KDC

کۆتا وتە


عەلی جمال


مرۆڤەکان لەم ژیانەدا هەریەکە و ئامانجێک و هیوا و ئاواتێکی هەیە تاکو بتوانێت لە ڕێگەی تاقی کردنەوە سەختەکان لەژیان بەدیان بهێنێت بگاتە ئامانج .
بەڵام هەندێک جار بەربەستەکان لەلایەن دەورو بەر و کۆمەڵگا یاخود خودی خۆی دەکەوێتە کێبڕکێ تاکو ئەوەی کە دەیەوێت پێی بگات جا مرۆڤی سەرکەوتوو ئەو کەسەیە کە بتوانێت هەموو قۆناغەکان بەسەرکەوتووی یاخود لە هەر شوێنێک تووشی شکست بوو بیکاتە وانە و وانە لەو شکست و سەرکەوتنانە وەربگرێت تاکو بیکاتە قەڵخان بۆ ئامانجەکەی .
مرۆڤ لە هەموو کاتێک دا کە دەستی کرد بە ئەنجامدانی کارێک کۆمەڵێک ڕێگر و شکست دێتە ڕێگەی جا کەسی ئازا و سەرکەوتوو پەند لەو ڕێگریانە وەردەگرێت ڕێگای سەرکەوتنی پێدەدۆزێتەوە گرنگ نیە چەند جار تووشی شکست دەبیت گرنگ کۆڵنەدانە و گوێ بەقسەی خەڵک نەدەیت دڵنیابە هەر شکستێک وانەیەکە تاکو ڕێگای سەرکەوتن وون نەکەیت و پاڵنەرە بۆ گەشتن بەئامانجەکەت .
کاتێک مرۆڤ خەڵک قسەی لەسەر دەکات ئەوە بزانە تۆ کەسێکی سەرکەووتوویی ئەو خەڵکەی قسەت لەسەر دەکات دەیەوێت وەک تۆ بێت جونکە ئەگەر کەسێک قسەی لەسەر دەکرێت کە رێگای سەرکەوتنی دۆزیوەتەوە هەمووان دەیانەوێت ئەو ڕێگایەی تۆ بدۆزنەوە .
ڕاستە لەم ژیانەدا ڕێگر و چەرمەسەری زۆری تێدایە بەڵام مرۆڤی سەرکەووتوو و ئازا ئەو کەسەیە هەموو ئەمانە تێپەڕێنێت ڕێگەی سەرکەوتن بزر نەکات ، دڵنیابە ئەوەی تۆ بەدەستت هێناوە زۆر کەس خەونی پێوە دەبینن تاکو بەدەستی بهێنێت هەرگیز نەکەی ئەو ئاوات و هیوایەی کە هەولی بۆدەیەیت بە ڕێگر و قسەی خەڵک لەناوی ببەیت چونکە تۆ جیاوازیت لەوان هەمیشە لە هەوڵی هەنگاوەکانت سارد مەبەرەوە بیسەلمێنە بۆ هەموان کە تۆ کەسێکی سەرکەووتوویی .
هیچ گرنگ نییە کە لەکوێ دەژیت و تەمەنت چەندە، ڕەنگە هەمیشە وێنای سەرکەوتن بکەیت و بە ڕێگایەکی دوور و درێژی بزانیت. هەر کەسێکمان بە جۆرێک وەسفی سەرکەوتن دەکەین و دەتوانین بە جۆرێک سەرکەوتوو بین.

یەکەم هەنگاو بۆ ئەوەی کە ببی بە کەسێکی سەرکەوتوو ئەوەیە کە سەرەتا وەسفی سەرکەوتن بۆ خۆت بکەیت
با لە سەرەتاوە ئەوەت پێ بڵێم کە ئەگەر پێت وایە تا کاتێک بە ئامانجەکانت نەگەیت کەسێکی شکست خواردوویت، سەرکەوتوو نابی
ئەم پرسیارانە لە خۆت بکە: • گەورەترین دەستکەوتەکانم تا ئێستا لە ژیاندا چی بووە؟ • چۆن توانیومە بگەم بە ئامانجەکانی پێشترم؟ • دەتوانم چ کارێک ئەنجام بدەم تا سەرکەوتووتر بم لە ژیانمدا؟ • تا ئەمڕۆ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانم چیم کردووە؟بەڵام بەڕاستی چۆن دەتوانیت ببیت بە کەسێکی سەرکەوتوو؟ یەکێک لە ڕێگاکان ئەوەیە کە وانە و ئامۆژگاری لەو کەسانە وەربگری کە بە سەرکەوتن گەیشتوون یان کتێبی ئەو کەسانە بخوێنیتەوە کە سەرکەوتووبوون.
ئاگاداربە هەرکەسێک ئامۆژگاری یاخود باسی بابەتێکی بۆ کردی کە بەسەر خودی خۆیدا هاتووە ئەوا زۆر بەوردی گوێی بۆ بگرە هەتاکو کۆتای بە قسەکانی دەهێنێت جونکە ئەو ووتانەی ئەو هەموو گەوهەرن و پڕن لەوانەی جوان کە ئاگادری تۆ دەکاتەوە کە ئەگەر ڕۆژێک هەمان شتی ئەوت بەسەر هات پەند و وانەی لێوەربگریت و نەکەویتە هەڵەی ئەو کە کردویەتی ،هەنگاوێک لە پێش ئەو ڕووداوانەوە بیت کە ڕوو دەدەن .
ئەوەت بیربێت هیچ کاتێک بیر لەوە مەکەرەوە کە کەی دەست بکەی بەکارێک ،هەتاکو زووتر دەست پێبکەیت ئەوا هەنگاوێک لە سەرکەوتن نزیکی و هەنگاوێک لەپێش هەموانیت ، هەر بۆیە هەرگیز نائومێد مەبە کە شکست دەهێنیت جونکە هەموان لە شکستەوە فێری وانەی سەرکەوتن بوون .

___

ئەو یەکڕیزییەی ناوەندی رەوەندی کورد پێیهەڵساوە، خۆتانی پێوە گرێ بدەن

KDC

ساڵیادی ڕۆژی شەهیدانی پاك بەرز ڕاگیرا

KDC

ناوەندی رەوەندی كورد: هێرشەکەی پەکەکە ناڕەوایە

kurdish dc
KDC

FREE
VIEW