KDC

تێڕوانیك بۆ ئەزموونەکانی شێوەکاری کورد نامیق عەلی قادر

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا

یەکێك لە هونەرمەندە شێوەکارە ناسراوەکانی کوردستانی باشوور بەتایبەتی شاری هەولێری پایتەخت ( نامیق عەلی قادر ) کە پتر لە نیو سەدە زیاترە لەنێو جیهانی شێوەکاری و خوێندنی ئەکادیمیاو کەلتووری تایبەتمەندێتی ئەو شارە سەرقاڵی خوێندن و توێژینەوەییە بۆ گەیشتن بەو لوتکەیەی کەوەکو پێشەوایەکی شێوەکاری لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان دەناسرێت .. لەساڵی ١٩٥٤ لە شاری هەولێر لە دایك بووە ، دەرچووی کۆلیژی یاسایە و دەامەزرێنەری گەلەری ڕۆژە لە هەولێر . تا ئێستا ١٥ پێشانگای تایبەتی شێوەکاری لە کوردستان و وڵاتانی بیانی کردۆتەوە، ئەمە جگە لە کردنەوەی چەندین پێشانگای هاوبەش لەگەڵ هونەرمەندانی کورد لە پاریس و ستۆکهۆڵم و بەشدار لە بیتاڵەی یەکەمی تاران کردووە لە وڵاتی ئێران ، وە گرنگترین چالاکی هونەری بەشداری ئەو پێشانگایە بوو کەبەناوی ( هونەر لە ئەنفالدا ) کە ئەنستیوتی کورد بە سەرۆکایەتی کەنداڵ نیزان ڕێکی خستبوو کەلە پاریس ساڵی ١٩٩٣ کە ٨ هونەرمەندی شێوەکاری کوردی تێدا بەشدار بوون ، گرنگی کەلتوورو کەڵچەری هەولێری ئەوەندە لا پەسەندە ڕەنگ دانەوەیەکی تایبەتی هەیە لە نێو کەڤاڵ و کارە هونەریەکانیدا ، بەتایبەتی دوا پێشانگای تایبەتی خۆی کە لە هۆڵی میدیا نمایشی ١٨ کاری هونەری خۆی کردبوو لە هەفتەی یەکەمی دیسەمبەری ساڵی ٢٠٢٣ .


ئەگەر چاوێك لە چالاکی و ئەزموونەکانی هونەرمەندی شێوەکار بگرین ئەوا لە ساڵانی حەفتاکان جموجوڵێکی گرنگی هونەری هەبوە لە نێو هونەرمەندان و قوتابیان و شارەکانی کوردستان لە چالاکی و بەشدار بوون لە پێشانگا هونەرییەکان و چالاکییە جیاجیاکان لە نێو شاری هەولێرو بەغدا و سلێمانی و دهۆك و دەرەوەی کوردستان ، وە هەردەم شێوەکاری کورد نامیق عەلی قادر گرنگی داوە بە کەلتووری شاری هەولێرو دەروروبەری ، بەتایبەتی قەڵای هەولێر وە سیمبوڵی ئەوشارە کە ناسراوە لە سەر ئاستی جیهان وەکو شارێکی دیسکۆڤەری و کەلتووری ومێژوویی ، هەر لەنێو ئەو سروشتەی کوردستانەوە بیرۆکەو فۆرم و هەڵبژاردەی بابەتەکانی سەرچاوەی گرتووە ، وە هەردەم لە گۆشەیەکی تایبەتی خۆیەوە دیدەی لە داڕشتنی کارە هونەریەکانی کردوە ، واتە تایبەتمەندێتی خۆی هەیە بۆ داڕشتن و هەڵبژاردەی ڕەنگەکان و جۆری بەکاری هێنانی تاکەکان لە نێو کەڤاڵەکانیدا ، ئەو پڕ ئەزموونی یە لە هەڵبژاردەی هەر جارەو بە شێوەیەك دەربڕین لە فۆرمەکانی واتای دەوڵەمەندی هونەرمەندە لە بابەت و شێوە و داڕشتن ، پاش لێکدانەوەیەکی ئەکادیمی بیری لەوە کردۆتەوە لە چۆن و بە چ شێوەیەك نوێ کاری و تازەگەریەکی نوێ لە نمایشی کارەکانی بکات .. جمو جوڵی هونەری هونەرمەند نامیق عەلی قادر زۆر ووردو بە توێژینەوەیی یە ، بۆیە هەڵبژاردەی کات و جێگەی لا مەبەستە ، یەکێکە لە هونەرمەندە چالاکەکانی نێو شاری هەولێر وە هەردەم بەشدارە لەو سومبڵانەی کەدەربڕین لە هێمای تایبەتی ئەو شارە دەکات .
نوسەرو ڕۆژنامەنووس تاریق کارێزی تێڕوانێنێکی لە ٢٥ مایی ٢٠١٩ لە ماڵپەڕی گوڵانی ئەلکترۆنی نوسیوە سەبارەت هونەرمەند نامیق عەلی قادر کە تێیدا دەڵێت :
سیستەم و ریتمی دابەشكردنی بەرهەمەكانی پیشانگاكەی لە نێو هۆڵی نمایشەكەدا
پێشانگاكە بەرهەمی چوار ساڵ كار كردنی هونەرمەند بوو، ئەو ئەزموونێكی باشی لە هەردوو بواری نیگار و پەیكەردا هەیە، لە نیگاردا زۆرتر هێڵ و كەمتر رەنگ دەكاتە گەردانی كار و ئەفراندنی، لە پەیكەریشدا ئاسن و شیش و مەتریاڵی هەمەجۆری بەكار هێناوە و ئەم جارەیان برۆنزی وەك كەرەستەی پەیكەر بەكار هێناوە، بەكارهێنانی برۆنز وەك كەرەستەیەك بۆ دروستكردنی پەیكەر، ئەرك و زەحمەتییەكی زۆر دەخاتە سەر شانی هونەرمەند. نامیق عەلی ئەم جارەیان ئەم مەتریاڵە رەق و بەهادارەی خستووەتە خزمەت گوتاری سیمبوڵ ئامێز و هێماكارانەی خۆی، هونەرمەند بەم مەتریاڵە رەقە، بە زمانێكی نەرم و ناسك هاتووەتە ئاخاوتن .
یەكێك لەو شتانەی لە رەخنە و بەدواداچوونی رۆژنامەوانی بەكەمی قسەی لە بارەوە كراوە، بابەتی رێكخستن و شێوەی دانانی بەرهەمەكانە لە هەر پیشانگایەكدا، دانانی تابلۆ، یان هەر بەرهەمێكی دیكەی شێوەكاری لە پیشانگادا، بە پێی ریزبەندییەك دەبێت، كە تێیدا (ریتم، گونجان، رووبەر، بۆشایی، رووناكی، قەبارەی بەرهەم و…هتد) رەچاو دەكرێت. هەموو پیشانگایەك لە رووبەر و فەزایەكدا نمایش دەكرێت، وا پێویست دەكات پیشاندان و نمایشكردنی بەرهەمەكانی پیشانگا، كاری باش دیتن و دەركەوتنیان بڕەخسێنێت، چونكە باش تەماشاكردن و بە تێر و تەسەلی روانین و رامان لە بەرهەمی هونەری، خواستێكی سەرەكی و نەبڕاوەی هونەرمەندە لە سازدانی پیشانگا. لێرەوە دەكرێت بڵێین، پەیڕەوكردنی سیستەم و ریزبەندییەكی باش زەمینەی ئەوە دێنێتە پێش كە بینەری بەرهەم و میوانی پیشانگا، بە شێوەیەكی دروست و تا ئەو پەڕی خواست و بڕست و توانا و مەبەستی خۆی، چێژ لە هاتنی بۆ پیشانگاكە و دیتنی بەرهەمەكان ببینێت .
لە راستی دوور ناكەوینەوە ئەگەر بڵێین، هەموو مرۆڤێك خۆڕسكانە حەزی رێكخستن لە ناخ و دەروون و سەلیقەیدا هەیە، ئەوەی هونەرمەندیش لە خەڵكی ئاسایی جیا دەكاتەوە، هونەرێكە كە هەڵگری گوتار و پەیامێكی ستاتیكیی جوانخوازانە و جوان مەبەست پیشان دەدات. ئیدی لێرەوە ئەزموون و شارەزایی هونەرمەند بۆ رەچاوكردنی ریزبەندییەك بۆ تابلۆكانی زۆر گرنگە، كە لەگەڵ شوێنی نمایشەكەدا بگونجێت و باشترین دەرفەتیش بۆ بینەر دەستەبەر بكات .
لەم روانگەیەوە ئەگەر قسە لە بارەی پیشانگاكەی نامیق عەلی قادر بكەین، دەبینین ئەم هونەرمەندە ئەزموونێكی گەورەی لەم بوارەدا هەیە، لە بیریشمان نەچێت سەردەمێك (گەلەریی رۆژ)ی بەڕێوە بردووە. ئیدی هەموو ئەو شارەزایی و ئەزموونە لە رێكخستنی پیشانگاكەیدا خۆیان نواند .
پیشانگاكە بریتی بوو لە كۆمەڵێك تابلۆی شێوە چوارگۆشە، هەندێكیان بە لاری كێشرا بوون، هەندێكیشیان بە شێوەی چوارگۆشەیی ئاسایی خۆیان لەگەڵ كۆمەڵێك پەیكەری لە برۆنز داڕێژراو بوون. سەرەتا و كۆتایی هۆڵەكە كە لای راست و چەپی دەرگای هۆڵەكە دەگرێتەوە، بە دوو تابلۆی قەبارە گەورە پڕ كرا بوونەوە. دوو رووبەری بچووك بە دوو بەرهەمی گەورە پڕ كرا بوونەوە. دیواری دووەم بە لای راستدا، ئەم سەر و ئەو سەری تابلۆی قەبارە گەورە لە شێوەی چوارگۆشەی لار بوو، لە نێوانی هەردوو تابلۆكەش پێنچ پەیكەری برۆنز هەڵواسرا بوون. سێ پەیكەری یەكەم سێیەكی (ئافرەت و كورسی و دەمە مانگ) بوون، بڕێك گۆڕان لە شێوەی مانگەكە و جەستەی ئافرەتەكە لە تابلۆكاندا بەدی دەكرا، دوای ئەوان پەیكەرێكی برۆنز لە شێوەی پەرستگەی ئێزدی بوو، پاشان پەیكەری ئافرەتێكی دیكە. رەنگە هەموو ئەمانە هێما بن بۆ ئەو هەزاران ئافرەتە ئێزدییەی لە لایەن داعشەوە رفێندران .
كۆتایی دیواری دووەم تابلۆیەكی چوارگۆشە لارە، بەرانبەری لە سەرەتای دیواری سێیەمیش، ریزە پەیكەرێكی برۆنز داندرا بوون. لە گۆشەی نێوان هەردوو دیوارەكەش، پەیكەرێكی قەبارە گەورەی برۆنز بوو، كە هەردوو دیوی بە جووتە پەیكەرێكی بچووك تەندرا بوون. پەیكەرەكانی دیواری سێیەم بریتی بوون لە (مرۆڤێكی گرمۆڵە، كەسێكی دۆژداماوی سەر كورسی، كەڵەشێر لە بانكداندا، گیاندارێكی نامۆ). هەموو ئەمانە هێمان بۆ رەخنە گرتنی هونەرمەند لە مەرگەسات و تراژیدیا، داوا دەكات بە قوولەی كەڵەشێر (ئەمڕۆ میدیا و مۆبایل و ئینتەرنێت، جێی كەڵەشێریان گرتووەتەوە) خەڵك بە خەبەر بێن و بێدار ببنەوە .
هونەرمەندی شێوەکار نامیق عەلی قادر لە دوا پێشانگای تایبەتی خۆیدا لەگەلەری میدیا کە نمایشی دوا کارە هونەریەکانی خۆی کردبوو بریتی بوون لە کاری ڕەنگاوڕەنگ و هێڵکاری وە سەرەنجی خستبوە سەر قەڵاو منارەو شوێنەوارە کۆنە مێژوویەکانی شاری هەولێر کە بە دەست ڕەنگینانە کاری تێدا کردبوو وە ئەمجارەیان لە گۆشەیەکی ترەوە دیدی بۆ کارەکان کردبوو ، زۆر جار وە ٣ دی لە ئاسمانەوە چۆ دەڕوانیتە قەڵا وە جارێکی تر لە گۆشەیەکی ترەوە دیدەی لێ دەگریت . وە بەکاری هێڵکاری ڕەش و سپی نمونە وێنەی ئەو مێژووە جوانەی شاری هەولێر لە سەردەمی خۆیدا نمایش کردبوو . ئاسمان و پانتایەکانی بەشێکی تر بوون و بەکار هێنانی ڕەنگەکان هەڵبژاردەیەکی تایبەت بوون بۆ کارە هونەریەکانی .

___

فلیمکاری کورد کەی بەهار ..و .. بە جیهانی کردنی کارە هونەریەکانی

nusar1

پەیوەندی ڕۆشنبیران و دەسەڵات

nusar1

۱۱ ئیلۆن مەزنترین و بهێزترین شۆرەشا کوردان

nusar1
KDC

FREE
VIEW