێت ئەوەی باس دەکرێت .. ئەوە نی یە کە بڵاو دەکرێتەوە .. لەسەدا سەد پێچەوانەی یەکدیین . زۆر زەحمەتە لە ئێستادا سەرۆکی حزبێك باس لە شکستەکان و نەهامەتیەکان بکات ، ئەوانی کە دەسەڵاتیان هەیە لەو هەرێمەی کوردستان .. بەڕێز محمد حاجی محمود پێ ی وایە خراپترین دەسەڵات باشتین حوکمڕانی یە بۆ کوردستان ، لەبری ئەوەی دوژمن و ئاگرو ئاسن مامەڵە لەگەڵ ئەو میللەتە بکات ..
بەڕێز محمد حاجی محموود هەردەم لەو هەموو کێشمە کێش و قەیرانەکاندا بە ڕاشکاوانە باسی لەنەهامەتیەکانی گەلی کورد کردوە ، وە چارەسەریشی بۆ داناوە ، وە هەموومانیش تا کۆتا ووشەی گوێ لە ڕاو بوچونەکانی دەگرین ، بێگومان تێڕوانینی جیاوازیش هەیە .. بەڵام هیچ کات دەسەڵات ناتوانێت ئەو ئامادەیی یە بخاتە پێش چاو کەلە کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیدا .. سەرکردە حزبی یەکان کۆ بکاتەوە و ڕاو بۆچوونەکان، ئەوە ئەنجام بدات تاوەکو ترازاندن و پاش خستن و ڕاو بۆچوونەکان بخاتە نێو یەك بەرنامەی سیاسی هەرێمەوە ، بەهۆی قەیرانی فکرو دەسەڵاتی زۆرینەو پشت بەستن بە ڕاوێژی تاک لایەن وای لێ هاتووە چیتر متمانە بە بەرەی کوردستان و ئەنجومەنی نیشتیمانی نەکرێت ، هەر بۆیە دیکومێنی چارەی کورد بەرش وبڵاون و بەهەموو ئاکارێکدا دەبردرێت ، وە سەنگی قورسای دەوڵەتان هەر جارەی بەجۆرێك کاریگەری بووە لەسەر لایەنەکان ، بێجگە لەوەی کە هەر حزبێك ئەجینداو حەزێکی تایبەتی هەیە لە نێو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وە هەریەك لەلایەکەوە دەیەوێت بارو وەزعی خۆی بەو پەیوەندی یە نهێنیانە چاك بکاتەوە ، وە ناتوانن پێکەوە دڵێ یەکتر ڕازی بکەن ، هەتاوەکو ڕازیشی بکەن بەڵام بێ متمانەی بالێکی درێژی کێشاوە بەسەر بابەتە سەرەکی و نیشتیمانی یەکان .
ووتەکانی بەرێز محمد حاجی محموود لە دیدارەکانیدا وەکو بینیومانە ئەو چارەسەرو پێشنیارە پێشمەرگەیی و نیشتیمان پەروەری یەیە کەهەردەم لەخەمی خاك و نیشتیماندایە ، هەوڵەکانی بەرێزیان دیارو ڕوونن بۆ ڕێگا چارەیەك و دوور بینین لە داهاتوو دا وە مامەڵە لەگەڵ ئەو هەموو کێشمە کێشمانەدا ، لەزۆر هەنگاودا ڕۆڵ و دەستپێشخەری هەبووە بۆ ئاشتەوایی کوردستانی لە نێو حزبەکاندا ، وە پەیوەندییەکانی لە ئاستێکی ناوەندا ڕاگرتووە بە شێوەیەك کە زۆر جار زەرەرمەندی بۆ حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان کەوتۆتەوە ، بەڵام کۆڵنەدانی بەرێز محمد حاجی محموود بۆ نێوەندگیری وە ئاشتەوایی وە چارەی قەیرانەکان دیارو ڕوون بوون بەو پەیوەندی و سەردان و ڕاگرتندی سەنگەکان ، ئەمە لە ئێستادا کوردستان پێویستی زۆری بەو کۆبونەوە سەرکردایەتیانە هەیە ، وە لە زۆری کۆبونەوەکان باسی ئەو کەم و کوڕیانەی کردوە لەگەڵ سەرکردەکانی حزبەکان ، بەڵام هیچ هەنگاوێکی ئەرێنیان بۆی نەناوە ، لەوە دەچێت خەمخۆری ووڵات کەم بن و بازرگانی ووڵاتیش بۆتە پیشە .. تیڕوانین و بۆچوونەکانی بەڕێز کاك محمد حاجی محمود لە ئەزموونە پڕ لە خەبات و تێکۆشانەوەیە کە ماوەی نیو سەدەیە خەباتی بۆ دەکات و لەهەموو کات زیاتر شارەزایی هەیە لە نیو ماڵی کوردی وە بزووتنەوەی گەلی کورد ، ئەوەی من مەبەستمە لێرە بیخەمە ڕوو ئەوەیە کە سوود لە ئەزموونی جەنابی کاک محمد وەر بگیرێت وە بەووردی تێڕوانینەکانی ببێتە بناغەی پلان و چارە ڕێگا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی نەتەوەیی گەلی کورد ، هەرچەندە لە ئێستادا بەسەدان ڕاوێژکارو پلان دانەر هەن بەڵام هیچ کات نەیانتوانیوە چارەی کێشەو نێو ماڵی کوردی بکەن لەلایەك وە بتوانن پارسەنگی لەنێوان دەوڵەتان ڕابگرن .
لە زۆر دیدارو چاوپێکەوتن و ووتارو گفتووگۆدا ئەو پێشبینیانە وەکو مەودایەکی دوور باسی کردوە وە ئاگایی داوەتە سەرۆك وەزیران و سەۆکی هەرێمی کوردستان و سەرکردە حزبی یەکان ، بەڵام لە کۆتا ڕێگادا هەر دیدەو راستی و پێشبینی یەکانی بەڕێزیان ڕاست و دروست دەرچوون ، میللەتی ئێمە تووشی پەتاو نەخۆشی ئیرهابی فیکری و ناڕازی بوون ، هەموو دەڵێین بەهۆی دەسەڵات و حوکمڕانی یەوەیە ، وە خۆشیان دەڵین ئەم میللەتە نەخۆش کەوتووە ، بەڵام هیچ کات ئامادە نین لە سەر مێزێك گفتووگۆی چارەسەری کاتی یان درێژخایەن بدۆزنەوە بۆ ئەو میللەتە . ئەوەش بەهۆی غافڵ بوون لەو نا دیدەیی و تێگەیشتنە سیاسیانەیە کە لە داهاتوودا لە ناوچەکە ڕوو دەدەن .

___

ھێز لە یەکگرتندایە

KDC

بەردەوان گۆڕین لە چەمکی هاوڵاتیبوون

nusar1

بەناساندنی کۆمەڵکوژی کورد لە یەکێتی نێودەوڵەتی زانایانی جیهانی بۆ جینوساید

nusar1
KDC

FREE
VIEW