KDC

شه‌پۆلی‌ چواره‌می‌ كۆرۆنا له‌م وڵاته‌ دەست پێدەکات

وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه‌ شه‌پۆلی‌ چواره‌می‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا وڵاته‌كه‌ی‌ ته‌نیوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كه‌ناڵی‌ “BMF”ی‌ فه‌ره‌نسی‌ له‌ زاری‌ گابرییل ئاتال وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ “بارودۆخی‌ ته‌ندروستی‌ به‌رده‌وام به‌ره‌و خراپبوون ده‌چێت و شه‌پۆلی‌ چواره‌می‌ كۆرۆنا كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ته‌واوی‌ خاكی‌ فه‌ره‌نسا دروست كردووه‌”.

له‌ 26ی‌ ته‌مموزی‌ رابردوودا په‌رله‌مانی‌ فه‌ره‌نسا پرۆژه‌یاسایه‌كی‌ په‌سه‌ند كرد سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی‌ رێپێدانه‌ ته‌ندروستییه‌كان و پێدانی‌ به‌زۆری‌ پێكوته‌ی‌ كۆرۆنا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ كه‌رتی‌ چاودێری‌ ته‌ندروستی‌ كارده‌كه‌ن.

لای‌ خۆیه‌وه‌ جان فرانسوا دیلفریسی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ زانستی‌ فه‌ره‌نسی‌ رایگه‌یاند كه‌ پێناچێت به‌ر له‌ كۆتایی 2022 و ساڵی‌ 2023 ژیان ئاسایی ببێته‌وه‌.

پێشتر دیلفریسی‌ كه‌ راوێژكاری‌ حكومه‌تی‌ فه‌ره‌نسایه‌ پێشبینی‌ كرد كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ ئابدا ژماره‌ی‌ توشبووانی‌ رۆژانه‌ له‌ فه‌ره‌نسا بگاته‌ نزیكه‌ی‌ 50 هه‌زار كه‌س.

___

بەریتانیا: دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆل و ئیست یۆرکشەر هەڵبژێردران

nusar1

ژنەکوردێکی شاری کۆبانی لەسنوری نێوان ئۆکرانیا و پۆڵەندا گیانی لەدەست

nusar1

ئەندامانی دەستەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەڵبژێردران

KDC
KDC

FREE
VIEW