KDC

نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری لینز هەڵبژێردرا

بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، سکرتێری کۆنفدراسیۆن، بەرپرسی مەکتەبی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی و، بە بەشداری ژمارەیەک لە کوردستانیانی دانیشتووی شاری لینزی نەمسا، دەستەی کارگێڕی ناوەندی شارەکە هاتە هەڵبژاردن.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی ١ی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کۆڤان ئامێدی سکرتێری کۆنفدراسیۆن، قارەمان عوسمان بەڕێوەبەری نووسینگەی شفا بارزانی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، هاوکات بە بەشداری ژمارەیەک لە کوردستانیان، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لینزی نەمسا هەڵبژێردرا.

جێی باسە، دوای ئەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن کرایەوە، بە دەنگدان ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بۆ ناوەندەکە هەڵبژێردران، کە بریتی بوو لە هەڵبژاردنی پێنج کەس بۆ دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە.

___

107 ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی شێخ عەبدولسەلام بارزانی تێپەڕدەبێت

KDC

خوێندکارێکی کوردی دانیشتووی ئۆکرانیا بریندار بووە

nusar1

پرۆفایلی ڕیڤاڵدۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW