KDC

بەریتانیا : بەرواری کەرەنتینە بۆ پێگەیشتوانی بە تەواو کوتراو رادەگەیەنێت

بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، کە وادەی لادانی بڕیاری کەرەنتینەی ئەو کەسانەی دوو ژەمی کوتانی کۆرۆنایان وەرگرتووە 16ی ئابە، پاش ئەوە ترس هەیە ئەم وادەیە دوابخرێتەوە.

هەفتەی رابردوو وەزیرەکان رەتیان کردەوە ئەو وادەیە پشتڕاست بکەنەوە و جۆرج یوستیس وەزیری ژینگەش گوتی: “ئەوە تەنیا جۆرێک لەئاماژەیە و دەکرێت دوا بخرێ، یا دوا بکەوێت”.

بەڵام دوێنێ کاتێ پرسیار لە جۆنسۆن کرا بەوەی، ئایا دەکرێ بەروارەکە بگۆڕدرێت، لەوەڵامدا گوتی: “هیچ گومانێکی لەسەر نییە” و، جەختیشی لەوە کردەوە، کە رێکەوتن لەسەر 16ی ئاب کراوە بۆ لابردنی کەرەنتینەی ئەو کەسانەی خۆیان کوتاوە.

جێی باسە ئەم بڕیارەش کاتێ جێبەجێ دەکرێت، کاتێ کەسێ بەرکەوتەی لەگەڵ کەسێکی تووش بوو بە کۆڤید-19 دەبێ و، لە رێگای یاساییەوە ناچار ناکرێت بە کەرەنتێنە، لەبری ئەوە دەکرێت تێستی PCR بکات و، ئەگەر ئەنجامەکەی نەگەتیڤ بێت ئەوە ژیانی بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبێت، گەر پێچەوانەکەشی بێت و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بێت، ئەوکات دەکرێت ماوەی یاسای دیاریکراو کەرەنتێنە بکرێت.

___

دانیمارک بە مۆزەخانەیەکی جیهانی چیرۆک و تراژیدیایی کۆچبەران کۆدەکاتەوە

nusar1

ڕووسیا و چین کۆبوونەوە

nusar1

شرۆڤەکارێکی سیاسی عەرەب: کورد دەرگایەکی دیکەی سیاسی کردەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW