KDC

ناوەندی نەمسا بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە مەراسیمێکیان ئەنجامدا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە مەراسیمێکی تایبەتی رێکخست، کە تێیدا وتاری ناوەند بە زمانی کوردی و ئەڵمانی خوێندرایەوە، هاوکات کورتە فیلمێک و چەند پارچە شیعرێک پێشکەش کران.

لەسەر بانگهێشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، ژنانی کورد لە پایتەختی نەمسا یادی ڕۆژی جیهانی ئافرەتانیان کردەوە و، سەرەتا دوای پێشوازی و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی نیشتمانپەروەرانی کوردستان، گوڵ بەسەر خانمە بەشداربووەکاندا دابەشکرا.

سەرەتای مەراسیمەکە وتاری ناوەند بە زمانی کوردی و ئەڵمانی خوێندرایەوە، پاشان کورتە فیلمێک بڵاوکرایەوە، کە تیایدا لێدوانی هەریەک لە خاتوونی شاعیر وەحیدە عیسا و، نوسەر ئەلجین حەسەن و، بێریڤان ئەسلان سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی نەمسای تێدابوو، کە ناوەڕۆکەکەی لەسەر ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگا بە گشتی و بە تایبەت ژنانی کورد لە کۆمەڵگای کوردی و ئەوروپی بوو.

هەر لەو مەراسیمەدا، پێشبڕکێی ڕۆشنبیریش هەبوون و هەندێک شیعر لەلایەن مامۆستا واحیدە عیسا خوێندرایەوە.

شایانی باسە، چالاکییەکە بە هەڵپەڕکێ و ئاواز و مۆسیقای کوردی کۆتایی هات.

___

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی حەفت ساڵەی جینۆسایدی شنگال

KDC

کۆمپانیای تێسلای ئەمەریکی داهاتی لەئاست پێشبینیەکانی زۆر زیاترە

nusar1

کوردانی شارێکی باکووری کوردستان داوای دەست لە کارکێشانەوەی حکومەتەکەی ئۆردۆگان دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW