KDC

ئەوەی کرایە ئامانج کورد و کوردستان بوو

ئەسرین عاسی شوانی

ھەردوو کردەوە تیرۆریستییە خۆکوژییەکەی ڕۆژی ١ی شوباتی ٢٠٠٤ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەو ساڵەدا، لەنێوان چەند چرکەیەکدا، لە دوو شوێنی جیاوازی مەبەستداری شاری ھەولێر، لە دوو بارەگای سەرەکیی دوو حزبە گەورەکەی کوردستان، مەغزا و مانای زۆر ھەڵدەگرێت، ھەردوو تەقینەوەکە لە کاتێکدا بوو کە ھەردوو حزب (پارتی و یەکێتی)، لە یەکەم ڕۆژی جەژندا، پێشوازییان لە دۆست و ھەواداران و میوانانی لق و مەڵبەند دەکرد، لەو ساتانەدا بێ ئاگابوون لەوەی کە ھەردوو لایان بەبێ جیاوازی، لەلایەن ناحەزانی کوردەوە دەکرێنە ئامانج.

ئەوە جاری یەکەم نەبوو دوژمن کورد و کوردستان بکاتە ئامانج، بێ دیاریکردنی ڕەنگ و ئایدیا و دروشم، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات، لای ناحەز و دوژمن و شەمشەمەکوێرەکان، کورد ھەر کوردە، بەبێ ڕەچاوکردنی ڕەنگەکان، چونکە ئەوەی کرایە ئامانج، کورد و کوردستان بوو، نەک بارەگای لقی دووی پارتی و مەڵبەندی سێی یەکێتی.

بۆیە پێویستە لەم ڕۆژەدا و لە یادی شەھیدانی یەکی شوباتی لق و مەڵبەندی پارتی و یەکێتی لە ھەولێر، بە رژدبوونی زیاترەوە بیر لە یەکخستنی نێوماڵی کورد بکرێتەوە و کاری بۆ بکرێت و ھەنگاوی عەمەلیی بۆ بھاوێژرێت، پێویستە ماڵی کورد ڕێک بخرێتەوە و بە گوتارێکی یەکگرتوو ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان بوەستنەوە.

ئاخر دوژمنان وەک پیشەی لەمێژینەیان، لە ھەوڵی ئەوەدان ئاستەنگ دروست بکەن و درز بخەنە نێوانیان، تا ئەو ئارامییەی کە لە کوردستاندا ھەیە بیشێوێنن و کورد و بزووتنەوەکەی بە شتی لاوەکییەوە خەریک بکەن، تا نەپەرژێتە سەر داواکاری و مافە ڕەواکانی، لە نموونەی ھێرشەکەی یەکی شوباتی شاری ھەولێر، کە دەیان قارەمان لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان خوێنیان بەناھەق ڕژێنرا.

ئەگەر بۆ ئەو ساتانە بگەڕێینەوە کە کورد یەکگوتار و یەکگرتوو بوون، ھەمیشە دوژمنان بەرەیەکی دژە کوردیان پێکھێناوە له‌ ئاستی هێزی یه‌كگوتاری و مافه‌ ڕه‌واكانمان، بۆیە دەکرێ یادی ئەو کردەوە تیرۆرستییەی یەکی شوبات و کردەوە دوژمنکاریه‌دا بیر لە یەکخستنی نێوماڵی کورد بکرێتەوە.

___

چۆن وڵاتان قەرەبووی خوێندنی لەدەستچوو دەکەنەوە، ئەی لە هەرێمی کوردستان چی بکرێت باشە؟

KDC

ئەوان گورگن لە لەپێستی مەڕدان 

KDC

کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی کە نێوان کۆنگرەی هەولێر و ئێستادا

nusar1
KDC

FREE
VIEW