KDC

هۆڵەندا: ڕەوەندی کوردستانی و فدراسیۆنی ڕێکخراوەکان لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن ڕێکدەخرێنەوە

دوای ئەوەی شاندی باڵای کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ چەند رێکخراو و کۆمەڵەیەکی کوردی هۆڵەندا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەگەڵ کرا، بە کۆی دەنگ بڕیاردرا سەرجەم رێکخراو و کۆمەڵەکانی ئەو وڵاتە لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی رێکبخرێنەوە.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا دوای بانگهێشتکردنی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا و، بەشێک لە ڕێکخراو و کۆمەڵەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان لە شاری ئارنهێم، بە بەشداری ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، کۆڤان ئامێدی بەرپرسی ڕێکخستنی کۆنفدراسیۆن، قارەمان عوسمان لێپرسراوی مەکتەبی شفا بارزانی لە بارەگای بارزانی، هاوکات ئامادەبوونی ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی وەک ئەندامی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکان، بڕیار درا کە ڕەوەندی کوردستانی و فدراسیۆنی ڕێکخراوەکان لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی رێکبخرێنەوە.

دوای گفتوگۆیەکی دۆستانەی چەند کاتژمێری، بڕیاردا ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا ڕێکبخرێتەوە، پاشان لە پڕۆسەیەکی ئازادی دیموکراسی دا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامبوونی ناوەندی هۆڵەندا، کۆمیتەی بەڕێوەبردن کرایەوە، ئەوەبوو لەبەر زۆری کاندیدەکان، دەنگدان کرایە نهێنی و دەرئەنجام ٧ حەوت چالاکوانی سڤیلی کوردی پارچەکانی کوردستان هەڵبژێردران، کە بریتیبوو لە ٤ ئافرەت و ٣ پیاو، زۆرینەی دەنگیان بە دەستهێنا. هاوکات کار بۆ ئەوە دەکرێت تا لە ماوەیەکی نزیکدا فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا دابمەزرێت، ئەوەش بە بەشداری تەواوی ڕێکخراوەکان، هەریەکە لای خۆیەوە دەبێتە ئەندامی فدراسیۆن، تا دواتر هۆڵەندا ببێتە هێزێکی یەکگرتووی ڕەوەندی کوردستانی بەهێز لەبەرچاوی تەواوی نەتەوە و گەلانی هۆڵەندا .

جێی باسە، ڕۆژی دواتر لە شاری ئەمیسترفیڵ تیمی ناوبراوی کۆنفدراسیۆن لەسەر داواکاری ڕێکخراوی پرد، لەگەڵ حەوت ڕێکخراو گفتوگۆیان کرد و، لە کۆتاییدا ڕێکخراوی چەپکCOHD دیاریەکی پێشکەشی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد، کە لە سویدەوە سەردانی هۆڵەندای کردبوو، ئەوەش بۆ مەبەستی یەکڕیزی کاری ڕێکخراوەیی، هەروەها شاخەوان دوکانی سەرۆکی ڕێکخراوی چەپک وتی: “بەڕێز ئیسماعیل کامل ئەندامی پێشووی پەرلەمانی وڵاتی سوید بووە و، ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لە ناساندنی گەلی کورد و ئێستاش سەرقاڵی کاری ڕێکخراوەییە لە تەواوی دیاسپۆرا”.

___

چوار برا دەبنە قوربانی

KDC

بزانە ساڵی رابردوو ئێران چەند هاووڵاتی کوردی لە سێدارە داوە

KDC

هەولێر : نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆڕی هەفتانەی یەکێتی نوسەرانی کورد دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW