KDC

کۆنفدراسیۆن بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە


 
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد سەرۆک کۆماری کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئەو کۆمارە توانی زمانی کوردی و سوپای میللی و ئاڵای کوردستان و سروودی نیشتیمانیی و کابینەی وەزیران و مافی ژنان و زۆر بابەتی دیکە پێناسە بکات و جێگیریان بکات.
 
دەقی پەیامەکە:
 
پێشەوا قازی بە بیری نەتەوەیی و ڕووناکی خۆی، کۆمارێکی بۆ کوردان دامەزراند، کە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت، نەک تەنیا لە بیر و زهنی هەموو تاکێکی کورد بە زیندوویی ماوەتەوە، بەڵکو خاڵی جەوهەری و هیوا بە گەڕانەوە و دامەزراندنی کۆمارێکی دیکەی کوردی بووەتە ئاوات و ئامانجی هەر کوردێکی نیشتمان پەروەر.
 
کۆماری کوردستان لەو ماوە کورتەی تەمەنی دا، زمانی کوردی، سوپای میللی، واتە هێزی پێشمەرگە، ئاڵای کوردستان، سروودی نیشتمانی و کابینەی وەزیران، مافی ژنان و زۆر بابەتی گرنگی دیکەی پێناسە کردن و جێگیری کردن، کە تا ئێستاش بوونەتە هێمای نەتەوەی کورد.
 
ئێمە وەک کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هەموو هەوڵێک دەدەین لە تاراوگە و لە ڕێی کار و چالاکییە نەتەوەییەکانمانەوە بە شێوازێکی دیکە خەباتی نەتەوەیی لە پێناو نیشتمان و گیانی پاکی پێشەوا و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان ئاسوودە بکەین.
 
 کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
30.03.2024

___

جیهان پێویستی بە دووبارە پێناسەکردنەوەی پەنابەران هەیە

KDC

پنتاگۆن هەڕەشە دەکات

KDC

دیداری نوێنەری كۆنفدراسیۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مەکسیک

nusar1
KDC

FREE
VIEW