KDC

دیداری شفا بارزانی لەگەڵ سیناتۆر جەک جانسۆن

سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لە سەردانێکیدا بۆ ئەمریکا، چاوت بە سیناتۆرێکی ئەمریکی کەوت و، وێڕای گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ ئەو وڵاتە، بانگهێشتی کوردستانی کرد و ئەویش بە خۆشحاڵییەوە سوپاسی بانگهێشتەکەی کرد.

رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٣١ی ١ی ٢٠٢٤، شفا بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لە شاری ناشڤیل، چاوی کەوت بە سیناتۆر جەك جانسۆن، سەرۆكی زۆرایەتی تیمی كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی پیران.

لە سەرەتای ئەو دانیشتنەدا، شفا بارزانی سوپاسی پێشوازی گەرمی سیناتۆری کرد. هەروەها بە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان و رەوەندی کوردستانی، پرسە و سەرەخۆشی لە خەڵک و دەوڵەتی ئەمریکا کرد ، بە هۆی کوژرانی سەربازەکانیان لە ٢٩ی مانگی یەکدا لە ئۆردەن و، هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکانی ئەو کردەوە تیرۆریستیە خواست. لە درێژەدا ناوبراو سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە ئاخافت. لە ناوەڕۆکی قسەکانی دا باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کوردستان و کرد و، لەم بارەوە بە بیری هێنایەوە کە خەڵکی کوردستان سوپاسگوزاری ئەو رۆڵە مەزنەن کە ئەمریکا لە تێکشکاندنی دیکتاتۆری سەدام دا لە ساڵی ٢٠٠٣دا نیشاندا.


هەروەها لە بڕگەیەکی دیکەی قسەکانی دا باسی لەوە کرد، کە تاکوو ئێستا هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە کوردستان نەکوژراوە و خەڵکی کوردستان چاویان لەوەیە کە پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا پتەوتر بێت و، واشنتن رۆڵێکی کاراتر لە نێوچەکەدا بگێڕێ. لە درێژەدا تیشکی خستەسەر هێرش و موشەکبارانی کوردستان و لەم بڕگەدا بۆ کۆتایی هێنان بەم دوژمنکارییە، چەند پێشنیارێکی خستەڕوو.

هەروها باسی لە رۆڵی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا بە گشتیی و لە شاری ناشڤیل بە تایبەتی کرد و ڕایگەیاند، ئێمە کار بۆ ئەوە دەکەین کوردستانیان رۆڵێکی مەزن لە ئەمریکا بگێڕن و تواناکایان بۆ گەشەی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا لە هەموو روویەکەوە بەکاربهێنن. هەروەها داوای لە سیناتۆر کرد کە سەردانی کوردستان بکات و لە نزیکەوە کولتووری پێکەوە ژیان و گەشەی کوردستان ببینێت.

سیناتۆر جەک، لایە خۆیەوە خۆشحاڵی لەو سەردانە دەربڕی و وێڕای سوپاس لە دید و بۆچوونەکان، هاوکات رایگەیاند، کە دەرگای ئۆفیسەکەی هەموو کات کراوەیە بۆ دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرایەتی رەوەند، لە هەمانکاتدا رۆڵی رەوەندی کوردستانی لە شارەکە بەرز نرخاند و بەڵێنیشیدا، کە داواکارییەکانی شاندی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە و هاوحیزبییەکانی لە کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیران باس بکات. لە پاڵ ئەمانەدا باسی لەوە کرد کە زۆری پێخۆشە سەردانی کوردستان بکات و، لەم بازنەدا سوپاسی بانگهێشتەکەی بۆ کوردستان کرد.
لەو دیدارەدا، مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا، نزار شەرانشی بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ناشڤیل و، ڤەهێل عەلی ئەندامی رەوەندی کوردستانی یاوەری شفا بارزانیان دەکرد

___

لە وڵاتی فینلاند ئاھەنگی جەژنی نەورۆز بەرێوەچوو 

KDC

نزیکەی ١٠٠ وڵات کۆرۆنای جۆری دەلتای لێ بڵاوبووەتەوە

KDC

ئیتیلاعاتا ئیرانێ چالاکڤانەکێ دی یێ رۆژهلاتا کوردستانێ دەستەسەر کر

KDC
KDC

FREE
VIEW