KDC

بەلجیکا: ناوەندی لوڤن و فدراسیۆنی نوسەران و گروپی خانمان چالاکییەکیان ئەنجامدا

ناوەندی لوڤن و فدراسیۆنی نوسەران و گروپی خانمانی بەلجیکا، بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە چالاکییەکیان ئەنجامدا، کە تێیدا وتار و پەخشان لەسەر ئافرەتانی کورد پێشکەش کران.

لە ڕێکەوتی 8 مارس 2024، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لوڤن و، فدراسیۆنی نوسەرانی کورد و گروپی خانمانی بەلجیکا، بە چالاکییەک 8 مارسی رۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد.

سەرەتای چالاکییەکە، بە سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر لە لایەن خاتوو ناسک نەسیری، جێگری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لوڤنی بەلجیکا و بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی یەکێتیی ژنانی دیموکرات، بە وتارێک ڕەوشی ئافرەتانی کوردی لە ڕابردوو و ئێستادا هەڵسەنگاند و، تیشکی خستە سەر ئەو شێرە ژنانەی، کە لە پێناو مافی ئازادی و زمان و کلتووری نەتەوەیی لە چاڵە ڕەشەکانی کۆماری سێدارەدا بەند کراون.

ناوبراو لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر خاتوو موژگان کاوسی و باسێکی تێر و پڕی لە ژیان و کار و خەبات و چالاکی ئەو شێرە ژنە خستە بەر باس، کە بووە هۆی زیاتر سەرنج ڕاکێشانی ئامادەبووان.

دواتر پەخشانێک لە لایەن خاتوو هەرمن ئەحمەف ئەندامی کۆمیتەی ڕاپەراندنی فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان خوێندرایەوە. هاوکات مەزڵوم دەلی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لوڤن، سوپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم میوانەکان کرد.

جێی باسە، کۆتایی چالاکییەکە، بە ئێوارە خوانێکی جوان ڕازایەوە و، پاشان بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ کۆتایی بەو چالاکییە هات، کە ناوەندی لوڤن و فدراسیۆنی نوسەران و گروپی خانمانی بەلجیکا بە هەماهەنگی یەکتر پێیهەڵسابوون.

___

ئەمڕۆ لە مێژوودا رژێمی پاشایەتی لە عێراق نەما

KDC

بۆچوونی ئەسلیکا قادر لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

ئەورووپا سنوورەکانی دیواربەند و تەلبەند دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW