KDC

ناوەندی بەرلین براندەنبۆرگ دەستەی نوێی ناوەندەکەیان هەڵبژارد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین براندەنبۆرگ، بە ئامادەبوونی بەرپرسی رێکخستنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کۆنفرانسی خۆیی ئەنجامدا و تێیدا دەستەی نوێی کارگێڕی ناوەندەکەیان هەڵبژارد.

ڕێکەوتی ١٧.٣.٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی کۆڤان ئامێدی بەرپرسی رێکخستنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین براندەنبۆرگ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆنفرانسی خۆیان کرد و تێیدا دەستەی نوێی ناوەندەکەیان هەڵبژارد.

کۆنفرانسەکە لە هۆڵی شارەوانی بەرلین/ ناوەڕاست، بە بەشداری زیاتر لە سەد و پەنجا میوان ئەنجام درا، کە لەو ژمارەیەدا ٩٦ ئەندامی نوێ ناوی خۆیان بۆ ناوەندەکە تۆمار کرد.

کۆنفرانسەکە لە لایەن د.دلێر دزەیی وەک رێکخەری کاتی و بە ئامادەیی و پشتیوانی کۆڤان ئامێدی سکرتێر و بەرپرسی رێکخستنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو. کە سەرەتا بەخێرهاتنی ئامادەبووان کرا و، دواتر خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بەڕێوەچوو.

دوای روونکردنەوەی پرۆگرامی کۆنفرانسەکە، روونکردنەوەی پەیڕەو و چالاکی ڕەوەندی کوردستانی، باس لە هەڵبژاردن کرا. پاشان نیو کاتژمێر کات بە ئامادەبووان درا بۆ بۆچوون و پرسیارەکانیان، زۆربەی میوانەکان جەختیان لەسەر یەکڕیزی کورد و یەکگرتووی چالاکی هەرچوار پارچەی کوردستانیان کردەوە.

لە سەرەتادا بەرنامەی هەڵبژاردنی ٧ کەس دانرابوو، بەڵام لەسەر داوای گشتی و گەورەیی شاری بەرلین و دەوروبەری، کرا بە ٩ ئەندام ٢ دوو یەدەگ.

پاشان، ئەو کەسانەی خۆیان کاندید کرد، چەند خولەکێک خۆیان ناساند و، دواتر پرۆسەی هەڵبژاردنی ئاشکرا بەڕێوەچوو.

ناوی دەستەی نوێی ناوەندەکە:

١. دکتۆر دلێر دزەیی، بەرپرسی ناوەند
٢. گیارەنگ بەگزادە، سکرتێر
٣. بەهرۆز عەبدوڵا، دارایی، خەزێنە
٤.محەمەد زەنگەنە، هاریکاری گەنجان
٥. گوڵال موراد، بەشی کولتوری
٦. فایەق ئەمینی، پەیوەندییەکان
٧. محەمەد عەلی سینۆ، دواتر دیاری دەکرێت
٨. مروان سۆفی، لاوان
٩. رەنج پشدەری، راگەیاندن
١٠. تەلار گوڵانی، دواتر دیاری دەکرێت

١١. محمد زەنگەنە، پەیوەندیەکان،.
.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان ئاڕاستەی موسڵمانان دەکات 

KDC

بەگری لە PPK ە یان شەڕکردن لە گەڵی ؟؟!!

KDC

لاڤرۆڤ: ڕووسیا بەرەنگاری ناتۆ دەبێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW