KDC

بەلجیکا: خانەوادەیەکی دیاری کورد پەیوەندی بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە دەکەن

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بڕۆکسل لەگەڵ بەرپرسی ئافرەتانی ناوەندەکە سەردانی خانەوادەیەکی کوردی دیاری نیشتەجێی بەلجیکا دەکەن، ئەوانیش بڕیار دەدەن پەیوەندی بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە بکەن و کار و چالاکییە مرۆییەکانیان لە ژێر چەتری ناوەندەکەدا ئەنجام بدەن.

جیهانگیر عالی دۆڵەمەڕی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بڕۆکسل لەگەڵ لاوا ئەحمەد بەرپرسی بەشی ئافرەتانی ناوەندەکە، سەردانی خانەوادەی کوردی دیاری نیشتەجێی شاری لیژی بەلجیکا ئایلا پێکەر-یان کرد. هۆکاری سەردانەکەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ لای ئەو خانەوادە کوردە، بۆ ئەوەبوو تا لە نزیکەوە دەسخۆشییان لێ بکرێت، چونکە وەک سۆسیال ئاسیستنت هاوکاری و یارمەتی پەنابەران دەدەن.

لە میانی سەردانەکەیاندا و دوای گفتوگۆی نێوانیان و باسکردنی ئامانجەکانی ناوەند و کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، خانەوادەی ئایلا پێکەر بڕیاریان دا ببنە ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بڕۆکسل و، سەرجەم کار و چالاکییەکانیان لە ژێر چەتری ناوەند و کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجام بدەن.

جێی باسە، ئەو خانەوادە کوردی باکووری کوردستانن و ساڵانێکە لەو وڵاتە دەژین، ئایلا پێکەر نووسەر و چالاکوانی مافی ئافرەتانە و خاوەنی کتێبە، لەگەڵ حکومەتی ڤاڵۆنی بەلجیکی کار دەکات

___

ناوەندی بەلجیکا و کۆمەڵەی هیوا هەماهەنگی یەکتردەکەن

nusar1

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە

KDC

بڕێکی زۆری پێکوتەی فایزەر گەیشتە عێراق

KDC
KDC

FREE
VIEW