KDC

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 12ی 3ی 2024ی زایینی، سەرۆک مەسعوود بارزانی لە بارەگای بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد.

سەرۆک بارزانی بە ئامادەبوونی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی، بە گەرمی پێشوازی لە ئیسماعیل كامل سەرۆكی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و د.نورەدین خۆشناو کوردیناتۆری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد و پشتیوانی هەمەلایەنەی خۆی بۆ ڕەوەندی كوردستانی دووپاتكردەوە.

لەو دانیشتنەدا سەرۆكی كۆنفدراسیۆن ئیسماعیل كامل باسێكی هەمەلایەنەی لەسەر كار و تێكۆشانی كۆنفدراسیۆن پێشكەش كرد و، دوایین چالاكی و بەرەوپێشچوونەكانی شیكردەوە و سوپاسی پشتیوانی سیاسیی و مەعنەوی سەرۆك بارزانی لە كار و خەباتی كۆنفدراسیۆن كرد، ئەو پشتیوانییەی بە گرنگ و پڕ بایەخ لێكدایەوە.

دواتر سەرۆك بارزانی وێڕای ماندوونەبوونی لە كۆمیتەی بەڕێوەبەڕی كۆنفدراسیۆن و لەسەر بایەخ و پێگەی ڕەوەندی كوردستانی پێداگری كردەوە.

سەرۆک بارزانی لە بڕگەیەكی دیكەی ئاخافتنەكەی دا باسی لەوە كرد، كە پێویستە كوردانی دەرەوە كوردایەتی بكەن و دۆست و پشتیوان بۆ دۆزی ڕەوای كوردستان زیاد بكەن. هەروەها بایەخ بە پەروەردەی كوردستانی و زمانی كوردی بدەن، داواشی كرد كۆنفدراسیۆن لە تێكۆشانی خۆیاندا یاسا و پێوانەكانی ئەو وڵاتانە ڕەچاو بكەن و ڕێزیلێبگرن، هاوكات بۆ یەكڕیزی كوردستانی تێبكۆشن. هیواشی خواست گەنجان و لاوانی کوردی دیاسپۆرا هەستی نیشتمانیان بەرز بێت و پارێزەری زمان و کولتور و مێژوی کورد بن، ببنە پردێک لەنێوان وڵاتانی خانەخوێ و کوردستان.

___

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەوڵی بەدەستە خوشک کردنی هەولێر و ناشڤێڵ دەدات

nusar1

سەرۆک بارزانی: ئەو ڕۆژەی میللەت ژیانی ویست ،بێگومان چارەنووس بە دەنگیەوە هات

nusar1
KDC

FREE
VIEW