KDC

سێگۆشەی ستراتیجی پیشخابوورسێکوچکەی ویستی زلهێزەکان

لە میژووی مرۆڤایەتی دا ، بەرژەوەندییەکان لەسەرەوەی مافی مرۆڤ کارا بووە و هەر ولات و زلهیزیک بۆ بەرژەوەندی ولاتی خۆی سیاسەتی کردووە و دەیکات ، سیاسەتکردن خۆی لە ریکارە دیپلۆماسیەکان لە مابەینی دو ولات یان چەند ولات یا هاوپەیمانی چەندین ولات ئەبینیتەوە بە تایبەتی لە سەدەیەک ئەژین کە جیهانی سەرمایەداری و شۆرشی خێرایی تەکنەلۆجیا و کیشە سیاسی و مەذهبی جەمسەرەکان و جەمسەرگیری زلهێزەکان نارونی حەدەثەکان ، بێهیواییەک ئەخاتە ناو جەرگەی کۆمەلگاکان.

لیرەدا دەمەوێت ئیشارە بە سیگۆشەی ستراتیجی پیشخابوور بکەم ، کە ئەم سێکوچکەیە هەر زلهیزیک یان لایانیک خاوەنی بیت ئەوە تارادەیەک براوە ئەبیت ، نابیت لەبیری بکەین کە پیلان و دوژمنایەتی لایانی مقابلیشی بەدوایدا دیت، ئەم سێکوچکەیە خۆی لە سنووری نیوان سێ دەولەتی عراق و سوریا و تورکیا ئەبینێتەوە، کە نە تنیا سنورێکی بازرگانی زۆر گرنگە بۆ هەریم بە تایبەتی و باکوور و رۆژئاوای کوردستانیش بەگشتی ، لە روی جیئۆپۆلیتیکیەوە تایبەتمەندی خۆی هەیە کە زلهیزان بەرامبەر بە یەک بەکاری بینن و ئەو کارتە تا ئیستا هەریم زۆر بە باشی بەکاری هیناوە و پشتیوانی و دوژمنایەتی دوست و دوژمنی کوردستانیشی بەدوادا هاتووە، لە کاتیک دا چیای شنگال ئەو سێگۆشەیەی لە روی ئەمنیشەوە ستراتیجی تر کردووە، کاتی خۆی لەسەر ئەم چیایە سەدامی دیکتاتۆر 39 سارۆخی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و توانی تا رادەیەکی زۆر کارا ئامانجی بپێکیت لە کاتیک ئیسرائیل بە پاسەوانی ئەتۆمی ئەمریکا دژ بە روسیا دەناسریت و هەر کاتیک کە روسیا پەنا بباتە چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل لە ئەو کاتەدا ئەرکی بەرامبەر روسیا دەست پێدەکات بە ئەو پییەی ولاتیکی زلهێزی ئەتۆمیە، لە لایەکی تر ڕێرەوی هیلالی شیعی ئیرانە کە ئەم ریگایە بە شیوەیەکی بەرچاو بۆ گەیاندنی چەک و پیداویستی سەربازی بۆ گروپە تیرۆریستیەکانی بەرەی مقاومەی ئیرانی ئاسان دەکات ، بەلام دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە ریگرن لەوە.

لە لایەکی تر بۆ بەریتانیا ریرەویکی باشی گەیاندنی نەفتی کەرکوکە بە بەندەری جیهانی تورکیا و بە بازارکردنی و هەروەها ڕێرەوی جادەی ئەبریشەمی سینیە کە لەدەست بوونی ئەو ڕێرەوە وادەکات کە رۆژهەلاتی ناوەراست چیتر کار بە دۆلاری ئەمریکی نەکەن و یۆهانی سینی جیگرەوەی دۆلار بیت کە ئەوە ئابووری دۆلار دادەرمینیت تا رادەیەک ، لە لایەکی تر کە تورکیا بە پەیماننامەی میللی خۆی دەزانیت و بەداخەوە ئەو ناوچانە لە لایان پارتی کریکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ تورکیا دەپاریزریت تا ئەوکاتەی گۆرانکاری ناوچەیی رو ئەدات و ماوە ماوە بەشیک لە ئەو ناوچانە تەسلیم بە تورکیا دەکات، ئەوەی کە من ئیشارەم پیدا دەمینیتەوە سەر سیاسەتکردن و بەکار هینانی بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستان لە لایان حکومەتی هەریم . لەبەر ئەوە بزانن کە هیچ کاتیک ئەمریکا عراق بە تایبەت هەریمی کوردستان هیچ کاتیک جێناهیلیت ، لە بابەتی داهاتووم سەرنج دەدەمە سەر شەری سیاسی ناوبەری بەریتانیا و ئەمریکا و جیگرەوەی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دوای شەری جیهانی دووەم

جیهانگیر عالی دۆلەمەری

___

دەیکەین بە دوو ئیدارە

KDC

کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی کە نێوان کۆنگرەی هەولێر و ئێستادا

nusar1

ئازایەتی کورد لە چ کاتێکدا پێویستە؟

KDC
KDC

FREE
VIEW