KDC

کەنەدا: کۆڕێکی جەماوەری بۆ ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەڕێوەچوو

ناوەندی رەوەندی کوردستانی و ماڵی کورد لەشاری کالگەڕی باژێری ئەلبەرتا، کۆڕێکی جەماوەرییان بۆ ئەندامانی پەرلەمانی کەنەدا و نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا رێکخست.

لەو کۆڕەدا، سەرەتا ئادار مێڤان بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و ریزبەندی کۆڕەکەی خوێندەوە.
دواتر مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، وێڕای سوپاسکردنی ڕێکخەرانی کۆڕەکە، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، هەروەها سوپاسی ئەندامانی پەرلەمانی کەنەدای کرد و، لەم بارەوە بەبیری هێنانەوە کە بەردەوام باس لەوە دەکرێ ”کورد دۆستێکی نییە جیا لە چیاکان”، بەڵام رەشیدی باسی رۆڵی ئەندام پەرلەمانی کەنەدا تۆم کمێج کرد، کە چەندە پێگەکەی خۆی بۆ خزمەتی کوردستان و ناساندنی دۆزەکەی بەکارهێناوە، هەر ئەمەش وای کردووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە چاوی نەفرەت و بێزارییەوە سەیری بکات.

دواتر هەر یەک لە تۆم کمێج و جارساج هاڵان، قسەو باسێکی هەمەلایەنەیان پێشکەش کرد. ئەوان لە قسەکانیاندا باسیان لە پرسە نێوخۆییەکانی وەکوو کۆچ، گرانی و ئاوسانی ئابووری کرد، هەروەها بە پێداگرییەوە پشتیوانی خۆیان بۆ کوردستان دووپات کردەوە و رۆڵی رەوەندی کوردستانیان بەرز نرخاند.
دواتر رەشیدی بە نوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی قسەی کرد و لەم پێوەندییەدا باسی لەوە کرد، کە کوردەکان لە ساڵی ١٩٧٩ بە دواوە دژی کۆماری ئیسلامی وەستاونەوە و باوەڕیان وابووە تاران دەوڵەتێکی تیرۆریستییە و لەم بازنەدا داوای کرد سوپای پاسداران بخرێتە لیستەی تیرۆریستی کەنەداوە.
هەروەها مستەر کورد ئاماژەی بە شەهید کردنی پتر لە ٥٠٠ کەسی چالاکوانی سیاسیی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران کرد و، لەم بوارەدا شەهید کردنی د. قاسملوو لە ساڵی ١٩٨٩، د. شەرەفکەندی لە ١٩٩٢ لە ڤییەننا و بەرلینی بە بیر هێنایەوە و، پەرژایە سەر بڕیاری مێژوویی دادگای مێکۆنۆس و لەم راستا ئاشکرای کرد بڕیاری ئەو دادگایە سەلمێنەری تیرۆریست بوونی دەوڵەتی ئێرانە.
نوێنەری کۆنفدراسیۆن لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا شەهید کردنی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵەی بەبیر هێنایەوە و باسی لەوە کرد کە دروشمی ژن، ژیان ئازادی بەم هۆیەوە جیهانی تەنیوە. دواتر مستەر کورد باسی لە موشەکبارانی هەولێر و شەهید کردنی پێشڕەو دزەیی و ژینای تەمەن ١١ مانگ کرد، کە سەبارەت بەم بابەتە ئێرانییەکان دەستیان داوەتە درۆ و چەواشەکاری و ساختەکاری و هەموو لایەک دەزانن بنکەی مۆساد لە کوردستان نییە. هاوکات بەبیری هێنایەوە کە پێشتریش کۆماری ئیسلامی بە موشەک خەڵکی مەدەنی و منداڵی ساوای لە شاری کۆیە کردۆتە ئامانج و شەهیدی کردوون.
رەشیدی روو لە کەنەدییەکان وتی ئێوە باشتر لە هەموو کەس درۆ و دەلەسەی ئێرانییەکان دەزانن و لەم پێوەندییەدا تیرۆری زەهرا کازمی وێنەگری کەنەدی-ئێرانی لە ساڵی ٢٠٠٣، هەروەها خستنەخوارەوەی فڕۆکەی مەدەنی ٧٥٢ی ئۆکراینی لە ساڵی ٢٠٢٠ باس کرد، کە ١٧٦ سەرنشین نزیک بە ١٤٠ کەس هاوڵاتی، یان میوانی کەنەدی تێیدا بوو و بە مووشەکی سوپای پاسداران خرایەخوارەوە…
نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەم بازنەدا باسی لەوە کرد، کە قسەو لێدوانی ئێرانییەکان لە بارەی ئەو رووداوانە ناڕاست و چەواشەکاری بوون.
مستەر کورد وتی شەرمەزارییە بۆ کەنەدا کە خەباتگێڕانی ئازادیخوازی کورد ناتوانن بێنە کەنەدا، بەڵام تیرۆریستانی ئێرانی و لایەنگرانی تیرۆریست قاسم سولەیمانی لە کەنەدا دەژین و وەبەرهێنان دەکەن. نوێنەری کۆنفدراسیۆن داوای کرد کە ئەم رەوەتە کۆتایی پێبێت و ئەندامانی پەرلەمان چالاکتر پشتیوانی کوردستان بکەن و، هەوڵی کۆتایی هێنان بە چالاکییەکانی سوپای پاسداران لە کەنەدا بهێنن، هەروەها تێبکۆشن بۆ راگرتنی هێرشەکانی تورکیاش لە رۆژئاڤای کوردستان…
لە بڕگەیەکی دیکەی قسەکانیدا، رەحیم رەشیدی دەربارەی کارو چالاکی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە جیهان بە گشتیی، لە کەنەدا بە تایبەتی قسەی کرد و داوای لە ئامادەبووان کرد پشتیوانی لە بەربژێری خانمێکی کورد بە ناوی ئاشتی وەیسی بکەن، کە خۆی بۆ ئەندامەتی پەرلەمانی کەنەدا پاڵاوتووە.
لە کۆتایی دا دەرگای گفتوگۆیەکی کراوە لە نێوان ئامادەبووان و وتاربێژاندا کرایەوە و قسەوباسێکی تێروتەسەل کرا، کە زۆربەی باسەکان لەسەر پشتیوانی پتری کەنەدا لە کوردستان بوون.

___

گرنگی دەستور لە یەکلایکردنەوەی کێشەو دۆزینەوەی چارەسەر

KDC

هونەرمەندێکی کورد لە ئەمەریکا کۆچی دوای دەکات

nusar1

بەلجیکا پلانێکی نوێ بۆ پەنابەرانی وڵاتەکەی جێبەجێ دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW