KDC

ئەمەریکا: شفا بارزانی لەگەڵ کلدانییەکانی شاری دیترۆیت چەند دیدارێکی سازکرد

دیداری شفا بارزانی لەگەڵ کلدانییەكانی شاری دیترۆیت

لە درێژەی گەشتەکەیدا بۆ ئەمریکا، شفا بارزانی سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی، لە شاری دیترۆیتی هەرێمی میشیگان، لەگەڵ ڕەوەندی کلدانی کۆبوە، و زۆر بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

لە دەسپێکی ئەو دیدارەدا، بەرپرسانی ڕەوەندی کلدانی، بە ناوی ئامادەبووان و ڕەوەندی کلدانییەوە بە گەرمی بەخێرهاتنی شفا بارزانی و شاندی یاوەریان کرد و پێگەی کوردستانیان بەرز نرخاند.

دواتر شفا بارزانی سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد و هەروەها سڵاو و رێزی سەرۆک بارزانی گەیاندە ئامادەبووان، دووپاتیکردەوە کە وەکو جەنابی سەرۆک بارزانی ئاماژەی پێکردووە، ”یان هەمووان پێکەوە دەژین، یان پێکەوە دەمرین”.

هەروەها لە درێژەدا شفا بارزانی باسێکی هەمەلایەنەی لەسەر دیرۆک و کولتووری پێکەوە ژیان لە کوردستان پێشکەشکرد و لەم بەستێنەدا ڕایگەیاند، کە کوردستان وەکو هەمیشە لانکەی پێکەوە ژیان دەبێ و ئێمە هەرگیز تەسلیمی هەڕەشە و گوشار و موشەک و درۆنەکانی دوژمنانی کوردستان نابین.
هاوکات بە وردی لەسەر کار و پڕۆژەکانی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی قسەی کرد و، لەم بارەوە دورە دیمەنی کار و ئامانجەکانی رێکخستن و یەکخستنی کوردستانیانی لە دەرەوەی بازنەی حیزبایەتی شیکردەوە.

سەرپەرشتیاری رەوەندی کوردستانی داوای لە ڕەوەندی کلدانی کرد وێڕای هەوڵدان بۆ تێکەڵ بوون لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەمریکادا، هاوکات پێویستە ئەوان بایەخ بە پاراستنی شوناس و ناسنامەی کوردستانی بدەن و ڕەوەند چاوی لەوەیە کە پێکەوە بۆ کوردستان تێبکۆشین.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی دا، شفا بارزانی بە پێداگرییەوە باسی لەوە کرد رەوەندی كوردستانی لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانە هاوکاری دەكەن كە باوەڕیان بە ئاڵای کوردستان و مافی دیاری کردنی چارەنووس بۆ خەڵکی کوردستان هەیە.

لە بڕگەی کۆتایی ئەو دیدارەدا، دەرگای دیالۆگێکی کراوە بۆ ئامادەبووان کرایەوە و پاش قسەو باسێکی تێروتەسەل و وڵامەکانی وتاربێژ، کۆبوونەوەکە لە کەشوهەوایەکی دۆستانەو پڕ لە هیواداریدا کۆتایی هات.

هەروەها ڕۆژی دواتر مارتەن مەنا سەرۆكی ناوەندی كلدانییەكانی ئەمریكا و كەسایەتی دیاری كلدانی رەعد ئەیار و تیمی هاوڕێیان، لەگەڵ شاندی رەوەندی كوردستانی كۆبونەوە و پشتیوانی قوڵی خۆیان بۆ كوردستان دوپات كردەوە و، لەسەر چەند بەرنامە و پڕۆژەی هاوبەش قسەیان كرد، بریاردرا پێكەوە كاریان لەسەر بكرێ و چەند خوانێك بۆ بیروڕاگۆڕینەوە و ئاشنابوونی پتر سازدرا.

___

بەریتانیا :ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنفراسی تایبەت بە کورد دەکەن

nusar1

سەرۆکوەزیرانی چەند وڵاتێک سەردانی کیێڤ دەکەن

nusar1

بۆچوونی خۆشەوی میرزا سدیق لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد 

KDC
KDC

FREE
VIEW