KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید

ئەمڕۆ 36ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید تێپەڕ دەبێت، کە لە 16.03.1988 حکومەتی پێشووی عێراق بە چەکی قەدەغەکراو ئەو شارەی کیمیاباران کرد و هەزاران ژن و منداڵی بێگوناهی شارەکەی شەهید کرد و، بە دەیان هەزار هاوڵاتی بریندار کرد و خەڵکەکەشی ئاوارەی ئۆردوگاکان کرد، تا ئێستاش شوێنەواری ئەو چەکە قەدەغەکراوە بەسەر خەڵکی ناوچەکە و دانیشتوانەکەیەوە ماوە .

هەڵەبجە زامێکە بە جەستەی نیشتمانەوە و پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچاوانی دوژمنانی کوردستان، کە بەهەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو هەوڵی خامۆشکردنی بزاڤی گەلی کوردستان دەدەن، یادکردنەوەی ئەم کارەساتە، نیشاندەری ڕق و کینەی دوژمنانە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان و هێمای ئەو ستەمکارییەیە، کە بەرامبەر خەڵکی کوردستان کراوە.

لە یادی ئەم کارەساتەدا، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی هەڵەبجە دادەنوێنن و، تراژیدیای ئەم مەرگەساتەش هەمیشە لە یادمان دەمێنێتەوە.

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجەی شەهید و گشت شەهیدانی کوردستان.. قوربانیانی ئەو کارەساتە هەمیشە لە یادمانن و هاندەرمان دەبێت بۆ یەکگرتوویی و کاری هاوبەشی زیاتر لە پێناو یەکڕیزی بۆ داوای مافی گەلەکەمان.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
16.03.2024

___

با خەونەکانمان ئامانجدار بێت نەوەک خەێاڵدار !؟

KDC

بەرپرسێکی باڵا: بارودۆخی سوید مەترسیدارە

KDC

ناوەندی بازل مامۆستا شێرزاد حەسەن بەسەردەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW