KDC

بەیاننامەی کۆنفدراسیۆن لە سەرجەم خۆپیشاندانەکانی وڵاتانی ئەوروپا خوێندرایەوە

دوای ئەوەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئاگادارییەکی بۆ کوردانی دیاسپۆرا بڵاو کردەوە و تێیدا داوای لێکردن رۆژی شەممە لە بەردەم باڵوێزخانەکانی ئێران لە وڵاتانی ئەوروپا خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، ئەوەش وەک نیشاندانی ناڕەزایەتی بەرانبەر بەو هێرشە ناڕەوایانەی ئەو رژێمە دەیانکاتە سەر کوردستان، لە چەندین وڵاتی ئەوروپا خۆپیشاندان سازدرا و تێیدا بە چەندین زمانی وەک کوردی بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی، ئەڵمانی، هۆڵەندی، فارسی…بەیاننامەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی خوێندرانەوە.

دەقی بەیاننامەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

ئاگاداری بۆ ڕای گشتی و ئازادیخوازان و دەوڵەتە دیموکراتخوازەکانی جیهان:

بەتوندی ئیدانەی هێرشە تیرۆستیەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئەم هێرشە لەرزۆکە بەشێکە لە پێشێلکاریە بەردەوامەکانی رژێمی ئێران بۆ سەر سەرەوەری هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ.
رژێمی ئێران وەک هەمیشە لە هێرشکردن بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بزووتنەوەی کورد لە گشت پارچەکان و ژنکوژی و منداڵکوژی و هەروەها تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و ئازادی بەردەوامە. بە ئامانج گرتنی هەرێمی کوردستان و موشەک باران کردنی خەڵکی سیڤیل لە شاری هەولێر، تاوانێکی تێرۆریستی دژ بە مرۆڤایەتییە و پێچەوانەی سەرجەم پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤە.
لە ساڵانی ڕابردوو رژێمی ئاخوندی لە کوردکوژی لە ڕۆژهەڵات بەردەوامە و ڕۆژانە گەنج و لاوانمان بە تۆمەتی بێبنەما ڕاپێچی بەردەم پەتی سێدارە دەکات و ژن و منداڵانمان خەڵتانی خوێن دەکات. لە ڕۆژئاوای کوردستان، جمهوری ئیسلامی لە ڕێگەی پشتگیری کردنی لە گرووپە توندڕەوەکان بەرپرسە لە سەرجەم ئەو ناحەقی و زوڵمانەی کە لەژێر ناوی جیاوازەوە لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لەو پارچەیەی وڵات دەکرێت. نەیارانی کورد بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو دەستییان لە بۆردوومان کردنی گوند و شارەکانی کوردستان نەپاراستووە.
بێدەنگی و بێ خەمی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، ڕێگەی بۆ رژێمی تیرۆریستی خۆش کرد دەستدرێژییەکانی زیاتر پەرە پێدەدات و، لە بۆردوومانکردنی هێزەکانی ڕۆژهەڵات، پەلبهاوێژێت بۆ تیرۆرکردنی خەڵکی سڤیل لە ژن و منداڵ (ژینای تەمەن یازدە مانگی) لە نێوەڕاستی شاری هەولێر.
ئێمە وەک کونفدراسۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە نوێنەرایەتی گەلی مەزڵومی کورد ڕووی داوامان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەتانی ئازاد و دیموکراتە، بێنە دەنگ و نەک تەنیا بە بەیاننامە، بەڵکو بە کردار سنوورێک بۆ خوێنڕێژییەکانی رژێمی ئاخوندی دابنێن و، خوێنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە گشت پارچەکانی کوردستان لە ئەستۆی ئێوەدایە.
ئەم پێشێلکردنە بەشێوازێکی راستەوخۆ بۆ تێکدانی سەروەری هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵە، هەر بۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵی عێراقیش پابەندییە دەستوورییەکانی جێبەجێ بکات و لە پای ئەم تاوانانە بێ دەنگ نەبێت.
بە کوشتنمان ئیرادەمان لە دەست نادەین
ژیناکانمان بە کۆتا ناهێن و خەباتیان ناوەستێت
بژی کوردستان
بژی ئازادی
سەربەرزی بۆ شەهیدانی کوردستان
20.01.2024

___

خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئابووری بە هاوبەشی سێ زانای ئەمەریکی وەریانگرت

KDC

میدیاکانی ئەوروپا :کۆچبەران لەلایەن پۆلیسی پاسەوانەکانی سنووری یۆنان ئازارو ئەشکەنجە دراون

nusar1

شاندی باڵای کۆنفدراسیۆن سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW