KDC

فلیمکاری کورد کەی بەهار ..و .. بە جیهانی کردنی کارە هونەریەکانی

کەی بەهار دەڵیت: ئەگەر نەتوانم جیهان بێنمە کوردستان ، ئەرکی من ئەوەیە کوردستان بەرم بۆ جیهان .


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا


کەی بەهار .. ئەکتەر و بەڕێوەبەرو بەرهەم هێنەر وە نووسەر و دەرهێنەری خەڵاتکراو، کە فیلمی دیکۆمێنتاریی بۆ کەناڵی ٤ و بی بی سی و جەزیرە بەرهەمهێناوە، بەرهەمی من سامیم یەکەم فیلمی کەی بەهارە لە فیلمە گێڕانەوەکاندا کە زیاتر لە ١٥٠ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمدا نمایشکرا و ٥٨ خەڵاتی بەدەستهێنا وە پەرە بە فیلمە درێژەکانی دەدات ، پێڵاو چاو بەست و ئەمەریکان گامبیت ، کە لەلایەن فیلممارکێت هەبەوە خەڵاتی “سکریپتی نایاب” یان پێبەخشرا وە هەروەها فلیمی دۆلفینز ئین زە سکای .

لە ئەمەریکاوە بۆ هیندستان – سکاڵا و خەڵاتی باشترین فیلم
لەم هەفتەیەدا کورتە فیلمی سکاڵا لە هیندستان خەڵاتی باشترین فیلمی پێبەخشرا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئوتساڤ لە بۆمبای. ئەمە لەکاتێکدا کەکورتە فلیمی سکاڵا لە مانگی ڕابردوو خەڵاتی باشترین چیرۆکی ڕەسەنی وەرگرت لە ( فێستیڤاڵی ئینفێست بۆ فلیم ) لە شاری نیویۆرک لە ئەمەریکا ، هەروەها فلیمی سکاڵا لەم مانگەدا هەڵبژێردراوە لە فێستیڤاڵی لیفت-ئۆف گلۆبال لە لەندەن و بەڕیتانیا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی زە فیلمی مۆنکیس بەشداری پێ بکەن وە دووبارە لە هیندستان دەرهێنەر کەی بەهار دەڵێت هەواڵێکی تری زۆر دڵخۆشکەر ئەوەیە کەوا سکاڵا هەڵبژێردراوە لە بەشی پێشبرکێی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەمنیست ئینتەرناشناڵی فەرەنسا – کە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ مافی مرۆڤ و نزیکە لە ناوەڕۆکی فیلمەکەوە بەشداری نمایشکردنی پێ بکرێت. ئەمە جگە لەوەی ئەم فێستیڤاڵە لە دەیان شاری فەرەنسا نمایش دەکرێت و هەروەها لە دوورگەی کۆرسیکا .
سکاڵا کورتە فیلمێکی پانزە خولەکی فیکشنە، لە نووسین، بەرهەمهێنان و دەرهێنانی کەی بەهار، فیلمکاری کوردی دانیشتووی بەڕیتانیا. فیلمەکە لە مانگی دوانزەی ٢٠٢٢ لە هەولێر هاتە فیلمکاری بە بەشداری گشتی کاست و کڕوی کورد و بەزمانی کوردی ، هەروەها بە پشتگیری سەرەکی میران دزەیی کە بەخۆی هاو-
بەرهەمهێنەر فیلمەکەیە، و بە پشتیوانی پارێزگای هەولێر، و پارێزگار کاک ئومید خۆشناو، حاکم فاخر، کۆمپانیای بەرهەمهێنەر سینێ کورد و بڵند پڕۆدەکشن و بە هاوکاری چەند هاوڕێیەکی دڵسۆزی فیلم دۆست ، هەرچەندە بەهۆی بێدەرامەتی و دارایی پێویست فیلمەکە بە پەڕۆشی و بە خۆ بەخشی هاتە بەرهەم. پۆست-پڕۆدەکشن، واتە پێچانەوە، ڕەنگکاری، داڕشتن موزیک و تێکەڵی دەنگ فیلمەکە لە بەڕیتانیا کرا و لە مانگی نەورۆز ٢٠٢٣کۆتایی پێهات. لەوێوە سکاڵا دەستی کرد بە گەشتکردن بە ناو فێسیڤاڵەکان، و تاکو ئیمڕۆ لە پانزە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەشداری کردوە، لە ئەمەریکا، بەڕیتانیا، فەرەنسا، کەنەدا، یۆنان، ئیسپانیا، پۆلۆنیا، پۆرتوگال، ئیتاڵیا، هیندستان و هتد. لە سێ فێستیڤاڵ هەڵبژاردەی خەڵات بوو. کەی بەهار دەڵێت ( وەرگرتنی خەڵات لە ئینفێست فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شاری نیویۆرک لە ئەمەریکا بۆ چیرۆکی ڕەسەن زۆر گرنگە بۆ کورد، چونکە لە زۆربەی
فیلمە کوردیەکان لایەنی چیرۆک و سکریپت لاوازی تەواو بەخۆیانەوە دەبینن ). کەچی لێرەدا کەی بەهار توانیویەتی کێبرکێ بکات لەگەڵ چیرۆک بێژان و سکریپتنوسانی ئاست بەرزی ئەوروپی و ئەمەریکی، و خەڵاتیش بەدەست بهێنێت لە ئەمەریکا .


شایانی باسە کەوا وەزیری ڕۆشنبیری، کاک حەمەی حەمە سەعید گرنگی زۆری دا بەم هەواڵە و بردنەوەی فیلمی دەرهێنەرێکی کورد لە ئەمەریکا، و بەخۆی تەلەفۆنی کرد بۆ کەی بەهار بۆ دەستخۆشی لێکردن، و بۆ دڵنیاکردنەوەی کە وەزارەتی ڕۆشنبیری پشتگیرن و ڕێزیان بۆ کارەکانی هەیە و بەم زوانەش ڕێزلێنانی تایبەتی
بەدەست دەگات لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە. بێگومان ئەم کارە گرنگەی وەزیر بووە هۆی زۆر زیاتر ژیانەوەی ووزە بۆ کەی بەهار بۆ بەردەوامی لەکارکردن و سەرکەوتن بەسەر کۆسپەکاندا گرنگە بڵێین کەوا زۆربەی زۆری فیلمەکانی کەی بەهار بەبێ پاڵپشتی حکومەتی هەرێم هاتونەتە بەرهەم، و زیاتر یاخود بە دارایی کەسی خۆی یان هاوڕێ و خێزان پشتگیری بوونە، ئەمە جگە لەوەی کە لە ڕابردودا بۆ هەندێک لە پڕۆژە بەڵگەنامەییەکان کۆمیشنی وەردەگرت لە کەناڵەکانی وەکو بی بی سی، پی بی ئێس، جەزیرە ئینگلیزی و هتد. بەڵام، ئیمڕۆ کەی بەهار دەڵیت کاتی هاتووە کەوا دوای جڵ و سێ ساڵ فیلمکاری لە هەندەران، و دوای بەرهەمهێنانی بیست و دوو فیلم، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ڕۆشنبیری و فیدراسیۆنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پشتگیری تەواوی بکەن لە بەرهەمهێنانی فیلمە سینەماییەکەی ، ڕۆمیۆ و جولیت کوردستان کە دەبێت بە یەکەم فیلم لە میژووی کورد خۆی بگەێنێت بە بازار و بە هەمان ئاست و ستانداردی فیلمەکانی ئەوروپا، بەڕیتانیا و ئەمەریکا ، هەروەها کەی بەهار ئەوەش دەخاتە ڕوو کە ڕۆمێۆ و جولیت کوردستان بەرزترین لۆبی دەبێت لەم سەردەمەدا
لەناو کۆمەڵگای جیهانی بۆ کورد و کوردستان بۆ بەدەستهینانی مافی ڕەوای ئازادی و سەربەخۆیی ، سکاڵا ناوەڕۆکەکەی دەربارەی بوارێکی کۆمەڵایەتی یە و لە ژیانی ژن و پیاوێکی گەنج دەکۆڵێتەوە، و هۆ و بەربەستەکانی ڕێگر لەوەی بتوانن بەیەکەوە ژیانێکی ئاسوودە بەسەر بەرن. ئەمە بیست و دووەم فیلمی کەی بەهارە ، و دەستپێشخەرە لە فیلمی سینەمایی ڕؤمیۆ و جولێت کوردستان کە هیوا زۆرە لە ساڵی ٢٠٢٤ لە کوردستان بێتە فیلمکاری بە پشتگیری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و ئەنجومەنی وەزیران و کۆنفدراسیۆنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان وە هاوبەش بێت لەگەڵ کۆمپانیای فیلمکاری ئەوروپی، ئەمەریکی و بەڕیتانی بە مەبەستی کەی بەهار لە فیلمی سینەمایی دا ڕۆمیۆ و جولێت کوردستان ، ئەوەیە کەوا دیواری فیستیڤاڵ بڕوخێنیت و فیلمی کورد و کوردستان بگەێنیتە بازار بە ئاست و ستانداردی فیلمی جیهانی ، کارمەندان، ئەکتەران و ستافی فیلمی سکاڵا، و پشتگیران، و هاوڕێیانی پرێس و میدیای کوردستان، زۆر بە
پەڕۆشەوە پێشوازیان کرد لە یەک بە یەک هەواڵە ڕەنگینەکانی سەرکەوتن فیلمەکە لە فێستیڤاڵە نێو-دەوڵەتیەکان، و بە شانازیەوە باسی لێدەکەن، چونکە ئەمە فیلمێکی کوردە، و گشتی بەرهەمی کوردە و هەموو بە خۆبەخشی کاریان بۆ کرد تاکو بێتە بەرهەم .
مەبەستی سەرەکی کەی بەهار لە بەرهەمهێنانی فیلمەکانی و بەدەستهێانی لەم جۆرە سەرکەوتنانە هەردەم لە پێناوی زیاتر پێشخستن و ناساندنی کورد و کوردستانە بە جیهان. بۆیە لە فیلمی دۆکومێنتەری خەونی کورد ، جەنگ یان ئاشتی
کەی بەهار دەڵیت : ئەگەر نەتوانم جیهان بێنمە کوردستان، ئەرکی من ئەوەیە کوردستان بەرم بۆ جیهان .

___

مەترسی سۆشیال میدیا لەسەر ئینتیمای نیشتیمانی

KDC

بەڕێوەبەری گشتی IAEAبە سەردانێک دەگاتە تاران 

KDC

پەیامێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW