KDC

نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستان لە ڤێنا کۆبونەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤێنا یەکەمین کۆبونەوەی دوای کۆنفرانس ڕێکخست و کە تێیدا چەندین پرس لە بارەی کارو چالاکییەکان بەگشتی گفتگۆیان لەبارەوە کرا

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۰ی٢ی٢٠٢٤ کۆبونەوەی ناوەندی ڕەوەند کوردستانی لە ڤێنای پایتەختی نەمسا بەرێوەچو. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بەو پێیەی یەکەم کۆبوونەوەی ناوەند بو، بە گەرمی پێشوازی لە ئەندامان کرا. پاشان ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ,کەبەشێوەی ئۆنلاین بەشداربو، بە وردی باسی ڕەوەندی کوردستانی و ئامانج و خزمەتەکانی بۆ کۆمەڵگای کورد کرد.

پاشان جەمال ئالۆماری بەپرسی ناوەندی دیدێکی گشتی سەبارەت بە سەنتەرەکە لە دوای کۆنفرانسەوە پێشکەش کرد و هەروەها گرنگی بەهێزکردنی بەشەکانی ئێستای وەک پەیوەندی و ڕێکخستن و دارایی و چالاکییکان پێشکەشکرد.

جێیباسە ئەندامان هاندرابوون کە بەپێی پێویست ئامادەی کۆبونەوەکە بن. پێش ئەوەی پرسیارەکان بکرێت، باس لە هەندێک چالاکیی داهاتووی ناوەندەکە کرا و هەموو پرسیارەکان وەڵامدرانەوە.

___

تەکنەلۆژیا و کۆمەڵگا

KDC

جەنگی ڕیاڵ و چێلسی لە سانتیاگۆ

nusar1

ڕیزبەندی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

nusar1
KDC

FREE
VIEW