KDC

بەریتانیا: ئەندامێکی کۆمیتەی گشتیی و ئەندامانی ناوەندی لەندەن و بێرمینگهام بەشداری یادێکی تایبەت بە کوردیان کرد

ئەندامێکی کۆمیتەی گشتیی کۆنفدراسیۆی ڕەوەندی کوردستانی و ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و ناوەندی ڕەوەندی بێرمینگهام بەشدارییان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ، ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەکانیان کرد، کە بە سەرپەرشتی پارێزگاری لەندەن (لامبێس) بەڕێوەچوو.

رێکەوتی ١٠/٣/٢٠٢٤، بەختیار وەیس ئەندامی کۆمیتەی گشتیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا بەشداری یادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید و ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکانی کرد، کە بە سەرپەرشتی سەرباز بەرزنجی پارێزگاری لەندەن( لامبێس) بەڕێوەچوو.

لە هەریەکە لە ديار بيودەك، خاتو شەوبۆ ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناوەندی لەندەن ، د.محسین بەرپرسی دارایی ناوەندی بێرمینگهام ، خاتو جیلان جمال بەرپرسی پەیوەندییە بیانییەکانی ناوەندی بێرمینگهام و نزار هەورامی بەرپرسی گەنجان و لاوانی ناوەندی بێرمینگهام، بە فەرمیی بەشداری بوون، تێیدا بەختیار وەیس وەک کەسێکی سەرکەوتو لە بواری کاری رێکخراوەیی و دیپلۆماسی لە بەریتانیا خەڵاتی پێبەخشرا. هەر لە مەراسیمەکەدا خەڵات درایە چەندین

کەسایەتی بواری ڕێکخراوەیی و سیاسی.

مەراسیمەکە گرنگییەکی تایبەتی هەبوو، کە زۆربەی زۆری کەسایەتی و کادر و ئەندامانی پارت و لایەنە سیاسیی و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان ئامادەی بوون.

لە مەراسیمەکەدا ئەنفال و کیمیابارانکردنی نەتەوەی کورد باسی لێوەکرا و، وەک تاوانێکی چەپەڵی ڕەشی دژ بە مرۆڤایەتی و دەرهەق بە گەلی کورد لە مێژووی مرۆڤایەتی و یادەوەری گەلانی جیهان و ناوەندەکانی بڕیاردا دەمێنێتەوە. هاوکات جەختکرایەوە، کە گەلی کورد نەتەوەیەکی زیندوو و خۆڕاگرە، بۆیە ناتوانن لەناوی بەرن و لە سەر خاک و نیشتمانی خۆی بیسڕنەوە، بەڵام خۆڕاگری و بەرخودانی گەلی کورد هەمیشە شکستی بە پلانی داگیرکەر و ناحەزانی هێناوە.

___

پرۆفایلی کلیان میپاپێ

nusar1

شاندی باڵای کۆنفدراسیۆن سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان کرد

nusar1

چوار موشەک ئاراستەی بنکەی نەسر (النصر) لە بەغداد دەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW