KDC

ئەڵمانیا: شفا بارزانی و کرستییان کریمەر کۆبونەوە

شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و
‏ (Christian Kremer) کریستییان کریمەر
بەرپرسی پەیوەنییەکانی دەرەوەی پارتی یەکێتی دیمۆکرات کرستییانی ئەڵمانیا (CDU )کۆبونەوە

لە میانەی دیدارەکانیدا بۆ ناساندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و گەیاندنی داواکاری پاڵپشتی بۆ خزمەتکردنی کوردستانییانی دیاسپۆرا بە ڕایەدار و دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤، شفا بارزانی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ کرستییان کریمەر بەرپرسی پەیوەنییەکانی دەرەوەی پارتی یەکێتی دیمۆکرات کرستیانی ئەلمانی کۆبونەوە

هەبوونی هەماهەنگی و هاوکاری لە بابەتی ئینتگراسیۆن و پاراستنی کولتور و زمان و فەرهەنگی نەتەوەیی بەشێکی دیدارەکەی پێکهێنا.

سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی ئەوەی ڕوونکردەوە کە یەکێک لە ئامانجەکانییان تێکەڵبوونی کوردستانییانە بە کولتور و ژیاری دیاسپۆرا و هاندانیانە بۆ پابەندبوونیان بە یاسا و ڕێسا بەرکارەکانی ئەو وڵاتانەی کە کوردستانییان تێیاندا گیرساونەتەوە،

هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا کار دەکەن بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتی و زمانی کوردی و پاشخانی کولتوری و نەتەوەیی کوردستانییان بۆ ئەوەی لە دەرەوە هێزێکی کاریگەربن بۆ پارێزگاری لە مافە یاساییەکانییان و لۆبییەکی نەتەوەیی خورتیش بن بۆ دۆزی هەرچوارپارچەی کوردستان.

___

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایان لە ڕوسیا کرد توند و تیژی بەرامبەر ئۆکرانیا ڕابگرێت

nusar1

ئیتڵاعات دوو هاووڵاتی کورد دەداتە بەر گولە

KDC

تاڵیبان ناوی وەزارەتی کاروباری ئافرەتان دەگۆڕێت

KDC
KDC

FREE
VIEW