KDC

وێبنارێک لەسەر سۆشیال میدیا ساز دەکرێت

وێبنارێک لەسەر سۆشیال میدیا ساز دەکرێت

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ڕۆژی شەممە وێبنارێک بۆ هەریەکە لە پ.د.نەزاکەت حسێن مامۆستای زانکۆ، بەرهەم عەلی نووسەر و ڕۆژنامەنووس، لەسەر کاریگەرییەکانی سۆشیال میدیا سازدەکەن.

وێبینارێک بۆ بەڕێزان
پ.د. نەزاکەت حسێن (مامۆستای زانکۆی سلێمانی و سکرتێری لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەوانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان) ساز دەکەین.


بابەت:
سۆشیال میدیا بە هەموو پلاتفۆرمەکانییەوە بۆتە سەکۆیەک بۆ فراوانکردنی دیدگەی کۆمەڵگە؟
سۆشیال میدیا بۆتە ئەرێنی یان نەرێنی هۆکارە بۆ پێشخستن، یان شێواندنی ئینتیمای نیشتیمانی بۆ کوردی بێ دەوڵەت؟

بەڕێز بەرهەم عەلی (نووسەر و رۆژنامەنووس ).
بابەت :
سۆشیال میدیا بەشیکی دانەبڕاوی پەیوەندییە مۆدێرنەکانە، کە وێنای کۆمەڵگەی مەجازی دەکات. ئایا بەشداریکردن بە لایک و کۆمێنت نووسین لەسەر چالاکییە میدیاییەکان، کاریگەری و شوێنەوار لەسەر ئاگاهی کۆمەڵگە و بە جەمسەربوونی تاک جێ دەهێڵێت؟

شەممە : ١٠-٢-٢٠٢٤
کاتژمێر : 18:30 بەکاتی لەندەن
بەکاتی ئەوروپا 19:30
بەکاتی هەولێر 21:30

___

ڕوسیا هەڵوێستمان ناگۆڕین و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانمان دەکەین

nusar1

سەربازێکی پێشووی کۆڵۆمبیا بە تۆمەتی تێوەگلان لە تیرۆرکردنی سەرۆکی هایتی دەستگیردەکرێت

KDC

کۆبوونەوەی کۆمیتەی گشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بەڕێوەچوو

nusar1
KDC

FREE
VIEW