KDC

کورد لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا


هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وابڕیارە لە ١٠ ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کە سێ هەزار و پێنچ سەدو بیست و سێ کەس خۆیان بەربژێر کردوە لەنێوانیاندا هەزار کەس هی هاوپەیمانیەتیەکانە و هەزار و شەسەدو سی وچوار کەس سەر بە حیزبەکانە کە خۆیان بەربژێرکردوە هەروەها لیستە سەربەخۆکان ژمارەیان ٨٨٦کەسە لەم بەربژێرانە ٩٣٦کەس ئافرەتن بەڕێژەی لە %٢٥
لەهەڵبژاردنەکان سەردەکەون ٠
دیاریکردنی کات و دواخستنی هەڵبژاردنەکان لەدەسەڵاتی حکومەتدایە بەهاوکاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تائێستا هیج لەیەنێک داوای ئەوەی نەکردوە کە هەڵبژاردنەکان دوابخرێت هەر بۆیە هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا دەکرێت هەر بۆیە داوا دەکرێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێوەیەکی شەفاف و ئارامی و ئاسایشی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت ٠
لەهەڵبژاردنەکانی عێراق لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس تا ئێستا هیچ هیوایەکی بۆ خەڵک نەبووە لەبەرامبەریشدا خەڵک توڕەو بێ هیوان لە حکومەت ئەمەش بەهۆی بونی هێزی نایاسایی و میلیشیا و بەڵێنی درۆ جێ بەجێ نەکردنی خزمەت گوزاری ومافە سەرەتایەکانی ژیان کەهەندێک لە خەڵک پێیان وایە کە ئەم هەڵبژاردنەش هیچ گۆڕانکاریەک لەنەخشەی سیاسی ڕوونادات بەڵام بەپێچەوانەوە هەندێک پێیان وایە کە لەهەڵبژاردنی ئەمجارە بەشێکی زۆری داواکاریەکانیان بۆ جێبەجێ دەکرێت هیوا و ئومێدیان بەم هەڵبژاردنە هەیە ٠
لە کایەی سیاسی و دەسەڵاتداری عێراق دوو کاراکتەری سەرەکی هەیە لەوانە ئێران کەلە شەراکەتی مرۆیی وکاریگەری مەزهەبی وە ئابوری یەکەمە لەعێراقدا هەروەها ئەمریکا لەسەرئاستی ستراکتۆری نێودەوڵەتی بێ ڕکابەرە هەردوو کیان لەسەر قازانجی هاوبەشیان بێدەنگن لەگەڵ یەکتری هەربۆیە لە نێو ئەم گێژاوە سیاسیە مەزهەبی و ئاینیەدا کورد و سونە دەبنە کارەکتەری گەمەی سیاسی داهاتووی عێراق٠
کورد لەهەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
کورد لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێوەی هاوپەیمانی بەشداری نەکردوە هەموو لایەنەکان تەنها یەکێتی و گۆڕان هاولەیمانن بەناوی هاوپەیمانی کوردستان بەشداریان کردوە لایەنەکانی تری هەرێم بەسەربەخۆی بەشداری دەکەن هەربۆیە ئەمەش زیانی بۆ کورد هەیە لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی پەرتەوازەبونی دەنگەکانی کورد ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم بەتایبەتی بۆ شاری کەرکوک کەوا دەکات ڕێژە و سەنگی کورد کەم بکات لەناوچەکە بۆیە پێوسیت بوو کە کورد بەیەک هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بکردایە بە یەک دەنگ و یەک لیست بوونایە ئەمەش وای دەکرد کورسی زیاتر بەدەست بهێنێت قورسای و سەنگی خۆی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق قایم بکات تا لەو ڕێیەوە بتوانێت ماف و داواکاریەکانی میلەتی کورد بەدەست بهێنێت٠
کورد بەدرێژایی مێژووی سیاسی خۆی یەکگرتوونەبوون لە کاتە دژوارەکان یەک دەنگ نەبوون لەکاتی پێویست هەر لەبەر ئەوە هەمیشە دوژمنانی کورد ئەم هەلە دەقۆزنەوە دژی کورد بەکاری دەهێنن هەربۆیە پێویستە سەرکردەکانی لایەنە سیاسیەکان بەهەموو هەوڵوتوانایانەوە کار لەسەر یەک ڕیزی نەتەوە بکەن هەموو بەیەک دەنگ و یەکگرتوو ی داوای مافەڕەواکانی خۆمان بکەین لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا ڕێژەی دەنگی کورد زیاد بکات تا سەنگی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر ببێت بەماف و داواکاریەکانی میلەتی کورد بگات ٠
لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشیوەی بازنەییە کەئەمەش کاریگەری دەکاتە دەنگەکانی کورد چونکە بەهاوپەیمانی و بەیەک لیست بەشداری نەکردوە گرنگی هاوپەیمانی لایەنەکانی کورد لەوەدابوو دەنگەکانی کورد پەرتەوازە نەدەبوو وە هێز و قورسای کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران کاریگەری دەبوو لەکاتی دەنگ دان بەپرۆژەکان کە لە بەرژەوەندی میللەتی کوردا بوو ٠


نوسین و ئامادەکردنی
علی جمال

___

ڕۆژی جیهانی دایک و ئەرکەکانمان!

nusar1

خاتوو ڤانسیا ڕەشید لە پرۆسەی هەڵبژاردنی بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵدا

KDC

ڕیفراندۆم شۆڕەشەکا دیموکراسی بوو

nusar1
KDC

FREE
VIEW