KDC

دەقی بریاری یونیسکۆ تایبەت بە تۆمارکردنی ھەورامان لە لیستی شوێنەوارە کەلەپوورییە جیھانیەکانی UNESCO

“ناوچە دوورە دەست و شاخاوییەکانی هەورامان لانکە و گەواهیدەری کلتوری خەڵکی هەورامانن. هەورامییەکان وەک هۆزێکی کورد لە 3000 ساڵ پێش زایینەوە لەو ناوچەیە دەژین، کاری باخداری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەکەن. لەناو دڵێ چیاکانی زاگرۆس، لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان بە درێژایی سنوورەکانی رۆژئاوای ئێران، لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە: لە ناوەراست و رۆژهەڵاتەوە ژاوەرۆ و تەخت ( لە پارێزگای سنە). لە رۆژئاواشەوە لهۆن (لە پارێزگای کرماشان).
شێوازی ژیانی خەڵکی هەورامان بەشێوەیەکە، خۆیان لەگەڵ سروشت و سەختی ناوچەکە گونجاندووە. بیناسازی و دروستکردنی خانوو لە ناوچە لێژەکان، چاندنی دار و درەخت لەسەر بەرد و ناوچە شاخاوییەکان، شێوازی بەخێوکردنی ئاژەڵ و کۆچی کورت ماوەیی وەزری، لە دیارترین جیاکەرەوەکانی ژیان و کلتوریی هەوارمییەکانە، کە ساڵانە بەگوێرەی وەرزەکان لە بەرزایی و پێدەشتەکاندا ژیان دەکەن (زستانان لەناو گوند و هاوینان لەناو باخ).
بەردەوامی لە ناوچەکەیان ماونەتەوە و ژیانیان کردووە، کە بە چەندین خەسڵەتی جیاکەرەوەی ژینگەی و تایبەتی ناسراوە، ئەم خەسڵەتانەش لە هەڵکۆڵراوی سەر بەرد، ئەشکەوت، پەناگە، چیاکان، پاشماوەی شوێنە کاتی و هەمیشەییەکانی نیشتەجێبوون، شوێنکار، گۆڕستان، رێگا، گوند، قەڵا و زۆر شتی دیکەدا نەخشێنراوە و دەردەکەون.
ئەو 12 گوندەی لە پرۆژەکەدان، گەواهیدەر و سەلمێنەری ئەوەن، خەڵکی هەورامان سەرەرای نەبوونی خاکی بەپیت لە ناوچە شاخاوییەکانیان توانیویانە وەڵامێکی باشی سروشت بدەنەوە و خۆیانی لەگەڵ بگونجێنن.”

___

میسر.. لەسێدارەدانی سێ تۆمەتبار، یەکێکیان پاسەوانی عشماوییە

KDC

هەڵبژێردراوی سیاسی بێربل باس وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا

KDC

ناوەندی سوید سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW