KDC

ڕەوشی ڕۆژنامەنوسی کوردی یان جیهانی


ئاشتی گەرمیانی .. هۆلەندا


کەم جار لە جیهاندا کاری ڕۆژنامەنوسی دەبێتە پیشەیەك و سەرچاوەی ژیان و ژیانداری لەسەر بێت ..
بەڵام زۆر جار مرۆڤ دەتوانێت بە قوتابخانە ئەکادیمی و زانستەکانی ڕۆژنامەنوسی بخوێنێت و ئەزموونێکی پڕو چڕی هەبێت و لە دەزگایەکی ڕۆشنبیری و زانستی ڕاگەیاندنەکان کار بکات و پیشەیانە خۆی پێ بگەیەنێت . لە جیهانی ئەمڕۆدا کەلتوورێك هاتۆتە بەرچاو کە هەموو تاکێك بۆ خۆی بۆتە توێژەرو لێکدانەوەو پێش هاتی سەیرو سەمەرە لەسەر هەموو بابەتە هەنوکەیەکان ، کە قسەی هەیە و خۆی تێدا هەڵدەقورتێنێ ! لە چەمکێکی ترەوە ئەو کارە پیرۆزە بەکاردەهێنن بۆ دژایەتی کەسایەتی و ناوزڕاندن و بەلاڕێ بردنی ڕاستییەکان و وەکو چەکێکی ڕەش بەرانبەر بە کۆمەڵگا بەکاری دەهێنن ، یان لە زۆر کاتیدا کاتەکانی بەو کارە پڕ دەکاتەوە کە دوورە لەکاری پیشەیی یان بەهرەیی پیشەیی ڕۆژنامەنوسی ! وە دوور لە پرانسیپی زمان و فەرهەنگ و بەناوی ترەوە کۆمەڵگایەکیان ژێرەوخوار کردوە .
لە جیهانی دەرەوەدا بەو شێوازە نی یە ، کە کەسێك بچێتە قووڵایی کەسانی ترەوە و توانجی لێ بگرێت ، یان بێ ڕێگە پێدراو ڕاپۆرت و ڕوون کردنەوەیەك لەسەر دەزگایەك یان بەرهەمێك یان کەسایەتیەك ئامادەبکات ، دەبێت پێشتر ئاگادار بکرێتەوە یان ڕەزامەندی هەبێت ، مرۆڤ لە کۆمەڵگای پێشکەوتودا ئەو کاتانەی بەفیرۆ نادات وە ناچێتە نێو ئەو هەموو بەربڵاویی تاکەکانەوە ، هەر نوسینێك یان بڵاوکراوەیەك لە پەیج وڕۆژنامەو سوسیال میدیاییەکان و گۆڤارەکان بەرهەمی زانستین وە دەبێت سوودێك بەتاك ببەخشێت وە بێگومان دەبێت فیلتەرێك هەبێت بۆ مرۆڤ ، هەروەك لە جیهانی دەرەوەدا ئەوە ڕەچاو کراوە بەهەموو شێوەیەك کە یاسایی لێپرسینەوە هەیە لە کاری ڕۆژنامەگەری یان بڵاوکراوەیدا ، بەڵام لە ووڵاتی من و ناوچەکەدا هیچ سنورێك و فیلتەرو پرانسیپێکی ئەوتۆ نی یە کە ئەو سنوور بەزاندنە ڕابگرێت ، لە سەندیکاو کاری یاساییدا بەربەستێک هەبێت و پێوەی پابەند بوون هەبێت کە شیرازەی کۆمەڵایەتی تێك نەدەن ! لەگەڵ ئەوەی لەکوردستان زانستی ڕاگەیاندن دەخوێنرێت وە بڕوانامەی هەیە بەڵام ، لەش و لار وناسیارێتی دوور لە ئەزموون هۆکارێکە کە ڕۆژنامەنوسی یان ڕاگەیاندنکار بە ڕاهاتن دەبێتە مینبەرێک ، لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان نیوەی کۆمەڵگا و زیاتر سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و کەلتووری خراپن بە شێوەیەك کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر تاکەکان .
پیشەی ڕۆژنامەنوسی زۆر کۆڵەکەی گرنگ لە خۆ دەگرێت وەکو ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و پاراستنی چینی کۆمەڵایەتی و دیکومێنتاری و نهێنی تاك و تێكدانی شیرازەی کۆمەڵگا و دەست بردن بۆ کەیسە جیاجیاکان کە هەندێکی ووروژێنەرن وە کەیسە ئەمنیەکان کە هەندێکیان دەشێوێنرێت و دەبێت زۆر بە وریایەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسانە بکرێت یان تێکدانی کەلتوورو کەڵچەری ئەو نەتەوەیە ، بۆ هەر بابەتێك دەبێت بەئامانەتەوە دەست بۆ دیکومێنتەکان و بەڵگەکان ببەیت کە یان وەکو سەرچاوەیەك بەکاریان بهێنیت ، واتە دزە پێ نەکردنی بەڵگەکان لە نێو حکومەتەوە ، دەبێت نوسین و بابەت و ڕەخنەکان لە خزمەتی تاکدا بێت نەك بچووك کردنەوەیان یان تێکدانیان ، هەروەك باسمان کرد .
کاتێك مرۆڤ تەماشای مێژووی ڕۆژنامەنوسی لە جیهانی دەرەوەدا دەکات یان جۆری نوسین و داڕشتنەکانیان بە شێوەیەکن زۆر دوورن لەو بارودۆخەی کە ئێستا لەکوردستاندا یان لەناوچەکەدا بەرچاومان دەکەون ، کاریگەری سیاسی بە شێوەیەکە تەنانەت مانای نیشتیمان پەروەری و ووڵات پاریزیان لەدەست داوە لەنێو کورتە فلیم و ڕیپۆرتاژ و خوێندنەوە تۆمارکراوەکان و چیرۆك دروست کردن بۆ کەسایەتیەکان ، پێم وایە کاتی ئەوە هاتوە یاساکان هەموار بکرێتەوە لە نێو حکومەت و وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەندیکان .. تاوەکو هەر کەسێك بەرپرسیارێتیەك لە ئەستۆ بگرێت و تاکەکان لەوە زیاتر تووشی هەڵدێری بیروهزر نەبن .

___

شكستی موشەكەكان

nusar1

خوێندنەوەو ناساندنی کتێبی
گەشتی ژیانم

KDC

لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

nusar1
KDC

FREE
VIEW