KDC

ئەڵمانیا: بەرپرسی ناوەندی بەرلین بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بە کورد دەکات

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بەکورد دەکات، کە تێیدا چەندین کەسایەتی لیکۆڵەری ئەمریکی و فەرەنسی و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا تێیدا بەشداربوون.

ڕۆژی هەینی رێکەوتی ١ی٣ی٢٠٢٤دکتۆر دلێر بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین، بەشداری کۆنفرانسێکی کرد، کە لەلایەن کۆمەڵەی ئەکادیمی کوردی هەستابوون بە ئەنجامدانی لەسەر کورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ناونیشانی: “جیهان و تێڕوانینی نوێ، بەرانگاری، گۆڕانکاری و تێڕوانینی کوردی”.

کۆنفرانسەکە لە هۆتێلی رۆسی بەڕێوەچو و تێیدا چەندین کەسایەتییەکی زۆری جیهانی بانگهێشتکرابون ، کە بریتی بوون لە کەسانی دیاری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئەمەریکی و فەرەنسی، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و چەند رۆژنامەوانێک. سەرەتا هەریەکە لە بەشداربوان تێڕوانین و بۆچوونی خۆیان دەربڕی. دواتر لەسەر شێوازی دیالۆگ بەڕێوەچوو لەگەڵ پرسیاری بینەران.

رۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە بەوە کۆتایی هات، کە هەمووان جەختیان لەسەر یەکڕێزی لایەنە سیاسییەکانی کوردی دەکردەوە، بەتایبەتی لە کوردستانی باشوور. هەروەها جەختی زۆریشیان لەسەر پاراستنی ئەم هەلەی ئێستای لەبەردەستدایە دەکردەوە، دواتر داواکرا ئاسانکاری لە نێوان سنووری کوردستانی باشوور و رۆژئاوا بکرێت، هاوکات بابەتی نەهێشتنی گەندەڵی پرسێکی دیکەی سیمینارەکە بوو، کە زۆر جەختی لێکرایەوە.

جێی باسە بەشداربووان دۆستی کورد بوون و هەموو تێڕوانینەکانیان بۆ سەرکەوتنی گەلی کوردستان بوو.

___

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد

nusar1

گەنجێکی کورد لە سێدارەدەدرێت

KDC

لاڤرۆڤ:ڕۆژئاوا هەوڵی تێکدانی دانوستانەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW