KDC

فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا پەیامێک بڵاودەکەنەوە

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە، فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا پەیامێکیان بڵاو کردۆتەوە و تێیدا هاتووە، ئێمەی ئەدیبانی کورد لە شەڕ و ئاشتی پاڵپشتی نەتەوەکەمان بووین و دەبین، لە ئاشتیدا شتە جوانەکانمان نیشانی نەوەی نوێی گەلەکەمان داوە، لێرەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە خۆمان و تەواوی نووسەران و ئەدیبانی کوردستان و نەتەوەکەمان دەکەین لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان.

دەقی پەیامەکە:
نووسەرانی ھێژا
چەند کاتژمێرێکی دی ماڵئاوایی لە ساڵێکی ناخۆش و پڕ گرفت و شەڕ دەکەین، ھەڵبەت نەتەوەکەمان لەو نەھامەتیانەی جیھان بە تایبەت شەڕ و بەرخودان بێ بەش نەبووە … لەگەڵ ئەوەی دڵتەنگی خۆمان بۆ ئەو ناسۆریانە دەردەبڕین، ھاوکات ئێمەی نووسەران لە ھەر شوێن و جێگەیەک بین پاڵپشت و کۆڵەکەیەکی بەھێزین بۆ نەتەوەکەمان، ئەگەر بەدەقێکی شیعریش بێ.. ھیوا دەخوازین ساڵی دادێ، ساڵی کردنەوەی دەرگاکانی ئاشتی بێت و گەلان لە سایەی ئاشتی و ئارامی سوکناییەک بەدڵی ھەڵقرچاویاندا بێت، ئەوەی لە جەنگەکاندا زەرمەندن نووسەرانن نەمازا ئەدیبان، کە بە پەرۆشەوە دەڕواننە خۆشگوزەرانی میللەتان، ئێمەی ئەدیبانی کورد لە شەڕ و ئاشتی پاڵپشتی نەتەوەکەمان بووین و دەبین، لە ئاشتیدا شتە جوانەکانمان نیشانی نەوەی نوێی گەلەکەمان داوە، لێرەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە خۆمان و تەواوی نووسەران و ئەدیبانی کوردستان و نەتەوەکەمان دەکەین لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان .. ساڵی ڕۆیشتوو بۆ ئێمە ھەنگاوێکی مەزن بوو کە توانیمان بە ھیممەتی ھەموو لایەک ڕاگەیاندنی فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا جاڕ بدەین … بە ئومێدین لە ساڵی نوێیش یەکەمین کۆنگرەی خۆمان ساز بدەین و بەرەو کاری ھاوبەشی نەتەوەیی و نیشتیمانی ھەنگاوەکانمان دەست پێ بکەین … جارەکا دن ساڵی نوێ پیرۆز بێت ..
سەرفراز بێ قەڵەمی خەمخۆری نەتەوە
فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان – دیاسپۆرا
٣١⁄ ١٢⁄ ٢٠٢٣

___

یەکێتی ئەوروپا گورزێکی گەورە لە کەرتی وزەی ڕوسیا دەدات

nusar1

بەریتانیا چاودێری ئەلکیترۆنی لە جەستەی پەنابەرانی نایاسایی دادەنێت

nusar1

وێبنارێک لەسەر سۆشیال میدیا ساز دەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW